English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران رێ بە خوێندنی زمانی کوردی لە قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدات
2016-05-31 [03:11 AM]

ھەولێر (ZNA) - بە پێی فەرمانێکی حکومەتی ئێران، زمانی کوردی لە ناوەندەکانی خوێندنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەخوێندرێت. عەلی یونسی، یاریدەدەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری نەتەوە و کەمایەتییە مەزهەبییەکان وتی، حکومەت فەرمانی دەرکردووە بە خوێندنی زمانەکانی کوردی و ئازە


یونسی بە ئاژانسی فەرمیی ئێران، (ئیرنا)ی وت کە پڕۆژەی خوێندنی زمانی کوردی لە ناوەندەکانی خوێندنی پارێزگای سنە کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە و لە قۆناغەکانی دواتردا پڕۆژەکە ناوچەکانی دیکەش دەگرێتەوە. ناوبراو، ئەو بڕیارەی حکومەتی بۆ بەڵێنیی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە گەڕاندەوە و وتی کردنەوەی بەشی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆکانی کوردستان خواستێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە جێبەجێ کرا.

جێی باسە، خوێندن بە زمانی دایک لە هەر دوو بڕگەی ١٥ و ١٩ی دەستووری ئێراندا هاتووە و بە هاتنە سەرکاری حەسەن ڕۆحانی، ئەو دوو بڕگە دەستوورییە دوای سیی ساڵ، بەڵێنی جیبەجێکردنی دەدرێت.

ئه‌حمه‌د غه‌فور زێباری





ئەم هەواڵە 1738جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad