English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوسەنگیی هێز
2016-06-14 [05:36 AM]

زکری موسا


نەوشیروان مستەفا دەڵێت هەوڵی دروستكردنی هاوسەنگیی هێز لەڕێی ئەسالیبی دیموكراتیانە و یاسایی دەدات لە كوردستاندا، مەبەستی سەرەكیی ئەو گۆشەگیركردن و لاوازكردنی پارتییە. بەڵام ئایا ئەوە دەكرێت؟

وەڵامەكە نەخێرە چونكە بە دەرجەی یەكەم ئەوەی ئیدعای دروستبوونی هاوسەنگی لەڕێی دیموكراسی و یاسا دەكات كارنامەی سیاسیی نادیموكرات و یاساشكێنی هەیە و هیچ كام لە كارەكتەرەكان ناتوانن بڵێن لە پارتی دیموكرات، دیموكراتخوازترن یان كارنامەی كاری سیاسییان لە پارتی زیاتر خزمەتی بەرژەوەندیی گشتی كردووە.

وەدەرنانی پارتی لە گۆڕەپانی سیاسی بیرۆكەیەكی كۆنە، كاتی خۆی هەر ئەو تەرزە كەسانە بوون ئەنجامی هەڵبژاردنی 1992 یان قبوڵ نەكرد و وای بۆ دەچوون لەڕێی چەكەوە پارتی وەدەر بنێن و خۆیان لە شەڕی نێوخۆیدا تاقی كردەوە. جگە لەوەیش كەرەستە دیموكراتی و یاساییەكانی بەردەستی ئەو بۆ دروستكردنی هاوسەنگیی سیاسی دەمێكە شەرعییەت و كاریی خۆیان لەدەست داوە.

پارلەمانی كوردستان زۆر بەر لە دوازدەی ئۆكتۆبەر لە مانا بەتاڵ كرایەوە و بوو بووكەڵەی دەستی سیاسییەكانی دەرەوەی پارلەمان. لەگەڵ ئەوەیش لەبارەی مۆنۆپۆلی سیاسی و تاڵانی هەبوو و نەبووی خەڵك لە دەڤەری سلێمانی و گەرمیان ئەبێ ڕێكخەری گشتی وەڵامێكی هەبێت.

ئەگەر ڕێككەوتنی ستراتیژی پارتی و یەكێتی لەچاوی ئەوان مۆنۆپۆڵی دەستەڵات بوو ئەوە ڕێككەوتنەكەی گۆڕان و یەكێتیش هەوڵە بۆ مۆنۆپۆلی وڵات. لە قسەكانی نەوشیروان مستەفادا خەڵك و پێشمەرگە غاییبی گەورەن. ئەوە خەڵكە هاوكێشە دەگۆڕێت و شەرعییەت زیندوو دەكاتەوە نەك نەخشە و پلانی ناو ژوورەكان. ئەوانەی قوربانی و خوێنیان داوە بۆ پاراستنی وڵات هەر ئەوان دەبێ پشكیان هەبێ لە گۆڕینی هاوكێشە نەك ئەوانەی نەخشەیان بۆ تێكدانی ئاساییشی وڵات دەكێشا. لە ڕاستیدا ئەگەر یاسا هەبێت شوێنی ئەوانە دادگەیە نەك مەحفەلی سیاسی.

باشە لەم دۆخە دژوارەدا كاتی ئەوەیە دەست و پەنجەكان بشكێندرێن و هاوسەنگی هێز بگۆڕدرێت و پشێوی بنرێتەوە؟ وەڵامەكە نەخێرە..

كوردستان قۆناغی هەرێمبوونی تێپەڕاندووە و بەرەو دەوڵەتبوون دەچێ. دەبێ وزەكان بۆ كامڵكردنی سەروەریی و سەربەخۆیی بەكار بهێنرێت. لە نەبوونی سەروەریدا، لە پاشكۆییدا پارسەنگی هێز هەر چۆنێك بێت یەك فلس ئەرزشی نییە، چونكە هەردەم لەژێر هەڕەشەی ڕووخان و لەناوچوونە. ئەبێ پەرژین بۆ وڵات دروست بكرێت و سوود لە دەرفەتی سەربەخۆیی وەربگیرێت، ئەو كات مەنتقیە بیر لە گۆڕینی هاوكێشە و پارسەنگەكانی هێز بكرێت ئەویش تەنیاو تەنیا لە ڕێگەی ئیرادە و دەنگی گەل.





ئەم هەواڵە 2179جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad