English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاڤرۆڤ: ده‌بێت توركیا هێزی خۆی له‌ عێراق بكێشێته‌وه‌
2016-05-31 [06:08 AM]

هه‌ولێر (ZNA) – لاڤرۆڤ ره‌تی كرده‌وه‌ روسیا ده‌ستی ئاشتی بۆ توركیا درێژ بكات، وتی، پێویسته‌ ئه‌نقه‌ره‌ داوای لێبوردن بكات، هه‌روه‌ها ده‌بێت هێزی خۆی له‌ عێراق بكێشێته‌وه‌.


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، روسیا ده‌ستی ئاشتی بۆ توركیا درێژ ناكات، وتیشی، پێویسته‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌سه‌ر خستنه‌ خواره‌وه‌ی ئه‌و فرۆكه‌ روسییه‌ی كه‌‌ له‌ تشرینی دووه‌می 2015 خستیه‌ خواره‌وه‌، داوای لێبوردن بكات و قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی ئه‌و رووداوه‌ بكاته‌وه‌.

لاڤرۆڤ داوای له‌ توركیا كرد هێزه‌كانی خۆی له‌ عێراق بكێشێته‌وه‌، داوای له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد گرنگی زیاتر به‌ پرسی كورد له‌ توركیا بده‌ن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، له‌دژی تیرۆر، روسیا چه‌ك بۆ عێراق و كوردستان وه‌كو یه‌ك هه‌نارده‌ ده‌كات، هاتنی ئه‌و چه‌كانه‌ش به‌ ره‌زامه‌ندی به‌غدایه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ روسیا هاوكاری كورده‌كانی سوریا ده‌كات و یارمه‌تییه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ فرۆكه‌ بۆ هه‌ڵده‌دات.

 

سه‌رچاوه‌: RT

 





ئەم هەواڵە 3109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad