English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەبایی كۆمەڵایەتی
2016-05-29 [11:35 AM]

نووسینی: راژان شێخ جەعفەر


تەبایی كۆمەڵایەتی، یەكێكە لە بنەما گرنگەكانی گەشەسەندنی كۆمەڵگا و كاریگەری بەرچاوی هەیە لەم ڕووەوە. مەبەستیش لە تەبایی كۆمەڵایەتی ئەوەیە تاك و گرووپ و پێكهاتەكانی ناو كۆمەڵگا یەكتر قبووڵ بكەن و دژی یەكتر نەبن و بە هەموو لایەك هەوڵی بەرەو پێش بردنی كۆمەڵگا بدەن بۆ ئەوەی گەشەسەندنی كۆمەڵگا دەستەبەر بكەن.

گەشەسەندن ڕەگەزێكی بنەڕەتییە بۆ سەقامگیری و پێشكەوتنی مرۆڤ، مەبەستیش لە گەشەسەندن هەوڵدانی پێكەوەیی حكوومەت و كۆمەڵگایە بۆ باش كردن و بەرەو پێش بردنی لایەنی ئابووری و كۆمەڵایەتی و ڕۆشنیریی. بۆ ئەمەش پێویستە تەبایی كۆمەڵایەتی هەبێت لەناو پێكهاتەكانی كۆمەڵگا چونكە بەبێ ئەوە كێشە دروستدەبێت و سەقامگیری تێك دەچێت و تەونی كۆمەڵایەتی لەبەریەكهەڵدەوەشێ و دەرەنجام توندوتیژی لەناو كۆمەڵگا بەرپا دەبێت و گەشەسەندن ڕوونادات.


بۆ نموونە عێراق لەگەڵ ئەوەی وڵاتێكی دەوڵەمەندە بە نەوت دەیتوانی ببێتە پێشكەوتووترین وڵاتی دنیا بەو سامانە زۆرەی كە هەیەتی، بەڵام لەبەر ئەوەی تەبایی لەنێوان پێكهاتەكانی نییە بە تایبەت لە نێوان سوونە و شیعە نەیانتوانیوە یەكتر قبووڵ بكەن بەردەوام هەۆڵی لەناوبردنی یەكتریان داوە هەر لایەنێكیان لە دەسەڵات بووبێت هەوڵی چەوساندنەوەی مەزهەبەكەی تری داوە، بۆیە دەبینین كە گەشەسەندن لە عێراق رووی نەداوە و روونادات.


ئه‌گه‌ر چاوێك به‌ مێژوودا بخشێنینه‌وه‌ ده‌بینین هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دروستبوونی میرنشینه‌ كوردییه‌كان هه‌ندێ له‌ كورده‌كان دابه‌شبوون به‌سه‌ر دووبه‌ره‌دا به‌ره‌ی عوسمانی و به‌ره‌ی سه‌فه‌وی. بۆیه،‌ شه‌روشۆڕ له‌نێوان میرنشینه‌ كوردییه‌كان و خیانه‌تی هه‌ندێ له‌ سه‌كرده‌كانی ئه‌وسای كورد بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی خه‌باتی كورد بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ سه‌رنه‌گرێت.

به‌هۆی ئه‌و ناته‌باییه‌ی له‌نێوان كورداندا هه‌بووه‌ داگیركردنی كوردستان بۆ دوژمنان ئاسان بووه‌. به‌ڵام له‌ شۆڕشی ئه‌یلول كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار ته‌بایی له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردستانی دروستبوو هه‌ست و سۆزی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كپارچه‌یی كورد و كێشه‌كه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌ ئاستی دبلۆماسی گه‌یشته‌ قۆناغێكی به‌رچاو تا له‌ رێكه‌وتننامه‌ی ١١ ئازار به‌غدا ناچار كرا دان با مافی گه‌لی كورددا بنێت.


شۆڕشی ئه‌یلول له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆكایه‌تی بارزانی نه‌مر بوو، به‌ڵام هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانی به‌شداریان تێدا كڕد به‌بێ ئه‌ه‌ی هه‌ست بكرێت كه‌ لایه‌نێك سه‌رپه‌رشتی ده‌كات. بە هیوای ئەوەی كە حزبە كوردستانیەكان به‌ له‌به‌رچاو گرتنی مێژوو و ئه‌زمونی عێراق كارێك نەكەن تەبایی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان تێكبچێت مێژوو دووباره‌ ببێته‌وه‌. بە پێچەوانەوە لە سایەی دەوڵەتی كوردستاندا دوور لە توندوتیژی و به‌ ته‌بایی بژین.





ئەم هەواڵە 3415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad