English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیکتاتور یان دوژمنی سەرسەختی دێکتاتورەکان و بەکرێگیراوەکانیان
2016-06-02 [12:06 PM]

نووسینی: پارێزەر نازم ستونی


دوژمنانی گەلی کورد ھەمیشە ھەوڵیان داوە کە ناوی سەرکردە قارەمانەکانمان کە ھەمیشە لە گەل ھێزی پێشمەرگەدا لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریدا بوون بۆ رزگار کردنی خاکی کوردستان ، کە لە لایەن ھەندێ دەولەت داگیر و پارچە پارچە کراوە ، لە لای خەلک و دونیا ناشرین بکەن .
بەلام ھیچیان پێ نەکراوە ، ئێستا دەیانەوێت لە رێگای ھەندێ کەسی خۆفرۆش و بەکرێگیراو ئەم سیاسەتەیان پەرە پێ بدەن .
ئیستا روی دەم و قەڵەمیان کردووتە سەر ناوی بارزان و بارزانی ، دەیانەوێت لە رێگای ھەندێ کەس و دەزگای راگەیاندن کە لە لایەن ئەوانەوە پاڵپشتی دەکرێن بو لەکەدار کردنی ناوی سەرکردەکانمان و قارەمانەیەتی گەلی کورد ھەر رۆژە و بە نوسینی بابەتێک یان بڵاوکردنەوەی ھەندێ ووتار بەم شێوەیە دەستی خۆیان بووەشێنن، قارەمانیەتی برا پێشمەرگەکان لە سەنگەری بەرگری و سەرکردەکانمان لە بەرەکانی شەر ناشرین بکەن .
بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵیاندا ، بەڵام ھیچیان پێ نەکراوە و ئێستا ھەستاون بە بەکارھێنانی وشەی دیکتاتۆر بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان .
بۆ سەرۆکیک کە لە کاتی لەدایک بوونی تا ئێستا لەگەڵ خۆشی و ناخۆشی گەلەکەیدا بووە ، لە تەمەنی گەنجیەتی چەکی شەرەفی کوردایەتی ھەڵگرتووە لە رێزی پیشەوەی پیشمەرگایەتیدا بووە .
لە شۆرشی مەزنی ئەیلول پێشمەرگە و لە گوڵان پیشمەرگەو سەرکردە بووە ، سەرۆکێک کە ھەمیشە دژی گەورەترین ھێزی دیکتاتوری شان بە شانی برا پیشمەرگەکان لە سەنگەری بەرگریدا بووە .
ھیزیک کە دەیانەویست ناوی کورد لە سەر نەخشەی جیھان بسرنەوە.
سەرۆکێک کە لە شەری بەرگری گەورەی گەلی کورد شەری خواکورک ،کە لە کۆتایی شەری نێوان ئێران و ئێراق رویدا ، دیکتاتۆری عیراق ێدام ھێزیکی گەورەی کۆ کردەوە بو لەناوبردنی گەلی کورد ، ھەر ئەم سەرۆکە بوو کە لەگەل ھێزی قارەمانی پێشمەرگە لە سەنگەری پێشەوە بەرگری لە مان و نەمانی گەلی کوردی کرد ، بە ھێزیکی زۆر کەم بەرامبەر گەورەترین ھێز وەستا ، پاشەکشە بەو ھێزە گەورەیەی کرد لەو کات دوژمنانمان دانیان بەو سەرکەوتەنە مەزنەی گەلی کورد نا ، ھەر لەو شەرە مەزنە بوو کە ئەو سەرۆکەی ئیوەی خۆفرۆش بە دیکتاتۆر ناوی دەبەن مژدەی سەرکەوتنی زور گەورەی بە گەلی کورددا ، مێژوو شاھێدی گەورەیی ئەم ھەموو راستیەیە .
ئەو سەرۆکەی بە جلوبەرگی کوردی سەرەدانی کوشکی سپی کرد بو ناساندنی گەلی کورد ھەر ئەو سەرۆکەیە کە ئێستا کۆشکی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانی بەجێھیشتووە و تەنھا سەرۆکە کە لە ھەموو جیھان کۆشکی سەرۆکایەتی بەجێ بھێلێت بو بەشداری کردن لە شەری بەرگری لە سەنگەری پێشەوەی جەنگی دژە تیرۆر لە گەل برا پێشمەرگە قارەمانەکان و ببێتە پالپشتێکی زۆر گەورە بو سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکی ھێزی پیشمەرگە .
ھەر ئەو سەرۆکەیە کە توانی ھەموو جیھان رازی بکات بۆ پاڵپشتی پێشمەرگە بۆ شەرکردن لە دژی گەورەترین ھێزی تیرۆریستی جیھانی و ھاوکاری زۆر گەورە بو نەکەوتنی کوبانی شاری بەرخودان و ھەناردنی ھێزیکی پشتیوانی پێشمەرگە بو ئازاد کردنی ئەم شارە .
ئێستاش لە ھەموو وەڵاتەکان وەکو سەرۆکێکی ئازادیخواز لە جیھان پیشوازی لی دەکریت و وەکو سەرۆکیک کە سەرکردایەتی شەری دژی گەورەترین ھێزی دیکتاتۆری و تیرۆریستی دەکات و ھەر بەم شیوەیە بەشداری لە کونفرانسی لە ناو بردنی تیرور دەکات لە ئەلمَانیا .
ئێستا لە ئێوەی خۆفرۆش دەپرسم ئایا ئەمانە ھەموو رەوشت و خوی (ێفات) کەسی دیکتاتۆرن یان ئازادیخواز ،یان قارەمانێکی گەلی کورد کە ھیچ کاتێ قبولی نەکردووە ھێزێکی دەرەکی بێت کوردستان داگیر بکات و ھەمیشە بەدڵ وگیان بەرگری لێ کردووە .
ئێوەن دەست و پەنجەی دیکتاتۆرەکان ، ئەو دیکتاتۆرانەی ھەمیشە چاویان بریوەتە خاکی پیرۆزی کوردستان ، چاویان بەو سەرکەوتنە یەک لە دوا یەکەی گەلی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئەم سەرۆکە چاو نەترسە ھەلناێت ، دەیانەوێت لە رێگای ئەم دەست و پەنجانە وشەی ناشرین کە ھی خویانە بدەنە پاڵ سەرۆکە قارەمان و ئازادیخوازەکانمان .
پێویستە ئەوان و گەورەکانیان بزانن کە روباری گەورەی خەباتی کوردایەتی و قارەمانەتی گەلی کورد و سەرۆکی پێشمەرگەمان بە ئەوان پیس نابێت و ئەم روبارە ھەمیشە بە پاک و خاوێنی دەمێنێتەوە .
خۆیان و ئەو دەستانەی لە پشتیانن باش بزانن کە کاروانی نەبەردی و قارەمانیەتی گەلی کورد بە سەرکردایەتی سەرۆکی خوشەویستمان لە بەرەو پێشجوون بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە ئامانجی سەرەکی کە دروست بوونی دەولەتی کوردییە .





ئەم هەواڵە 12244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad