English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌و پرسیارانه‌ی ده‌بێ په‌که‌که‌ وه‌ڵامیان بداته‌وه‌!؟
2016-06-14 [12:32 PM]


رۆژگارێک بوو په‌که‌که‌ ئیدیعای دامه‌رزاندنی کوردستانی گه‌وره‌ و سه‌ربه‌خۆی ده‌کرد!  به‌ڵام دواتر به‌ کرده‌وه‌ و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع  ئه‌وه‌ی سه‌لماند، که‌ فڕی به‌سه‌ر خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانی سه‌ربه‌خۆوه‌ نییه‌، به‌ڵکو ھێزێکی مه‌ترسیداره‌ دژی بزووتنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی ڕزگاریخوازی کوردایه‌تی، حزبێکه‌ به‌رده‌وام ده‌ستی له‌ سه‌ر سینگه‌ و له‌ ژێر ئه‌وامری ته‌حته‌ ته‌له‌بی داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه‌ بۆ دژایه‌تیکردنی ھه‌موو ئه‌و ھێزه‌ کوردیانه‌ی که‌ خه‌بات بۆ به‌دیھێنانی مافه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کان و مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لی کوردستان ده‌که‌ن.

سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که‌ به‌ تایبه‌ت جه‌میل بایک بۆ چه‌ندینجار له‌رێگای میدیاکانه‌وه‌ ئه‌وه‌یان دووپات کردووه‌ته‌وه‌ که‌ حزبه‌که‌یان دژی کوردستانی سه‌ربه‌خۆیه‌، دژی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییه‌، ھه‌روه‌ک دروشم و ستراتیژی ھێزه‌ کوردییه‌کانیان له‌ باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه‌وه‌، (به‌کارێکی کونه‌په‌رستانه‌ و دژی پێکه‌وه‌ ژیانی گه‌لان وسف کردووه‌) و خویانیش وه‌کو پارێزه‌ری یه‌کپارچه‌یی تورکیا و ئومه‌تی تورکی ناساندووه‌ و تا ئه‌م ده‌موساته‌ش ئه‌وه‌ی به‌ناوی خه‌بات کردوویانه‌، ھه‌ر له‌ خزمه‌ت داگیرکه‌رانی کوردستانداو به‌ تایبه‌تی له‌ خزمه‌تی سیاسیه‌ته‌کانی تورکیاشدا بووه‌ و له‌ کاولکردنی کوردستان و مالوێرانیی خه‌ڵکه‌که‌ی بترازێ، ھیچ سوودێکی بۆ کوردی باکووری کوردستان نه‌بووه‌!

با له‌وه‌ گه‌ڕێین، وه‌کو ھه‌ندێ له‌ ده‌روێشانی په‌که‌که‌ بۆی ده‌چن ، گریمان ئه‌مه‌ (سیاسه‌تێکی تاکتیکیه‌!!)  ئه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ ڕێی حزبه‌ کارتۆنییه‌کانی خۆیه‌وه‌ له‌ رۆژئاوای کوردستان ده‌یکات، چ ناوێکی لێ بنێین.!؟ ئایا رۆڵی په‌که‌که‌ چ جیاوازیه‌کی له‌گه‌ڵ رۆڵی ھێزه‌کانی حزبوڵای لوبنانی ھه‌یه‌ له‌ سووریا؟!

ئه‌ی ئه‌وه‌ی په‌که‌که‌ له‌سه‌ر سنووره‌کانی ئێران و ھه‌رێمی کوردستان ده‌کات چ ناوێکی لێ بنێین ؟! ئه‌و ھه‌موو دژایه‌تیه‌ی بۆ کوردستانی سه‌ربه‌خۆ و چ مانایه‌ک ده‌به‌خشێت؟! له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ تا قه‌ندیل ھه‌رچی توانیان کردیان بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تیی پڕچه‌ککردنی پێشمه‌رگه‌ بکه‌ن له‌لایه‌ن ھاوپه‌یمانانه‌وه‌، ڕۆژانه‌ ھه‌موو ھه‌وڵێکیان به‌ فیتی داگیرکه‌رانی کوردستان خستۆته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌ بۆ حکوومه‌تی ھه‌رێم دروست بکه‌ن و به‌رد بخه‌نه‌ سه‌ر رێگاکانی پێشکه‌وتنی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستاندا و، ئه‌وه‌ی داگیرکه‌ران له‌و قۆناغه‌ی مێژوودا له‌ده‌ستیان نایه‌ بیکه‌ن، به‌ ئه‌مانه‌ت و وه‌ک ئه‌رکێک به‌ په‌که‌که‌یان ئه‌سپاردووه‌ و خوا ھه‌ڵناگرێ ئه‌ویش ئه‌مانه‌تپارێزانه‌ و خۆبه‌خشانه‌ بۆیان جێبه‌جێ ده‌کا و له‌ پێناو چه‌ند کارتۆن گولله‌ ئارپیجی و کڵاشینکۆفدا خه‌ونه‌کانیان وه‌دی دێنێ.

 خه‌ڵک پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌کات و په‌که‌که‌ش بێ وه‌ڵامه‌ ئایه‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌که‌که‌ له‌ده‌ڤه‌ری شنگال پیاده‌ی ده‌کات، بۆ چ ئامانجێکه‌و خزمه‌ت به‌کی ده‌کات ؟! باشه‌ سیاسه‌تی په‌که‌که‌ له‌ باکووری کوردستان،  چ ده‌سکه‌وتێکی بۆ کورد لێکه‌وتۆته‌وه‌، جگه‌ له‌ کاره‌سات و ماڵوێرانی کوردان ؟!

ئایه‌ بۆچی سه‌رانی په‌که‌که‌ رێگا ناده‌ن ھه‌ده‌په‌ به‌ناوێکی کوردیی و به‌رگ و ڕه‌نگێکی کوردستانییه‌وه‌ چالاکی بکات ؟! بۆ رێگای نه‌دا ھه‌ده‌په‌ بۆ یه‌کجاریش له‌به‌رنامه‌ی ھه‌ڵبژاردندا ناوی کورد یان کوردستان بێنێت ؟! بۆ ھێنده‌ دژی ئاڵای کوردستانن ، له‌ ھه‌ر کوێ ئه‌و په‌رچه‌مه‌ی کوردان ببینێ وه‌کو شۆڤێنییه‌کان توشی ھێستریا ده‌بن و یه‌کسه‌ر به‌ فه‌توای ھاوڕێ جومعه‌ په‌لاماری ده‌ده‌ن وده‌یسوتێنن ؟! بۆچی ھێنده‌ دژی ناوی کوردستانه‌ و رێگا نادات ھیچ ده‌زگاو رێکخراوێکی، سیاسی و سه‌ربازی خۆیان پاشناوی کوردستانیان پێوه‌بێت؟!

 

ھاوده‌نگ فاروق





ئەم هەواڵە 3847جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad