English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جه‌میل بایک ھه‌روه‌ک سۆران عومه‌ره ‌وھیچی تر...
2016-06-13 [11:36 AM]


ھه‌رچی ره‌وتی توندئاژۆیه‌ له‌بۆچون ونه‌ریت وره‌وتاریاندا ھێند ھاوبه‌شن ئه‌گه‌ر تاڵه‌ مویه‌ک بمێنێـته‌وه‌ ئه‌وه‌ته‌نیا له‌وئایدۆلۆژیایه‌یه‌ که‌له‌ژوور سه‌ریانه‌وه‌یه‌وھیچی تر ،رێک وه‌ک ئه‌و لێدوانانه‌ی جه‌میل بایکی په‌که‌که‌ ده‌یدات ھیچ جیاوازییه‌کی نیه‌ به‌ھه‌ناسه‌ی توندئاژۆی سۆران عومه‌ر،ئاخر ھه‌ردووکیان به‌یه‌ک شمشمێر شه‌رده‌که‌ن وھه‌رله‌یه‌ک ده‌فریشدا ده‌خۆنه‌وه‌ .

راست ئه‌وه‌یه‌ که‌ سۆران عومه‌ر ھیچ کات نه‌له‌رووی سیاسی ونه‌له‌دیوی رۆشنگه‌ریشه‌وه‌ به‌ئاستی سه‌رکردایه‌تی حزبێک به‌رارودناکرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ جه‌میل بایکه‌ فوبه‌وکه‌ره‌نا شکاوه‌دا ده‌کات که‌ ھه‌مان که‌ره‌نای سواوی ده‌ستی سۆران عومه‌ره‌،ئیدی جه‌میل بایه‌که‌ خۆی ده‌ھێنێته‌ ئه‌و ئاسته‌ی به‌م به‌راوردبکرێت وراستیش ھه‌رئه‌وه‌یه‌.

توندئاژۆکان خاڵی ھاوبه‌شیان یه‌کجار زۆره‌ ئه‌وه‌بۆیه‌ ئه‌وده‌مه‌ی سۆران عومه‌روزومره‌که‌ی دژی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی زمان ده‌سورێنن دڵیان بۆ خۆشه‌ویستی ناحه‌ز که‌ف ده‌کات رێک وه‌ک وی جه‌میل بایکیش ده‌خرۆشێ وبه‌تۆنه‌نه‌شازه‌که‌ی ئه‌وان قافیه‌ی شێواوی مه‌جلیسه‌که‌ ته‌واوده‌که‌ن.

ھه‌روابووه‌ توندئاژۆکان دژی ره‌وتی تێکۆشان ودژی به‌ھا پیرۆزه‌کانی نه‌ته‌وه‌ دژی پرنسیپی نیشتیمانی دژی خواستی گه‌ل پرۆژه‌ی تاقه‌ت پروکێن له‌ھه‌گبه‌که‌یاندا ،به‌سیاسه‌تی چه‌وتی درۆ رێکبخه‌ به‌دوی یه‌کدا تابروات پێبکه‌ن درێژه‌ به‌خواستی توندره‌وی خۆیان ده‌ده‌ن دواجار خۆیان له‌به‌رده‌م شکستی مێژوودا ده‌بیننه‌وه‌.

سه‌یره‌ جه‌میل بایک رۆژ نیه‌ له‌دژی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان لێدوانێک نه‌دات که‌خزمه‌ت به‌ئه‌جندای داگیرکه‌ر بکات ماڵی له‌شوشه‌یه‌ وبه‌رد له‌ھه‌یوانی تێکۆشه‌ران ده‌گرێت چما جه‌میل بایک بیرچۆته‌وه‌ که‌:

په‌که‌که‌ بوو شه‌ری برده‌ به‌رده‌رگای ماڵی کورد له‌باکور وزیاتر له‌ ھه‌شتاھه‌زار ده‌نگی کوردی به‌فیرۆردا.

په‌که‌که‌یه‌ له‌خواستی سه‌ربه‌خۆیی پاشه‌کشه‌ی کردوو له‌خۆسه‌ریش که‌متر به‌ره‌و کانتۆنی گه‌ڕه‌که‌کان ھه‌نگاوی ناوه‌.

په‌که‌که‌یه‌ له‌باشور ئاڵای عێراقی داگیرکه‌ری ھه‌ڵداوه ‌و ته‌بایی به ‌به‌غداوه‌ ده‌کات ئه‌وبه‌غدایه‌ی قوتی خه‌ڵکی کوردستانی بری .

په‌که‌که‌یه‌ بروای به‌مارسیلزی نه‌ته‌وه‌یی نیه‌ وپه‌لاماری شکۆی ئاڵای کوردستان ده‌دات.

په‌که‌که‌یه‌ له‌ سنوری رۆژئاوا باج وسه‌رانه‌ وه‌رده‌گرێت له‌سه‌رقوتی خه‌ڵکی ھه‌ژاری رۆژئاواوحوکمی خۆسه‌پێنی له‌وپارچه‌یه‌ی کوردستان راگه‌یاندووه‌.

په‌که‌که‌یه‌ وکورت وکرمانجی وته‌نی خزمه‌ت به‌ئه‌جندای ناحه‌زانی کورد ده‌کات ئیدی ھیچ سه‌یرنیه‌ کاره‌کته‌رێکی وه‌ک جه‌میل بایک به‌ھه‌ناسه‌ی سۆران عومه‌ر بدوێت ئاخر ھه‌ردووکیان یه‌ک ئامانج ویه‌ک به‌ره‌ کۆی کردونه‌ته‌وه‌ که‌دژ به‌ره‌وتی تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانیه‌.

 

ئامانج عه‌بدوڵا سور





ئەم هەواڵە 2686جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad