English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میدیا و ئاسایشی نەتەوەیی کوردستان
2016-05-08 [12:04 PM]


شوکریه‌ ته‌یموور

ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ دوو ناوه‌روك پێکهاتووه‌
(territory security) یه‌كه‌م ئاسایشی وڵات له‌ رووی خاك و جوگرافیا
(societal security)، دووه‌م ئاسایشی كومه‌ڵایه‌تی، كه‌ له‌ سه‌ربنه‌مای پیناسه‌ی ناسنامه‌یه.

به‌لام هه‌ردووكیان زوومیان خستۆته‌ سه‌ر پاراستنی سنووره‌كانی ولات، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌، مافی هاولاتی و ریگری كردن له‌ مه‌ترسییه‌كانی كه‌ له‌ رێگای ده‌ره‌كی یان ناوخویی ئاسایشی وڵات تێكبدات. هه‌روه‌ها ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر سیسته‌می دیموكراسی له‌ رێگای گه‌شه‌كردن و مافی ئازادی هاوولاتییان له‌ هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا، هاوكاری له‌ نێوان سیكته‌ری گشتی و تایبه‌تی بو كاركردن له‌ ناو حكومه‌ت، پاراستنی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان هێزی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و گه‌شه‌ی ئابووری و هه‌روه‌ها كاراكردنی میدیایه‌كی سه‌ربه‌خۆ و كارا، كه‌ ئه‌مانه‌ بنه‌ما و بناخه‌ی پاراستنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ن‌.


هه‌روه‌ها بۆمه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی جه‌خت ده‌كرێته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی ئابووری، سه‌ربازی و سیاسی و دیپلۆماتیك له‌گه‌ل وڵاتانی دراوسێ و هاوپه‌یمان . له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رفراوانی هه‌یه‌ له‌گه‌ل هه‌موو بواره‌كاندا بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، بۆیه،‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێویستی به‌ هاوكاری هه‌یه‌ له‌ نێوان حكوومه‌ت و خهڵك و رێكخراوه‌كان و تێکڕای هێزه‌كان.


(Soft power) میدیا هێزی نه‌رمه‌
له‌ بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی و جیهانی بووندا چه‌ندین پێوه‌ری بنه‌مایی هه‌ن، كه‌ بریتین‌ له‌ سه‌ربازی و ئابووری كه‌ هه‌ردووكیان هۆی به‌رزكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یین، هه‌روه‌ها هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونی ئاستی ئه‌م دوو فاكته‌ره‌ش پێشكه‌وتنی زانیارییه‌كان و ته‌كنه‌لۆجیای په‌یوه‌ندیكردنه.‌


له‌ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان، زۆربه‌ی زانایانی سیاسی و ستراتیژی هێزی میدیا و ته‌كنۆلۆجییان وه‌كو یارمه‌تیده‌ری سێ هێزی دیكه( سه‌ربازی، ئابووری، دیپلوماسی) ناوزه‌د كرد، چونكه‌ میدیا وه‌كو هێزی نه‌رم به‌ كار ده‌هێنریت بۆ گوڕانكارییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا و‌ هه‌روه‌ها بۆ گۆرینی په‌یوه‌ندییە نیوده‌وڵه‌تییه‌كان .


زور جار، گه‌یاندنی په‌یام یان گه‌ی‌شتن به‌ مه‌به‌ست بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و‌ هه‌ندێك جار له‌ ناو خودی وڵات له‌ ڕێگای به‌ كارهێنانی هێزی سه‌ربازی، ئه‌نجامی خراپی لێ ده‌كه‌ویته‌وه‌، دابه‌زاندنی سنووری ولاتان به‌ ڕێگای سه‌ربازی بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌به‌ست ئه‌نجامی شه‌ڕی لێ ده‌كه‌ویتەوە، به‌ڵام له‌ ڕێگای میدیا زانیاری پێویست به‌ جیهان ده‌گات، چونكه‌ میدیا ده‌توانێت زانیارییه‌كان به‌ رێگای خێراتر به‌ شێوازه‌كی باشتر و كاریگه‌رتر بگوازێته‌وه‌، میدیا ده‌توانێت رۆڵێکی سه‌ره‌كی هه‌بێت له‌ دانوستاندنی وڵاتان له‌ جیهانی ئه‌مڕۆدا.


ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ له‌ ڕێگای میدیا سه‌باره‌ت به‌ كه‌لتوور و میژوو، ئایین، زمان، ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌كان ده‌گوازرێته‌وه‌ كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ سه‌ر خه‌ڵك بێ ئه‌وه‌ی سنووری هه‌بێت و پێشلكاری سنووری خاك و یاسایی هیچ وڵاتیكی دیكه‌ی كردبێت. زۆر جاریش میدیا هۆكاری بردنه‌وه‌ و دوراندن ده‌بیت له‌ شه‌ری چه‌كداری له‌ ڕێگای كاركردن له‌ سه‌ر سایكلوجیای لایانه‌كانی به‌شدار له‌ شه‌ڕه‌كه‌.


میدیا ده‌وره‌كی سه‌ره‌كی ده‌بینیت له‌ دارشتنی سیاسه‌تی وڵات له‌ ڕێگای دروستكردنی پردی


په‌یوه‌ندی له‌ نێوان خه‌لك و ده‌سه‌لات و ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ سیاسه‌ت ده‌كه‌ن
كه‌واته‌، له‌ جیهانی میدیایی ئه‌مڕۆدا ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی زیاتر له‌ هه‌موو هێز و لایەنێك له‌سه‌ر شانی میدیای وڵاته‌. 


راگه‌یاندن، وه‌ك پێوه‌ری سه‌ره‌كی له‌ جیهانی ئه‌مڕۆدا و وه‌ك ده‌سه‌لاتی چوارم، پێره‌وی ژیانی سه‌رده‌میانه‌ی خۆی كردووه.‌ بۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانم زووم بخه‌مه‌ سه‌ر جیهانی میدیایی له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ به‌ جۆره‌ك ئاراسته‌ ده‌كرێت به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و ململانێی پارته‌ سیاسییه‌كان خراوه‌ته‌ پێش ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستان .


بۆ رزگاربوون له‌م ره‌وشه‌ هه‌ستیاره‌ی هه‌رێم، یاسای روژنامه‌گه‌ری پێویستە پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكرێت و به‌ سیسته‌م بكرێت له‌ پال به‌ ئاكادیمی كردنی پیشه‌ی میدیایی له‌ پێناو پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ بواری میدیا و راگه‌یاندنی بەرپرسیار له‌ هه‌رێمی كوردستان.





ئەم هەواڵە 2941جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad