English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارزانی وکوردایه‌تی
2016-06-13 [11:39 AM]


دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان ھه‌میشه‌ ھه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه‌ که‌ پێگه‌ و سه‌نگی بارزانی له‌ سه‌ر ئاستی نێوخوو ده‌ره‌وه‌دا لاواز بکه‌ن و پیلان دوای پیلانیان گێڕاوه‌ له‌ پێناو سه‌رخستنی ئه‌م مه‌رامه‌ و ئه‌جیندا سیاسیه‌یاندا به‌ڵام له‌ ھه‌مویاندا شکه‌ستیان خواردووه‌ و و بویان نه‌چویته‌ سه‌ر.

 

دوژمنان و ناحه‌زانی کورد کوردستان زورباش له‌وه‌ به‌ ئاگان وده‌زانن ئه‌گه‌ر بێتو پێگه‌ی بارزانی له‌ کوردستان بتوانن لاواز بکه‌ن زه‌مینه‌ ی ده‌ستێوه‌ردنانه‌کانیان له‌ کوردستان زور به‌رفراوانترو ئاسانتر ده‌بێت چونکه‌ ئه‌وان  ده‌زانن تاکه‌ کوسپ ڕێگر له‌ به‌رده‌م  ده‌ستێوه‌ردانه‌کانیان له‌ کوردستان سه‌روک بارزانیه‌.

 

پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ ڕێبه‌رایه‌تی بارزانی به‌ درێژایی قواغی چه‌کداری و شارستانی کوردایه‌تی خویان سه‌لماندووه‌ له‌ سه‌ر ئاستی کوردستانی گه‌وره‌دا به‌ گشتی مێژوی سیاسی ێێمه‌ پڕه‌ له‌ شاازی و سه‌روه‌ریه‌کانی ،ھه‌ڵوێسته‌کانی بارزانی له‌ گشت قوناغه‌کاندا وه‌ک ھه‌ڵوێستی نیشیمانی و نه‌ته‌وه‌یی به‌ ڕونی دیارن وھیچ لایه‌ک وھیچ که‌سێک ناتوانێت نکۆڵیان لێ بکات و وه‌ک سومبولی کوردایه‌تی ئه‌ژمار کراوه‌ و ده‌کرێت وھه‌ ر کوردێکی دڵسوزو کوردپه‌روه‌ر له‌ ھه‌ر شوێنێکی جیھاندا بێت شانازی به‌ خه‌بات و قوڕبانیدانه‌کانی پارتی و بارزاایه‌وه‌ ده‌که‌ن.

 

پارتی و بارزانی سه‌روه‌ریه‌کانیان ئه‌وه‌نده‌ زورن بویه‌ له‌م کورته‌ ووتاره‌دا ته‌نھا چه‌ند لایه‌نێکی زور که‌م ده‌خه‌ینه‌ ڕوو به‌ م شێوه‌ی خواره‌وه‌:

 

یێکه‌م: له‌ سه‌ره‌تای ساڵانی چله‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو  بارزانی به‌ ھه‌ستکردن به‌ به‌رپرسیایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی دوای نه‌مانی شوڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کانی کوردستان  شوڕشی گێڕانه‌وه‌ی ئومێدو ھیوا بو نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌رپا ده‌کات و وه‌لای تاکی کورد بو دوزه‌ ڕه‌وایه‌که‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ و کوردو کوردستانی له‌ ژێر سێبه‌ری ڕێکخراوێکی سیاسی وه‌ک پارتی دیموکراتی کورد،کوردستان دا کو کرانه‌وه‌ ویه‌کڕیزی و ته‌بایی سه‌تاسه‌ری کوردستان ھاته‌ ئاراوه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ ھوی ئه‌وه‌ که‌ بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیخوازیکوردستان به‌ ڕێبه‌رایه‌تی بارزانی له‌ نێوان ساڵانی چله‌کان دا تاکۆ ساڵانی حه‌فتاکان گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌و ت و سه‌رکه‌وتن بو کورد تومار بکات دوزی کورد ببێته‌ دوزی سیاسی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌یێک و ڕه‌وایه‌تی نێوخویی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت .

دووه‌م: به‌ ھاناچونی بارزانی بو پشتگیری کردن له‌ کوماری کوردستان و به‌رگری کردن له‌ کوماری کوردستان چۆنکه‌ لای بارزانی کوردستان یه‌ک کوردستانه‌ و له‌ ھه‌رکوێ دوزی کورد ھه‌نگاوێک به‌ره‌ و پێشه‌وه‌ ڕویشتبێت له‌وێدا ئاماده‌یی ھه‌بووه‌ و به‌ ھه‌مو شێوه‌یێک به‌رکری کردووه‌ له‌ پێناو سه‌ رکه‌وننی کوردستاندا.

سێییه‌م: بارزانی ھیچ کات موساوه‌مه‌ی له‌ سه‌ر بستێک له‌ خاکی پیروزی کوردستان نه‌کردووه‌و نایکات و شوڕشێکی مه‌زنی وه‌ک شوڕشی ئه‌یلو ل به‌ قوڕبانی شاری که‌ڕکوکی خوشه‌ویست کرد،کاتێک شاندێکی به‌عسی گۆڕ به‌گۆڕ بو دانوستاندن دێنه‌ لای بارزانی به‌ سه‌رپه‌رشتی وه‌فیق سامڕایی ئه‌وکات وه‌فیق سامڕایی ده‌ڵێت کێ له‌ ێێوه‌وه‌ ده‌ڵێن که‌رکوک کوردستانیه‌ من ده‌ڵێم نه‌خێر کوڕدستانی نیه‌ ھه‌ر ئه‌وکات زور به‌ توندی بارزانی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌ و پێی ده‌ڵێت به‌ڵێ کوردستانیه‌ و ێێوه‌ داگیرتان کردووه‌ .

چواره‌م: سه‌روک مه‌سعود بارزانی له‌ سه‌ر ئه‌م ڕێبازه‌ پیروزه‌ به‌رده‌وامه‌ وھه‌مو ھه‌وڵێکی داوه‌ کوردو کوردستان سه‌رکه‌وێت وڕزکاری بێت له‌ ژێر ده‌ستی و کوێلایه‌تی ھه‌ر له‌ باکوری کوردستانه‌وه‌ ھه‌وڵدانی به‌ڕێزیان بو سه‌رخستنی پڕوسه‌ی ئاشتی له‌ وێدا ،ھه‌روه‌ھا به‌ ھاناوه‌ چۆنی بو ڕۆژئاوای کوردستان وناردنی ھێزی پێشمه‌رگه‌ بو ئه‌وێ ،داوا کردنی پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی بو ھه‌ردو به‌شه‌که‌ی کوردستان باشورو ڕوژئاوا ،ھه‌وڵدان بو ڕێکحستنه‌وه‌ی ماڵی کوردی ،ھه‌ڵوێسته‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌کانی به‌رامبه‌ر ھه‌مو ئه‌جیندا ی سیاسی دوژمنان و ڕێگری کردن له‌ خو سه‌پاندنیان چ ڕاسته‌وخو یان ناڕاسته‌وخوو که‌واته‌ بارزانی ھه‌ڵگری دوزی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌ و له‌ ھه‌ڵوێسته‌کانی دا کوردایه‌تی ده‌خوێندرێته‌وه‌ به‌س.

پێنجه‌م: دوژمنانی بارزانی واته‌ دوژمنانی کورد ،دوژمنانمان زور ھه‌وڵیان داوه‌ به‌ جوره‌ھا شێواز ،ئابوری ،سیاسی، سه‌ربازی، ئه‌منی ھتد...ڕێگا بو جێ به‌جێ کردنی مه‌رامه‌کانیان خوش بکه‌ن و ده‌ست و په‌نجه‌کانیان به‌ کارھیناوه‌ و ده‌ھێنن بو ئه‌م مه‌به‌سته‌ چ له‌ باشور یان باکور یان ڕوژئاوای کوردستان که‌ تاکه‌ ئامانجیان شکه‌ستدانی دوزی کورده‌ که‌ نزیک بوته‌وه‌ له‌ سه‌ربه‌خویی وه‌ک ھه‌وڵدان بو به‌ ھه‌رێمکردنی که‌رکوک و ھه‌وڵدان بو جێ به‌جێ کردنی پڕوسه‌ی دوو ێیداره‌یی و ھێڕشی ڕاگه‌یاندن له‌ ھه‌و لایێکه‌وه‌ بو سه‌ر پارتی و بارزانی  وه‌ک ھێڕشێکی ناڕه‌وا و ھاوته‌ریب له‌ گه‌ڵ ئه‌جیندای دوژمانمان

 دژی پڕوژه‌ پیروزه‌که‌ی بارزانی بو سه‌ربه‌خویی کوردستان .

ھه‌مو ئه‌مانه‌ ده‌یان ھه‌وڵی تر بو ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ره‌ی کوردایه‌تی به‌ سه‌روکایه‌تی بارزانی لاواز بکرێت به‌ڵام له‌ کوتاییدا ھه‌روه‌ک چۆن له‌ڕابردودا دوژمنانی کورد له‌ به‌رامبه‌ر ێیڕاده‌ی کورد و کوردستانی و بارزانی شکه‌ستیان خواردو شه‌رمه‌زاریا ن بو مایه‌وه‌ ئه‌مڕو له‌ داھاتوش دا ھه‌ر کوردایه‌تی سه‌رده‌که‌وێت.

 

سه‌لاح به‌یتولا ئاکره‌یی





ئەم هەواڵە 3232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad