English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شۆڕشی گوڵان.. دەستكەوتی نەتەوەیەك
2016-05-26 [11:53 AM]


فەرهاد محەمەد

شۆڕشی گوڵان بریتی نییە لە شۆڕشێك تەنها پارتی دیموكراتی كوردستان شانازی پێوە بكات، هەروەها جۆرێك نییە لە كێبڕكێی حزبی بەوەی چ لایەنێك شۆڕشی هەڵگیرساندەوە، ئەم پرسە و خوێندنەوەی مێژووی بزاڤی رزگاریخوازیمان خوێندنەوەی لەمە قووڵتر و تێگەیشتنی لەمە زیاتریشی دەوێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی گوڵان هێندەی دروستكردنەوەی ئومێدە بۆ نەتەوەیەك و بەتاڵكردنەوەی ئەو خەونەی بەعس و سەدام حوسێن بوو بەوەی پێشمەرگە و چیاكانی كوردستان لێك جیا بكەنەوە، هێندە پێوەندی بە حزبایەتییەوە نییە.

راستە لە بارودۆخێكی سەخت و دژواردا ئەم شۆڕشە دەستی پێكردۆتەوە، راستە میللەت بەرەو نائومێدی هەنگاوی هەڵدەگرت، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان بە دامەزراندنی سەركردایەتی كاتی، بەرپرسیاریەتی قۆناخە سەختەكەی هەڵگرت و شانیدایە بەر و دەستی بە خۆهەڵسەنگاندنەوە و خۆئامادەكردن بۆ شۆڕش و درێژەپێدانی مقاوەمەت كردەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە لەو قۆناخەدا بە سەرۆكایەتی مسعود بارزانی خۆیان بە خاوەنی كارەسات و نسكۆكە زانیوە و لێی هەڵنەهاتوون، بەڵكو جارێكی دیكە گەڕانەوە بووە بۆ ناو میللەت و هەوڵدان بووە بۆ دووبارە دروستكردنەوەی ئومێد بۆ ئایندەی نەتەوەیەك، ئەم لۆژیكەی كە شۆڕشی گوڵانی لەسەر هەڵگیرساوەتەوە،

هەتا ئێستاش لە ویژدانی مسعود بارزانی-دا یەك مانای هەیە، ئەو مانایەش ئەوەیە هەموو حزبە سیاسییەكانی كوردستان هەر چەندە سەركەوتووبن، ئەوە سەركەوتنی هەمووانە و گەلی كوردستان خاوەنی راستەقینەی ئەو دەسكەوتە گەورانەیە و بۆ ئێستاش گرنگە لەسەر پاشخانی 40 ساڵی رابردووی شێوازی سەركردایەتی مسعود بارزانی سەیری ئایندەی نەتەوەكەمان بكەین و دڵنیا بین لەوەی لای سەرۆك بارزانی ئایندەی نەتەوە گرنگە نەك حزب، لە ئێستاشدا كە شانی داوەتە بەر ئەوەی بە هەر نرخێك بێت كوردستان بڕیاری سەربەخۆیی بدات و خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی بێت، هێمای ئەوەیە كە دەیەوێت گەلی كوردستان بە جیاوازی ئایین و نەتەوە و تەواوی حزبە سیاسییەكانەوە هاوبەش بن لەم بڕیارە و هەموو پێكەوە بڕیار بدەین، گەلی كوردستانیش هەر بڕیارێك بدات، هەموو پێكەوە جێبەجێی بكەین.





ئەم هەواڵە 3553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad