English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریفۆرم و ریفراندۆم؛ پاشه‌کشه‌ له‌ ھه‌ریه‌کێکیان خیانه‌تێکی نیشتمانییه‌!
2016-06-11 [01:24 AM]


کوردستانی باشوور چه‌ند پێویستی به‌وه‌یه‌ ئه‌و قۆناغه‌ی ئێستا که‌ بۆی ھاتووه‌ته‌ پێشه‌وه‌ به‌ سه‌رکه‌وتوویی و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆبوون تێیپه‌ڕێنێت له‌ پڕۆسه‌ی ریفراندۆمدا، ھێنده‌ش پێویستی به‌ چاکسازی و ریفۆرم ھه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌ک ھه‌موو سکێکته‌ره‌کانی ئابووری و سیاسی و ئیداری بگرێته‌وه‌

 

به‌رده‌وامی جه‌ختکردنه‌وه‌ی سه‌رۆک بارزانی له‌ پڕۆسه‌ی چاکسازی و ئاشکراکردنی ئه‌و دۆسیانه‌ی له‌و بواره‌دا ئاراسته‌ی داواکاری گشتی و لیژنه‌ی چاکسازی کردوه‌ که‌ نزیکه‌ی ١٠٠ دۆسیه‌ ده‌بێ و له‌ ھه‌موو که‌رته‌کانی ئابووری و نه‌وت و گه‌نده‌ڵی ئیداری و سیاسی تیایه‌، ئه‌وه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌رۆکی ھه‌رێمی کوردستان ھاوکات له‌گه‌ڵ ھه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، ده‌یه‌وێ پڕۆسه‌ی ریفۆرم و چاکسازیش ئاراسته‌یه‌کی ھاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵیدا، چونکه‌ به‌بێ چاکسازی ئیداری و سیاسی و ئابووری ئه‌وه‌ ھه‌رێمی کوردستان ئه‌گه‌ر بگات به‌ سه‌ربه‌خۆییش ئه‌وه‌ ناتوانێ ده‌وڵه‌تێکی به‌ھێزبێت له‌ ناوچه‌که‌ و ھه‌روه‌کو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ ده‌بێ که‌ ئێستا به‌ شێرپه‌نجه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن. 

 

ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه‌شدا جێگه‌ی ئومێده‌ ئه‌وه‌یه‌ چاکسازییه‌که‌ی ئه‌مجاره‌ی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان لۆکاڵی نییه‌، به‌ڵکو به‌ چاودێری و ته‌ئیدی ده‌ولی و به‌ پێی پێوه‌ر و ستاندارده‌کانی بانکی جیھانی و یوئێنه‌ و ڕاوێژکاری بیانی یارمه‌تیی داڕشتنی پلانه‌که‌یان داوه‌.

 

به‌ڵام ئه‌وه‌ی خاڵێکی زۆر گرنگتره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ پڕۆسه‌ی چاکسازی ھاوشێوه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی به‌ تاک حزبی نه‌به‌سترێته‌وه‌ و سه‌نگه‌ر به‌ندی لێنه‌کرێ، به‌ڵکو له‌سه‌ر ھه‌موو پارته‌ سیاسیه‌کان و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌ پاڵپشتی بکه‌ن، چونکه‌ چاکسازی پڕۆسه‌یه‌که‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ژیان و خۆشگوزه‌رانی ھاووڵاتیان و ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی و په‌یوه‌ندی به‌ ململانێی حزبه‌کانه‌وه‌ نییه‌، ھه‌ر که‌ چۆن سه‌ربه‌خۆییش بۆ ھه‌مووانه‌ نه‌وه‌کو پارتێکی دیاریکراو، ھه‌ربۆیه‌ش ئه‌وه‌ی ئێستا بارزانی ده‌ستیپێکردوه‌ دووره‌ له‌ فه‌وزاری حزبه‌ سیاسه‌کان و خۆیان راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێ به‌ شێوه‌یه‌کی له‌ سه‌رخۆو دوور له‌ موزایه‌ده‌ و به‌شێوه‌یه‌کی نه‌رم رۆچێته‌ نێو ھه‌موو سکێکته‌ره‌کان و له‌وه‌شدا چاوپۆشی له‌ که‌س ناکرێت و له‌ ھه‌موو که‌رته‌کانی نه‌وت و ئابووری و ئیداری و سیاسی خه‌ڵکی کوردستان رۆژ به‌ رۆژ ھه‌نگاوه‌کانی بۆ ده‌رده‌که‌وێ.

 

به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر پێویسته‌ له‌و پڕۆسه‌یه‌دا که‌ سه‌رۆکی ھه‌رێمی کوردستانیش له‌ دوا په‌یامیدا زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر کردوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ ته‌نیا له‌ جیۆگرافیای ھه‌ولێر و دھۆک نه‌بێت، به‌ڵکو پێویسته‌ ده‌سته‌ڵاتدار و مشه‌خۆر و گه‌نده‌ڵه‌کانی ھه‌موو پارێزگاکانی کوردستان بگرێته‌وه‌، ھه‌ر لایه‌نێکیش پشتیوانی ریفۆرم و ریفراندۆم نه‌بێ له‌م قۆناغه‌ خیانه‌تێکی گه‌وره‌ی نیشتمانی ده‌کات.

 

ھێمن ساڵح





ئەم هەواڵە 3154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad