English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باكوورییه‌كان له‌ په‌كه‌كه‌ و توركیا توڕه‌ن
2016-06-12 [08:35 AM]

كارزن گلی



شه‌ڕی په‌كه‌كه‌ و توركیا كۆتاییه‌كه‌ی به‌ سه‌ركه‌تنی هیچ لایه‌نێك نه‌بوو، به‌ڵكو باكوور وێران كرا و سه‌دان هه‌زار هاووڵاتیش ئاواره‌ی لادێ و شاره‌كانی دیكه‌ی توركیا بوون.

په‌كه‌كه‌ ده‌بوایه‌ له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یران كه‌ هه‌ده‌په‌ توانی 80 كورسی په‌رله‌مانی بهێنێت، ئیدی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك چالاكی سه‌ربازی نه‌كردایه‌. به‌ڵكو مه‌یدانی بۆ هه‌ده‌په‌ جێهێشتیایه‌ كه‌ له‌ناو په‌رله‌مان شه‌ڕی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی كورد بكردایه‌.

زۆبه‌ی زۆری توركه‌كان پێیان باش بوه‌ كه‌ هه‌ده‌په‌ له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا و به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نییانه‌ داوای مافی كورد بكات، ئه‌وكات ئه‌وانیش به‌ ته‌وای پشتگیرییان له‌ داواكانی هه‌ده‌په‌ ده‌كرد. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ په‌كه‌كه‌ و ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ گژ یه‌كدا چوونه‌وه‌.

ئه‌گه‌ر له‌ توركیا دادگاییه‌كی بێلایه‌ن هه‌بێت، هاووڵاتیانی باكوور ده‌یانتوانی داوای یاسایی له‌سه‌ر حكوومه‌تی توركیا تۆمار بكه‌ن و به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به‌ تۆپ و تانك باكووری له‌گه‌ڵ زه‌ویدا كردوه‌ به‌ یه‌ك. چونكه‌ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت به‌ تانك و تۆپ بچێته‌ ناو هه‌ر شارێكه‌وه‌، پێویسته‌ له‌ رووی یاساییه‌وه‌ شه‌رعییه‌ت له‌ خه‌ڵك وه‌ربگرێت و خه‌ڵك داوای لێ بكات كه‌ ئۆپه‌راسیۆن به‌رامبه‌ر هه‌ر لایه‌نێك ئه‌نجام بدات. به‌ڵام په‌كه‌كه‌ ناكه‌وێته‌ ژێر به‌رپرسیاری یاساییه‌وه‌، چونه‌ هه‌ر خۆی رێكخراوێكی نایاساییه‌ له‌ توركیا و به‌ تیرۆرست ناسێنراوه‌، بۆیه‌ خه‌ڵك ناتوانن داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن. به‌ڵام هاووڵاتیانی باكوور ده‌ماری توڕه‌ییان له‌ په‌كه‌كه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ ترۆپك، ئاخر ناحه‌قیان نییه‌ به‌وه‌ی به‌ تاسه‌وه‌ چوونه‌ سه‌ر سندوقی دانگدان و هه‌ده‌په‌یان برده‌ په‌رله‌مانه‌وه‌، ئه‌نجامه‌كه‌شی به‌ وێرابوونی شاره‌كانیان كۆتایی پێهات.

ده‌مه‌وێت بڵێم په‌كه‌كه‌ و ده‌وڵه‌تی توركیا كه‌وتونه‌ته‌ به‌ر نه‌فره‌تی باكوورییه‌كان و ئه‌سته‌مه‌ به‌ ئاسانی ئاشتبكرێنه‌وه‌. ئیسماعیل بێشكچی ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی سوله‌یمان ده‌میراڵ له‌ ساڵانی 60 بۆ 70 نه‌یكرد، به‌وه‌ی ئه‌و ته‌نیا لادێكانی كوردی سوتاند و وێران كرد، به‌ڵام ئه‌ردۆگان و په‌كه‌كه‌ ئه‌مجاره‌یان شاره‌كانی باكووریان سوتاند و وێران كرد، واته‌ ئه‌وه‌ی ده‌میراڵ نه‌یكرد ئه‌وان كردیان".





ئەم هەواڵە 2974جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad