English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆتایی رۆژەکانی رێکەوتننامەی سایکس بیکۆ
2016-05-10 [11:02 AM]


نوسینی / دڵشاد هه‌ركی

لە چەند رۆژی داھاتوودا ١٠٠ ساڵ بەسەر ئەو رێکەوتننامەی تێپەردەبێت کە کوردستانی بە سەر ولاتانانی ناوچەکەدا دابەشکرد،بەلام ئەوەی جێ خۆشحالیمانە ئەوەیە کە ئەو رێکەوتنە لە سەر زەمین بوونی نەمایە و کوتایی پێھاتووه‌.

رێکەوتنامەی سایکس بیکۆ چیە؟
ھەر لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی یەکەمی جیھانیەوە دەوڵەتە زلھێزەکان کەوتبوونە گفتوگۆ لەپێناوی ئەوەی کەزۆرترین داگیر گەیان ھەبێت وزۆرترین ناوچەی ڕۆژھەڵات بەتایبەتی ناوچەکانی دەوڵەتی عوسمانی بۆخۆیان داگیربکەن لەمەوە پەیماننامەیەکی چاوچنۆکانەی ئیمپریالیانە بەسترا لەنێوان دەوڵەتە ئیمپریالیستەکاندا کەلەمەدا بەریتانیا نەیدەویست سنوری بەسنوری ڕووسیاوە بێت کەبریتی بوو لە ڕێککەوتنامەی سایکس بیکۆ ،ئەوەبوو لە ١٦ی مایسی ١٩١٦ مارک سایکسی نوێنەری بەریتانیا و جۆرج بیکۆی نوێنەری فەرەنسا گەیشتنە ڕێکەوتنامەیەک ،بەڵام پێش ئەوەی ڕووسیا بێتە ناوپەیماننامەکە لەچەند ناوچەیەکدا ڕێکککەوتبوون بەڵام نەیان دەتوانی ڕووسیا بێ بەش بکەن ،چونکە ڕووسیا مێژوویەکی کۆنتری ھەبوو لە ناوچەکەدا، ئەوەبوو ھەردک لا سەردانی پترۆگرادیان کرد ،پاش گفتوگۆیەکی سێ لایەنە گەیشتنە ڕێککەوتانمەیەک کەدواتر بووە (سایکس بیکۆ- سازانۆف)،ئەم ڕێکەوتنامەیە سەبارەت بەناوچەکانی دەوڵەتی عوسمانی بوو کەلە (١٢بەند) پێک ھاتبوو

دەوڵەتی عوسمانی لەپاڵ بەرەی (ئەڵمانیا و نەمسا) چووە بەرەی جەنگ, کە بەرەی نەیاری (ئەلمانیا و نەمسا و مەجەر و عوسمانی) بریتی بوون لە بەرەی ھاوپەیمانەکان لە (فەرەنساو بەریتانیاو رووسیا).لە بەردەم ئەگەری شکست ھێنانی بەرەی دەوڵەتی عوسمانی و ھاورێکانی پێشوەخت (بەرەی فەرەنسا و بەریتانیا و رووسیا) رێکەوتن لەسەر دابەش کردنی میراتی دەوڵەتی عوسمانیە، کەواتە جەنگی یەکەمی جیھانی ھەلگیراساوی ١٩١٤ و بەشداری دەوڵەتی عوسمانی لەو شەڕەو سەرەتاکانی شکست ھۆکاری سەرەکی رێکەوتنامەی سایکس بیکۆ بوون.

• شێوازی دابەشکردنی بە پێێ سایکس – بیکۆ:

ولایەتی بەسرا و بەغدا = بۆ بەریتانیا.
ولایەتی موسڵ= فەرەنسا لە سان ریمۆ لە ١٩٢٠ لە ئاکامی ئاڵوگۆرێک درا بە بەریتانیا.
سوریای ئێستا = بۆ بەریتانیا
ئوردنی ئێستا = بۆ بەریتانیا
لوبنانی ئێستا = بۆ فەرەنسا.
فەلەستین = بۆ ھەردووکیان (چاودێری دەوڵەتی و دوایی بە پێی بەڵێنی بەلفۆر درا بە جوولەکە)

ئەم دابەش کردنە سەری گرت, بە ھۆی رووخانی دەوڵەتی عوسمانی‌و سەرکەوتنی بەرەی ھاوپەیمانەکان‌و مانەوەی باڵادەستی ئەوان لە ناوچەکە ھەتا ئێستا, ئەم رێکەوتنامەیەش کۆمەڵێک ریککەوتنامەو پەیماننامەو کۆنگرەو کۆنفراسی دیکەی بەدوای خۆیدا ھێنا, وەکو (کۆنگرەی ئاشتی ١٩١٩) و (سیڤەر١٩٢٠) و (سان ریمۆ١٩٢٠)‌و (کۆنگرەی قاھیر ١٩٢١) و (لۆزان ١٩١٣) و چەندانی تر، کە ھەموو لە ژێر سەقف و ئەجندای رێکەوتنامەی شوومی سایکس پیکۆ دابوون.

کوردستان و رێکەوتنامەی سایکس – بیکۆ:

بێگجە لە ھەرێمەکانی مێدیا و کوردستان و لوڕستان کە دواتر بوونە بشکی دەوڵەتی ئێران, زۆربەی ھەرێمەکانی دیکەی کوردستان لە ئێریڤان بۆ قامیشلو , (کوردستانی باکورو رۆژاوی ئێستا) و ولایەتی موسل و گەرمەسیر (کوردستانی باشوری ئیستا, لەژێر دەسەڵاتی عوسمانی دا بوون، کە رێکەوتنامەکە تایبەت بۆ دابەشکردنی سنووری دەوڵەتی عوسمانیە بێگومان ئەو بەشە سەرەکیەی کوردستان کە کەوتۆتە ژێردەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی بەر ئەو دابەش کردنە نھێنیە دەکەوێ.

بشکی رووسیاش لە ھەرێمەکانی ئەنادۆڵی رۆژھەڵات لە کوردستان کەم نەبوو, ھەموو ناوچەکانی کوردستانی ئیستای باکوری دەگرتەوە بێجگە لە چەند شارێک لە سەر سنووری ئیستای تورکیاو سووریا.

کاریگەری رێکەوتنامەی سایکس – بیکۆ بەسەر واقیعی سیاسی کوردستان و مەرگەساتەکانی:

١- ئەو بناغە شوومەی لە سایکس پیکۆ دارێژرا و دوایی دروست بوونی عیراق و تورکیاو سوریای لێکەوتەوە، بەجدی فەرەنسا و بەریتانیا و دوایی ولاتانی دیکەی خاوەن بریار لە کۆمەڵەی گەلان و نەتەوە یەکگرتووەکان وەکو چوارچێوەی جێگیر مامەڵەیان لەگەڵ دا کردووە.

٢- لە کۆیی پرسەکانی تایبەت بە بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد لە عیراق و سوریاو تورکیا بە چاوی کێشە ناوخۆییەکانی ئەو ولاتە سەیریان کردووە.

٣- بەریتانیا بەدریژایی مامەڵەی لەگەڵ پرسی کورد لە عێراق وەکو کارتی فشار بۆ سەر حکومەتی مەرکەزی مامەڵەی کردووەو لە ناوەرۆکدا پابەند بووە بە یەپارچەیی خاکی عێراقەوە.

٤- یەکیتی سۆڤیەت کە لایەنی کشانەوەی پەیمانی سایکس پیکۆ بووەو خۆی بە میراتی رووسیای قەیسەری نەزانیوە بەڵام دووبارە وەکو پرسیکی جیاواز بە درێژایی شەڕی ساد مامەڵەی لەگەڵ کێشەی کورد نەکردووە، بگرە ھەندێ جار بە ھۆی ئەو دیدگایەوە ھۆکاری زۆر لە کارەساتەکان بووە، واقیعی ئیستای سوریا و سۆڤیەت و پێشتر ئەوەی لەگەڵ کۆماری کوردستان لە مھاباد کردی رەنگدانەوەی ھەلوێستی سۆڤیەتەکانە کە نایانەوێ مامەڵەی جیاواز لە گەڵ پرسی کورد بکەن.

٥- راستە فەرەنسا کاریگەری بنەرەتی ھەبوو لە بریاری نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارە ٦٨٨ ی ٥/٤/ ١٩٩١ تایبەت بە دانانی ھێڵی ٣٦ و ویلایەتە یەکگرتووەکان و یەکێتی سۆڤیەت لە میانی پشتگیری لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد لە حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە لەسەر خەتن بەڵام؟!

٦- ئەوەی جێیی نیگەرانیە زۆر لە ولاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە ناوچەکە زۆر بە پیرۆزی سەیری قەوارەی عیراق و سووریا دەکەن ئەمە لە کاتێکدا وا مامەڵە لەگەڵ چوارچێوەی ئەو ولاتانە دەکەن دەڵی بەشیک بووە لە کەلتووری ئیسلامی و بە فەتواو بنەمای شەرعی جێگیر کراوە, لەکاتێکدا رۆژانە گویبیستی رەفزکردنەوەی کاریگەری سیاسەت و فیکرو کەلتوری رۆژاوا دەبینەوە کەچی لەبەرانبەر پرسی یەکپارچەیی خاکی عیراق کە دەستکردی بەرئەنجامەکانی ریکەوتنامەی سایکس پیکۆیە, زۆر بە پیرۆزی وەردەگرن.

ئەمە لەکاتێکدا (دروستکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل) بۆ جولەکەو دروستکردنی دەوڵەتی عێراق بۆ مەلیک فەیسەڵ و بەزۆر لکاندنی کوردستانی باشوور بە عێراقی عروبەوە لە رێکەوتنامەی سایکس پیکۆ بە یەک (پاکیچ) ھاتووە.





ئەم هەواڵە 5377جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad