English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
با پێكه‌وه‌ هه‌وڵی دابه‌شبوونی عێراق بده‌ین
2016-06-11 [07:10 AM]

 نه‌زهه‌ت حالی


عێڕاق دەمێکە به‌ كرده‌یی دابه‌ش بووه‌، نه‌وه‌ك ئێستا هه‌وڵی دابه‌شكردنی بدرێت، لەبەرئەوە كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ هه‌ر سێ ناوچه‌ی كوردستان، ناوچه‌ی عه‌ره‌بی سونه‌نشین و عه‌ره‌بی شیعه‌نشین یا خود كوردستان و سونه‌ستان و شیعه‌ستان به‌ دوای ناوی ته‌واوی ده‌وڵه‌تی ئایندەی خۆیان دا بگه‌ڕێن و چۆنیەتی جۆری حوكمڕانی داهاتووی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن . ئێمه‌ی كوردیش هەرگیز نابێت ترسمان هەبێت كه‌ خه‌ڵكی تر پێمان بڵێن، ئه‌وان بوون به‌ هۆكاری دابه‌شبوون و پارچه‌پارچه‌بوونی عێراقێکی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاوی شكستخواردوو، چونكه‌ هه‌ر كه‌سێك و هەر لایه‌نێك ببێته‌ هۆكاری دابه‌شبوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌ستكرده‌ به‌ ته‌واوی، ناوی لە مێژوودا به‌ باشی دەنوسرێتەوە و خێری گه‌وره‌شی لای خودا بۆ ئه‌ژمار ده‌كرێت. به‌ واتایه‌كی دیكه‌ مانه‌وه‌ی عێڕاق به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا، واته‌ بەردەوامیدان بە خوێنڕشتنی زیاتر، تیرۆری زیاتر، وێرانی و گه‌نده‌ڵی زیاتر و هه‌ژاری وماڵوێرانی زیاتر بۆ گه‌لانی عێراق، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش ببێته‌ هۆكاری دوا كه‌وتنی دابه‌شبوونی كۆتایی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ شكستخواردووه‌، به‌شداره‌ له‌و تاوانانه‌ی كه‌ دژ به‌ خه‌لكی عێڕاق به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ده‌كرێت و له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه رووبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه‌. بۆیه‌ با هه‌موومان پێكه‌وه‌ هه‌وڵی دابه‌شبونی كۆتایی عێڕاق و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانی باشور بده‌ین.





ئەم هەواڵە 12820جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad