English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاکەی عیڕاقچیەتی و دەهوڵ لێدان لەدژی دوزی ڕەوای کورد
2016-05-06 [08:30 AM]




سەلاح بەیتولا ئاکرەیی
سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتە نەتەوەییەکان لە ساڵانی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو ئەقڵیەتی دیکتاتوری و توتالیتاری سەپێندرا بە سەر ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست دا وهەر ئەم ئەقڵیەتە بووە هوی دروست بوونی نائارامی و ناسەقامگیری سیاسی و کومەڵایەتی بەدرێژایی سەدەی ڕابردوو هەتاکو ئەمڕو ٫گەلانی ناوچەکە لە ڕوی مادی ومەعنەوی و مروییەوە باجێکی یەکجار زوریان دا لە ئەنجامی پەیڕەکردنی سیاسەتی خو سەباندن وقورخکردنی کورسی دەسیتەڵات وڕەتکردنەوەی مافی ڕەوای نەتەوەی غەیری خویان وهەمو ئەوانەی کە لە دەرەوەی ئایدولوژیای حزبە دەستەڵاتدارکان دا بوون وبە ئاگرو ئاسن ڕوبەڕویانن بونەتەوە هەتاکو ئەمڕو وەئەگەر نمونەیێک وەربگرین لە وڵاتانی ناوچەکە ئەوا عیراق باشترین نمونەیە لەم دەڤەرەدا لەم ڕووە وە کە هەر لە لە سەرەتاوە سیاسەتی ێینکارو و سڕێنەوەی ناسنامەی ێەوانی دیکەیان بە شێوەیێکی سیستماتیک و بەرنامە بو داڕێزڕاو گرتیانە بەر بویە ڕەوشی ێیڕاق بەم جورەیە کە وا حالی حازر بە چاویخومان دەیبینین کە بە چ ڕوژێک گەیشتووە .
شایانی باسە کاتی خوی لە چەند ئەفسەرێکی پلەداری عیڕاقیان پرسی بوچی وە لە پێناو چی دا ێێوە شەڕی کورد دەکەن وهەمو ئامرازێک بە کار دێنن بو لە ناو بردنی لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا بەم شێوەیە هاتنە وەڵام ێێمە دەمانەوێ کورد لە ناو ببەین وبیانکوژین و خومان نەکوژرین ئا ئەمەیە کولتوری سیاسی عیڕاق کە بەم شێوەیە ڕوبەڕوی کوردو مافە ڕەواکانی بونەتەوە .
عیڕاق بێجگە لە خوێن ڕشتن و کوشتن و برین و ئەنفال و کیمیاباران  هیچی تری بو کورد لێنەکەوتوتەوەوە وهەمان ئەقڵیەت ێێستاش بەردەوامە سەرەڕای گوڕانکاری دەستوری و سروشتی سیستەمی سیاسی دوای ڕوخانی رژیم لە ساڵی ۲۰۰۳ ز بەڵام سیاسەتی ێینکار کردنی مافە ڕەواکانیکورد بەردەوامەو ودەستەڵاتدارانی ئەم وڵاتە بە شعەو سوننەوە مافەکانی کوردیان پێشێل کرد وبە مەش نەوەستان دەیان کێشەو قەیرانیان بو باشوری کوردستان دروست کرد لە ڕوی سیاسی ٫ئابوری٫ئەمنی وتد...ولە سەروی هەمو ئەمانەشەوە بڕینی قوتی خەڵک و بودجەی باشوری کوردستان لە پێناو لاوازکردنی دەستەڵاتی باشوری کور دستان سەرباری هەمو ئەو کێشەو گرفتانەی کە ڕوبەڕوی باشوری کوردستان بونەتەوە وە ک دابەزینی نرخی نەوت هاتنی ئاواڕە بە لێشاو و شەڕی داعش کە دەبوایە هاوکار بێت لە گەڵ اشوری کوردستان نەک پێچەوانەکەی بویە جیاوازی نێوان ئەقڵی سیاسی عیراق لە ڕابردوو و ئنێێستادا تەنها لە ڕوی فورمەوەیە هەر ئەوەندەیە کە سروشتی سیسم و سروشتی دەستور گوڕاوە و دوێنێ سوننە فەرمانڕەوا بوو وە ئەمڕو شیعە وهەردوکیشیانئامادە نین وە نەبونە کورد قەبوڵ بکەن وە ک شەریکێکی ڕاستەقینە لە دەوڵەتی ێیراق دا.
جێگای داخە کە لە باشوری کوردستاندا ئەمڕو هندێ کەس و لایەن هەن هێشتا عیراقچیەتی لایان زور پیروزترە لە سەربەخویی کوردستان هاوشانی دوژمنانی سەربەخویی کوردستان دژایەتی پڕوژەکەی ڕێزدار بارزانی دەکەن لە لایێک و لە لایێکی تریشەوە هەوڵ دەدەن ورەی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بڕوخێن لە ڕێگەی بە گەڕ خستنی مەکینە ێیعلامیەکانیانەوە وە ک ڕاگەیاندنی سێبەر بو بەرژەوەندی ئەجیندای سیاسی وڵاتە داگیرکارەکاانی کوردستان هەر دوێنێ هاوکات لە گەڵ هێڕشی داعش بو سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە ڕاگەیاندنی سێبەریش بە شێوەیێکی هاوتەریب هەوڵیان دا ورەی پێشمەرگەکامان بڕوخێنن و دەهوڵیان بو داعش  لێدەدا .
ئەرستوو گوتەنی پێش سێ هەزار ساڵ زور جار دیموکراسی دەبێتە مایەی دروست بوونی فەوزاو ئاشوب لە هندێ کومەڵگاکادا بەڵئ ئە م ئازادیە سیاسی و ئازادی رادەربڕینە بە شێوەیێکی ڕەها کە هندێ کەس و لایەنی نابەرپرس لە سایەی دا بە دەرفەت دەزانن خەڵک چەواشە بکەن بە قازانجی دوژمنان ی دوزی نەتەوەییمان پێویستە سنوردار بکرێت نەک ئەوەبێت هەر کەس و لایەنێک بێت بەئارەزوی خوی پەلاماری پیروزیەکان و سەرکەوتنەکانی بدات و ئاسایشی وڵات لە هەمو ڕویێکەوە بخاتە ژێر هەڕەشەو مەترسیەوە وە خیانەت لە مە گەورەتر دەبێ چی بێت کاتێک کەسێک یان هندێ لایەنی سیاسی بەم شێوەیە دەیانەوێت ێەزمونی کوردستان لەناو ببەن بو ڕازی کردنی ئاغاکایان کە ئەمەش دە جێتە خانەی خیانەتی نیشتیمانیەوە وڕوژێک هەر دادێ بکەونە بەر سزای گەل و مێژووش بە زەیی بە ئەوانە ناهێتەوە کە سەنگەر لە نیشتیمانی خویان دەگرن بو سودی دوژمن..

بە چاوی خوتان بینیتان کە چون ئەندام پارلەمانەکانی کورد لە بەغدا دەرکران و ێیهانەش کران لە هەمان کات دا وەک دووایین هەڵوێست لە دزی باشوری کوردستان کە چی هیشتا پەروشی هنێدێ کەس و لایەن بو عیڕاقێکی یەک پارچە  بەردەوامە ئەمەش دەچتە خانەی ئەو ێەجێندا سیاسیەی کە دوژمنانی کورد لە دژی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان کاری بو دەکەن بە رێگای دەست و پەنجەکانیان لە سەر ێاستی عیڕاق و باشوری کوردستاندا .

لە کوتایی دا واباشە ێیتر واز لەم عیڕاقە بهێنین و بگەڕێینەوە سەر ێەجیندا پیروزەکەی بارزانی بو سەربەخویی کوردستان و یەک هەڵوێستی ویەکڕیزی خومان بپارێزین لەم پێناوەدا چونکە دەرفەتێکی لەبارە بو کورد هاتوتە پێشەوە وجارێکی تر ناگەرێتەوە و لە پشتیوانی سەروک بارزانی دا سڵ نەکەین وبە ەمو توانایێک هاوکاربین بو دەرباز کردنی ێەم قوناغە هەستیارە وەک وەڵامێکی بە هئز بو هەمو عیڕاقچیەکان و ڕاگەیاندنەسێبەرەکان لە لایەک و لە لایێکی تریشەوە بو هەمو نەیاران و دوژمنان و دوزی کورد لە هەر کویێەک.





ئەم هەواڵە 3688جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad