English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خه‌باتى ئافره‌تى کورد له‌پێناو چیدایه‌؟
2016-05-07 [01:44 AM]

نووسینی: شیلان فه‌ره‌ج


به‌درێژایى مێژوو خه‌باتى ئافره‌ت له‌پێناو ڕه‌تکردنه‌وه‌ى واقیعی زاڵبونى به‌هێزه‌کان بووه‌ ئه‌وه‌ى که‌ له‌ یاساى جه‌نگه‌ڵدا پێى ده‌وترێت (باڵاده‌ستى و مانه‌وه‌ بۆ به‌هێزه‌کانه‌) ، له‌هه‌موو قۆناغه‌کاندا ئافره‌ت کارى بۆ هاوسه‌نگى و ته‌واو کارى کردووه‌ بۆیه‌ خه‌باتى ئافره‌ت دژى ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ر و به‌تایبه‌ت پیاوان نه‌بوه‌ به‌ڵکو بۆ گۆڕینى واقیع و نه‌ریتى کۆمه‌ڵگا و پیشاندانى ڕۆڵ و تواناى ئافره‌ته‌ وه‌ک مرۆڤ .

ئافره‌تى کورد که‌به‌رده‌وام پشکى شێرى له‌ نه‌هامه‌تیه‌کاندا به‌رکه‌وتوه‌ هه‌میشه‌ پاڵپشت و پشتوانى پیاوان بوه‌ ، ئافره‌ت په‌روه‌رده‌کار بووه‌ دایک بوه‌ ، هاوسه‌ر و هاوکار بوه‌ ، به‌لام له‌پاڵ هه‌موو ئه‌و ئه‌رکانه‌ى ڕۆڵى خۆى وه‌ک پێویست بۆ دیارى نه‌کراوه‌ ، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش هه‌میشه‌ قوربانى کلتور و نایه‌کسانى و نادادپه‌روه‌ریه‌کان بوه‌ زۆرن چیرۆکى به‌قوربانى کردنى ئافره‌ت به‌دڕندانه‌ترین شێوه‌ که‌ که‌زۆربه‌یان له‌ژێر په‌رده‌ى شه‌ره‌ف و چێوه‌کردنیه‌تى له‌ چوارچێوه‌ى دیوارى ماڵه‌وه‌ ، هه‌رئه‌مه‌ش وایکردووه‌ کۆمه‌ڵگه‌ى ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و له‌ناویشیاندا کوردستان به‌راورد به‌گه‌لانى تر به‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى پاش که‌وتوو له‌قه‌له‌م بدرێت ، چونکه‌ نیوه‌ى هێزى کار و بیرکردنه‌وه‌ى به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات و هاوسه‌نگى کۆمه‌ڵایه‌تى و جێنده‌رى نیه‌.

خه‌باتى ئافره‌تى کورد کاره‌کردنه‌ بۆ داماڵینى کۆمه‌ڵگا له‌و بیر وباوه‌ڕانه‌ى که‌ ئافره‌ت چێوه‌ده‌که‌ن یان ته‌نیا وه‌ک کالا لێى ده‌ڕوانن ، گێڕانه‌وى متمانه‌یه‌ بۆ خودى ئافره‌تى کورد تابیسه‌لمێنێت که‌ ئافره‌ت  هاوکاره‌ به‌شێکى گرنگى کۆمه‌ڵه‌ ، کاردنه‌ بۆ ڕونکردنه‌وه‌ى دۆخى ئێستاى کۆمه‌ڵگه‌ که‌به‌شێکى گرنگ و هه‌سیارى ئیفلیج کراوه‌،  هۆشیارکردنه‌وه‌یه‌ له‌وه‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى مرۆیى جه‌نگه‌ڵستان نیه‌ ته‌نیا به‌هێزى فیزیکى به‌ِڕێوه‌ببرێت به‌ڵکو عه‌قڵ‌ داینه‌مۆ و هه‌ڵسوڕێنه‌ره‌ و ئافره‌تیش خاوه‌نى هه‌مان بیر و هزره‌ ، ئه‌زموونى گه‌لانى پێشکه‌وتوش ئه‌مه‌ى سه‌لماندووه‌.

ده‌ربازبونى ئافره‌ت له‌کۆت وپێوه‌ند و ڕێگریه‌کانى به‌رده‌مى به‌ ده‌رباز بوونى کۆمه‌ڵگه‌ دێت له‌ بیرى ڕزیو و خورافى ئه‌گه‌ریش ئه‌و کلتور و شێوازى بیرکردنه‌وه‌یه‌ بۆ سه‌رده‌مێک گوجاو یان جێگه‌ى سه‌رنج بوبێ ، که‌بێگومان گۆڕینى ئاراسته‌ى جوڵه‌ و بیرکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگا کارى زۆر و کاتیشى پێویست ده‌بێ که‌له‌وانه‌یه‌ ئه‌م گۆڕینه‌ له‌ جیله‌کاندا به‌دى بێت ، به‌ڵام کارێکى ئه‌سته‌م و له‌ کارنه‌هاتوو نیه‌ ، ئه‌وه‌ى پێویسته‌ ده‌بێ خاوه‌نى چه‌ند ده‌سته‌ بژێرێک بین له‌ ڕۆشنبیر و ده‌وڵه‌ت مه‌دار و سیاسى که‌ خاوه‌نى بیرکردنه‌وه‌یکى باڵابن له‌ پێناو مرۆڤدا ، ئه‌وسا ده‌توانین له‌ڕێگه‌ى یاساو دامه‌زراوه‌کانه‌وه‌ کار بۆ ئه‌م گۆڕانکاریه‌ بکه‌ین ، دامه‌زراوه‌کان ده‌توانن یاسا ده‌ربکه‌ن نه‌خشه‌ و مه‌نهه‌جیه‌تى نوێ‌ دابنێن ، سیاسیه‌کان ده‌توانن هێز به‌دامه‌زراوه‌ و پرۆگرامه‌کان ببه‌خشن ، ڕۆشنبیران و دامه‌زراوه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌کان و کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ئیراده‌ى جێبه‌جێکردن و پابه‌ندى به‌به‌ها باڵاکان ده‌به‌خشن ، له‌وه‌ به‌دواش هه‌موان تێده‌گه‌ن ماناى به‌ده‌سهێنانى مافه‌کانى ئافره‌ت خۆڕوتکردنه‌وه‌ نیه‌ و ته‌نها ڕۆژى 8ى مارسیش ڕۆژى ژنان نیه‌ به‌ڵکو ڕۆێکى ڕه‌مزیه‌ بۆخه‌بات له‌ پێناو یه‌کسانى جێنده‌ریدا.





ئەم هەواڵە 3346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad