English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکوومەت کاتی دەوامی فەرمانبەرانی لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا کەمکردەوە
2016-06-05 [01:15 AM]

ھەولێر(ZNA)_حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاتەکانی دەوامی فەرمانبەرانی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا دیاری کرد.


دەقی لێدوانی گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان:

بۆنەی ھاتنەوەی مانگی پێرۆزی رەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ھاوڵاتییانی ھەرێمی کوردستان دەکەین بە تایبەت خانەوادەی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان. ھیوادارین ئەم مانگە ببێتە ھەوێنی پتەوکردنی گیانی تەبایی و چارەسەرکردنی گرفتەکان و سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا.


بەم بۆنەیەشەوە ڕایدەگەیەنین کە دەوامی فەرمی لە گشت دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە مانگی رەمەزاندا لە کاتژمێر ٩ـی بەیانی دەستپێدەکات و لە کاتژمێر ٢ ـی دوای نێوەڕۆ کۆتایی دێت.

 

سەفین موحسین دزەیی         
گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

 

 





ئەم هەواڵە 4381جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad