English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەرک و مافی کونسولەکان لە وەلاتاندا
2016-05-18 [12:20 PM]

نووسینی: پارێزەر:نازم ستونی


ھاولاتیانی بیانی بو ھاوکاری کردن بە یەکتر و بەرگێری کردن لە ماف و بەرژەوەندیەکانیان بەرامبەر بە بەرپرسە خوجیەکان لە وەلاتە جیا جیاکانی جیھان و بە شێوەیەکی جیاواز ، دامەزراوەکیان دروست کرد کە لە سەدەی دوازدەی زایینی ناونرا بە کونسول ، لە سەدەی شانزدە لە گەل دروست بونی دامەزراوەی دەولەتی لە ئاستی نیو نەتەوەیی، کونسول بە شیوەی دامەزراوەی دەولەتی لێ ھات و کونسول بو بە کارمەندی فەرمی دەولەت ، پاشان لە کونفرانسی وین لە سالی ١٩٦٣کە لە نیوان وەلاتان ئەنجام درا لە ژیر ناوی ( کونفرانسی وین لە بارەی پەیوەندی کونسولی )پەیماننامەیەکیان واژو کرد ، پاش واژو کردنی ئەم پەیماننامەیە ،کونسولخانەکان بەو شێوەی ئیستا کە ھەیە کارەکانیان رایی دەکەن ،پەیوەندی کونسولی بە واتای پاراستنی بەرژەوەندی ھاولاتی وەلاتیک لە وەلاتەکی تردا یە .
ھەر کونسولیک لە وەلاتیکدا ھندێ ئەرکی تایبەتی بە خوی ھەیە ، جێ بە جێ کردن و پیدانی ئەرکەکانی لە ریگای وەزارەتی دەرەوە یان بە پی ئەو پەیماننامەیەیە کە لە نیوان دو وەلاتدا واژو دەکریت و ئەرک و دەستھەلاتی کونسول دیار دەکریت و بە پی ئەو دەستھەلاتە ، ئەرک و کارەکانی بەریوە دەبات و ناتوانیت زیاتر لەو ئەرکانەی کە پێ سپیردراوە و بوی دیاری کراوە زیاتر پێنگاوەکانی بھاویژێت کە لە خوارەوە ئیشارە بە ئەرکە گرنگەکانی کونسولەکان لە وەلاتاندا دەدەم .
١) ئەرکی کونسول لە ئاستی نیونەتەوەیی : ھاوکاری بو گەشەکردنی پەیوەندی دوستانەی بازرگانی ، ئابوری ،کەلتوری ، زانستی ، لە نیوان ئەو وەلاتەی کە کونسولە تیادا و پەرەپیدانی پەیوەندی برایانە لە نیوان دو وەلاتدا .
٢) ئەرکی کونسول بەرامبەر وەلاتەکەی :
الف ) پاراستنی بەرژەوەندی مافەکانی ھاولاتیان و ئاوارەکانیان ، بو پاراستنی بەرژەوەندی وەلاتەکەی .
ب) ئاگادارکردنەوەی وەلاتەکەی لە بارودوخ و گەشەکردنی، ئابوری ، بازرگانی ، کەلتوری ، زانستی ، کوکردنەوەی زانیاری پیویست لە ریگای دەزگا رێپێدراوەکان بە پێ یاسا وھناردنی راپورت لە سەر بارودوخەکان بو وەلاتەکەی .
٣) ئەرکی کونسول لە ئاستی وەزارەتەکان و دامودەزگا فەرمییەکانی دەولەت :
الف) ئەرکی کونسول لە ئاستی وەزارەتی دەرەوە : لە ھەمو وەلاتەکاندا کاروباری کونسول لە ژیر چاودیری وەزارەتی دەرەوەیە ، بە پێ ئەو دەستھەلاتەی کە پێ دراوە کارەکانی رایی دەکات و پەیوەندیەکانی لە گەل گشت وەزارەتەکان لە ریگای ئەو وەزارەتەیە .
ب)ئەرکی کونسول سەبارەت بە کارەبازرگانیەکان :چاودیری لە پەیماننامەبازرگانیەکان ، ھناردنی راپورتی ئابوری ، پیدا کردنی بازاری فروشتنی کالاکانی وەلاتەکەی .
پ) ئەرکی کونسول لە ئاستی وەزارەتی دارایی : فروشتنی پول دارایی ، لە ناو بردنیان ، پشتکیری لە سەنەد و بەرگەکانی بازرگانی بە پی یاسا و ھناردن و یان جێ بە جێ کردنیان لە ریگای وەزارەتی داراییەوە .
ت) ئەرکی کونسول لە جێ بە جێ کردنی کاروباری ھاولاتیان : دەرھینانی ناسنامەی باری کەسی ، ناسنامەی ھاولاتی بون ،پشتگیری لە سندە بەرگرتوەکان ، پشتگیری لە پەیماننامە ھاوسەرگیریەکان، لیک جیابونەوەکان ، تومارکردن و پشتگیری لە بەرگەی مردووەکان ، دانی ویزا بە ھاولاتیان .
ج) ئەرکی کونسول لە ئاستی بەریوەبەرایەتیە فەرمییەکان : پشتگیری لە سەنەدی کەسەکانی حقوقی و حقیقی ، واژوەکان ، مور فەرمیەکانی وەلاتەکەی ، سەنەدە وەرگیراوەکان ، وەسیەت نامە , نوسینی وەکالەتنامە ، لیکولینەوە لە سەنەدە رسمیەکان .
ح) ئەرکی کونسول لە ئاستی وەزارەتی بەرگیری : دانی ناوی ئەو کەسانە کە خزمەتی سەربازیان نەکردووە و ئاگادارکردنەویان بو پەیوەندی کردن بە خزمەتی سەربازی ، لیکولینەوە لە کاروباری ئەوانەی کە لە خزمەتی سەربازیدان یان ئەوانەی کە لە خزمەتی سەربازی ھەلاتون .
خ) ئەرکی کونسول لە ئاستی تەندروستی و نەخوشخانەکان : پشتگیری لە راپورتی نەخوشخانەکان و وەرگرتنی زانیاری لە سەر نەخوشیە وایروسیەکانی مروڤی و ئاژەلی دانی راپورت بە وەلاتەکەی و ئاگادارکردنی ھاولاتیانی لەو نەخوشیانە .
٤) ئەرکی کونسول لە ئاستی کەسەکانی حقوقی و حقیقی :
١) پاراستنی بەرژەوەندی ھاولاتیانی : مەبەست لە بەرژەوەندی ھاولاتیان لە راستیدا بەرگیری کردنی کونسول لە ھاولاتیانی لە بەرامبەر دەزگا فەرمیەکان و خوجیەکانی ئەو وەلاتەی کە تیا دەژین ، ئەمە لە کاتێکدایە کە مافی یەکیک لە ھاولاتیانی بن پێ بکرێت یان بخورێت ، کاری کونسول بەرگیری دەبیت لەو ھاولاتیەی .
٢)ھاوکاری و پشتگیری لە ھاولاتیانی : دانی زانیاری لە کارە بازرگانیەکان ، ئابوری ، شتومەکە ھاوردەکان و دەرکردەکان ‘ گەشت و گوزار ، باجەکان ، ھتد بەپی یاسا ریپیدراوەکان ، ھاوکاری کردنیان لە کاتی پیویست .
ئەمانە ھەمو ئەو کارو ئەرکانەن کە ھەر کونسولەک لە وەتیکدا بە پێ ئەرک و مافەکان پێ ھەلدەستی و کار دەکات بو بەرژەوەندی وەلاتەکەی بیجگە لەو شتانە و ئەو ئەرک و دەستھەلاتانەی بوی دیاری کراوەن ناتوانیت ئەرک و کاری تر بکات ، نەک ئەوەی ئیستا ھندی کەس ولایەن جیا لە کاری کونسولی ئەرک و مافەکانیان ھەلسوکەوت لە گەل کونسولخانەکان و کونسولەکان دەکەن لە شوینەک کونسول بانگی کوبونەوەی فەرمی پارلەمان دەکریت بو چاودیری لە گفتوگویە فەرمیەکانی ناو ھولی پارلەمان ، یان ئیستا ھندی کەس ولایەن دین لە سەر دەزگا فەرمیەکانی راگەیاندن باسی رڕی کونسولەکان دەکەن لە سەر کاروباری ناوخوی وەلاتدا و بە ھاوەلاتیان دەلین فەلانە کونسول ئەوای گوتووە لە کاتیکدابەپی یاسای ئەرک ومافەکانی کونسولی ھیچ کونسولیک ناتوانیت دەست لە کاروباری ناوخوی ھیچ وەتیکدا بدات و رڕی ھەبیت لە کاروبای ناوخوی وەلاتدا .

 





ئەم هەواڵە 14317جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad