|
سووره مه‌رگه‌یی
نه‌وشیروان مسته‌فا له هه‌ر جیابوونه‌وه و رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان، بۆ شاردنه‌وه‌ی شكستهكانیهتی و برهودانهوهیه به بازاڕی سیاسی خۆی، بۆ ئه‌و مهبهسهتش ناوه ناوه شه‌قام به كۆمه‌ڵێ پرۆژه و پاكێجی ئاژاوه‌گێڕی سه‌رقاڵ ده‌كت.
دوای جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ساڵی 2009و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ده‌ستپێكی ئه‌وه‌ی ناویان نابوو به‌هاری عه‌ره‌بی له ساڵی 2011، نه‌وشیروان مسته‌فا به پرۆژه‌ی ئاژاوه‌گێڕیه‌كانی به‌ر ده‌ركی سه‌را و به پاكێجی كوردستان تونس و میسره و به هاواری (ارحل)و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گای لقی چواری پارتی له سلێمانی، یه‌كه‌م پرۆژه و پاكێجی دوای جیابوونه‌وه‌ی بوو له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2013 نه‌وشیروان مسته‌فا تا ئاستی شۆك كردنی خه‌ڵكی كوردستان خۆی له پارتی به گشتی و سه‌رۆك بارزانی به تایبه‌تی نزیك كرده‌وه، به‌و نزیك بوونه‌وه و رێككه‌وتنه‌ی گه‌ڵ پارتی خه‌ڵك پێشبینی ئه‌وه‌ی ده‌كرد چۆن به جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، خۆی له مێژووی ئه‌و حزبه لووته‌لا كرد و هێڵێكی راست و چه‌پیشی به‌سه‌ر مێژووی نیوسهدهی دۆستایه‌تی و كاری پێكه‌وه‌یی نێوان خۆی و مام جه‌لالدا هێنا و، بیره‌وه‌ریه تاڵ و شیرنه‌كانی ئه‌و نیوسه‌ده‌یه‌ی هه‌ڵدانه ناو حاویه‌ی سپڵه‌یی و بێوه‌فایی خۆیه‌وه، به رێككه‌وتنه‌كه‌ی گه‌ڵ پارتیش یاخی بوون و خیانه‌ته‌كانی رابردووی له حاویه‌ی مێژوودا گۆڕه‌شار ده‌دات، به‌ڵام پێشبینه‌كان راست ده‌رنه‌چوون، رێككه‌وتنه‌كه ته‌نها بۆ خافڵگیر كردنی پارتی و باش به‌ڕێوه‌چوونی پرۆژه‌ی كوده‌تا په‌رله‌مانیه‌كه‌ی 23ی حوزه‌یران و دووباره كردنه‌وه‌ی پاكێجی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گا و سووتاندنیان بوو.
ئێستا كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رێككه‌وتووه و سه‌ری به حاویه‌ی سپڵه‌یی و بێوه‌فایی خۆیدا كردۆته‌وه و لاپه‌ڕه‌ی بیره‌وه‌ریه‌كانی گه‌ڵ مام جه‌لالی هه‌ڵده‌داته‌وه، ترسه له‌و گۆشه‌گیریه‌ی به‌سه‌ری هاتووه و و رێگری كردنه له چوونه به‌رده‌م دادگا و هه‌وڵێكیشه بۆ هاتنه‌وه ناو جیهانی پرۆژه و پاكێجی ساخته‌كاری، ئه‌گه‌نا ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش هه‌مان ئه‌و پرۆژه و پاكێجانه‌ی له هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتووه، كه له جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كێتی و رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتیدا خستوونیهڕوو، چونكه سرووشتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی نه‌وشیروان مسته‌فا وا هه‌ڵكه‌وتووه، هه‌موو جیابوونه‌وه و رێككه‌وتنه‌كانی بكاته وێستگه‌ی گۆڕانكاری له‌و پرۆژه و پاكێجه ئاژاوه‌گێڕیانه‌ی دژ به پارتی به گشتی و خانه‌واده‌ی بارزانی نه‌مر به تایبه‌تی ده‌یانگێڕێ.
ئەم هەواڵە 12604جار خوێندراوەتەوە |