English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوا مانگەكانی ئۆباما و ریفراندۆمی كوردستان
2016-06-05 [09:30 AM]



شازاد ئەنوەر


*بەدرێژایی ئه‌و چەند دەیەی رابردوو، سیاسەتی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەراست لەسەر سێ بنەما هەڵچندرا بوو، (دژایەتی كردنی پرۆژەی نەوەوی ئێران ـ پشتیوانی و سەلامەتیی ئیسرائیل ـ پارێزگاری لە وڵاتانی سەرچاوەی وزە)، لەوەی دواییان مەبەست وڵاتانی كەندا و بوو. دوای هاتنە سەركاری باراك ئۆباما، گۆڕانكاری، بەتایبەت لە چەند ساڵی رابردوودا، روویدا و ئەولەویەتی لە كەنداوەوە گۆڕی بۆ حەوزی وڵاتانی زەریای هادی، لە سەرووشیانەوە چین و كۆریای باشوور و تایوان و....تاد. لەمەڕ دۆسێی ئەتۆمیی ئێرانیش، رێكکەوتنێك لە مابێن خۆرئاوا بەسەر دەستەیی واشنتۆن مۆركرا و بەو پێیەی گەمارۆی ئابووری هەستا و دەشبینین رۆژانە تاران چۆن دەخالەت لە یەمەن و لوبنان و بەحرێن و عێراق دەكات، كە ئەمەی دواییان وایكردووە شكۆیەك بۆ مالكی و پاشان عەبادی نەمێنێت و، ئەمریكاش دەنگ ناكات. دەربارەی ئاسایشی ئیسرائیل بۆ ئۆباما ئاسان نییە پشتی تێ بكات، بەڵام وەكو پێشوو نە لەبواری دانوستانیان لەگەڵ هاوتا فەلەستینیەكان و نە فرۆشتنی چەك، وەكو جاران نییە و تەنانەت جارجار گرژی بەرچاو دەكەوێتە نێوان سیاسیەكانیان.
*ئۆبامای سەرۆك، نزیكەی شەش مانگی ماوە لە كۆشكی سپی، رێكیش نەكەوتووە، (تاكو تەرا نەبێ)، هیچ سەرۆكێكی ئەو وڵاتە لە كۆتایی ماوەكەی بڕیاری چارەنوسساز و یەكلاكەرەوە دەربارەی دۆسێ ئەستوورەكان، بەتایبەت كۆریای باكوور و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەربكات. بۆیە، چاوەڕێ ناكرێ ئاریشەی سوریا بێتە واری یەكلایی بوونەوە بەو پێیەی تەواو سارد بۆتەوە و وڵاتانی دەوروبەر بەوپەڕی قورسایی رۆڵ بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دەگێڕن. ئەمە وێڕای سەنگی روسیا، كە ڕێ نادات بەشار ئەسەد بڕووخێ و، بەهاوبەشیی ئێران و حزبوڵڵا، گەورەترین جبەی سەربازیان خستووە و جارجارەش لە دژی توركیا هاوكاریی یەكینەكانی پاراستنی گەل لە فۆڕمی سوپای سوریای ئازاد دەكەن.
*لەو سۆنگەوە، دەمەوێ بڵێم: ئۆباما تاكە ئاواتی ئەوەیە لەو ماوە كورتەی ماویه‌تی، رووسورانە دەربچێ و رەقە و موسڵ لە دەستی داعش رزگار بكات، ئەمەش بۆ پشتیوانیی هیلاری كلنتۆن، كە لە ئەجیندای خۆی لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن سوودی لێ ببینێ.
*خاڵێكی گرنگی تر، لەسەروبەندی حاكمداریی ناوبراو، ریفراندۆمی كوردستانە. سەرۆك بارزانی لەمبارەوە گوتی: هیوادارین ئەمریكا پشتیوانمان بێت، گەر نا هیچ نەبێ دژمان نەوەستێ. من خۆم پێموایە لەبەرایی پرۆسەكە واشنتۆن دژ نابێ و بێ دەنگییەكی هەستیارانە هەڵدەبژێرێ، ئیتر دوای ئۆباما، دۆناڵد ترامپ (كە زۆر تەمومژاویە و ئاسان نییە بیخوێنینەوە) چۆن هەڵوێست وەردەگرێ (گەر دەربچێ) بابەتێكە دەبێ كاتی خۆی قسە بكەین. بەڵام، رەوتی رووداوەكان و سەركەوتنی پێشمەرگە و پێكەوە ژیانی شەرەفمەندانەی نەتەوە و ئایین و ئاینزاكان لە كوردستان، كە نزیك ملیۆنن، ئەوەی لێ دەخوێندرێتەوە نە هیلاری و نە ترامپ دژی كورد و كوردستان نەوەستنەوە. لە هەمبەر وڵاتانی كەنداو و ئێرانیش، بێگومان دەبێ پڕۆژە و فایلیان هەبێ بۆ قۆناغی دوای باراك ئۆباما، گەر نا ئەستەمە بتوانن لەو گێژاو و ئاشووبەی ناوچەكە بەسەلامەتی دەربچن.





ئەم هەواڵە 12712جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad