English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەندەسەی سیاسی بۆ دەسەڵات یان بۆ دەوڵەت
2016-06-15 [12:40 PM]

نووسینی: نەوڕەس ڕەشید


دەتوانم بڵێم لە کوردستاندا دوو دیدگاو ڕەوتی سیاسی یان دوو قوتابخانەی سیاسی جیاواز ھەیە دەربارەی تێگەی دەسەڵات ودەوڵەت ، کەلە ململانێیەکی سەختدان ومەترسی ھەیە لەسەر پاشەڕۆژی دۆزی کوردو مافە رەواکانی.
قوتابخانەی یەکەم لەژێر کاریگەری فیکرو وتاری ڕۆشنبیری ومەزھەبی مارکسی وئاینیدایە کە مێژوویەکی کۆنیان ھەیە . ئەوانە ھەڵوێستیان خوێندنەوەیان ڕەتکردنەوەی دەسەڵات ودەوڵەتە چونکە لەخزمەتی سەرمایەداری جیھاندایەو پەرژەوەندی ئەوان دەپارێزێ لەھەمان کاتدا ڕەوتی ئیسلامی سیاسی دەوڵەت ودەسەڵات دەگەڕێنێتەوە بۆ خەلافەت.
قوتابخانەی دووەم کوردایەتیە سەر بەفیکری لیبرالی ودیموکراسیە کە باوەڕی بە دەوڵەت ودەسەڵاتی مەدەنی ھەیە بەو پێیەی موڵکی گشتیەو مافی ھاونیشتیمانیانە لەڕێی نوێنەرایەتیکردنیانەوە.
لێرەوە لێکدانەوەی جیاواز بۆ دەوڵەتی داھاتووی کوردستان دەکرێت لەلایەن ھەردوو قوتابخانەوە کە حیزبین وڕۆشنبیرو لایەنگرو ھەوادارانی ئەو حیزبانە کردوویانە بەپرسی فیکرو سیاسەت وزۆری لەسەر دەنووسن . بەتایبەتی لەلایەن قوتابخانەی یەکەمەوە کە خۆیان بەنوێنەری چەوساوەکان وھەژارو زەحمەتکێشان دەزانن.
لەلای ئەم قوتابخانە حیزبیە دەوڵەت پرسی کیان وقەوارەیەکی یەکگرتوو نیە بەڵکو پرسی سیستەم ودەسەڵاتە وەک ئەوان بانگەشەی بۆ دەکەن پێویستە بیگۆڕن . چونکە ئەو دەسەڵاتەی لەکوردستاندا ھەیە ئەو دەوڵەتەی ھەوڵی دروستکردنی دەدرێت بەتێڕوانینی ئەوان دەسەڵات ودەوڵەتی چینێک یان خێڵ وبنەماڵەیەکی کۆمەڵایەتیە کە نا دادپەروەرو وابەستەو پاشکۆی پەرژەوەندی سەرمایەداری دەرەکیە.
ئەو دیدگاو خوێندنەوەیە بەشێوازو بەکارھێنانی ئەمڕازو کەرەستەی جۆربەجۆر پروپاگەندی بۆ دەکەن ، کە ئەمڕۆ گەیشتۆتە ئاستی بانگەشەکردنیان بۆ سەربەخۆیی ولامەرکەزی ئەو ناوچانەی کە خۆیان تیایدا باڵادەستن وکاروبارەکانی بەرێوەدەبەن ، وەک دەبینین لە کەرکوک قسە لەسەر سەربەخۆیی دەکەن ودەیانەوێت پاساوی بۆ بھێننەوەو تیۆریزەی ئەو بیرۆکەیەیان بکەن ، یان لە سلێمانی قسە لەسەر لامەرکەزیەت دەکەن ... .
ئەوە ھەندەسەی سیاسی بەناو پرۆسەی گۆڕینەو خۆ ڕزگارکردنە لەدەسەڵات وھەژموونی قوتابخانەی دووەم کە(بە واتای ئەوان) جومگە سەرەکیەکانی دەسەڵاتی داگیرکردووەو بەئارەزووی خۆی دامەزراوە شەرعیەکانی لەکارخستووە . ئەم قوتابخانەو ڕەوتە فیکری وسیاسیەو ئەو حیزبانەو نووسەرو ڕۆشنبیرەکانیان یەک دەگرێتەوە لەگەڵ ھەڵوێست وبەرنامەو پرۆژەو پیلانی سیاسی ئەو دەوڵەت وناوەندانەی کە دژی دەسەڵات ودەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانن.
لە مێژووی داگیرکردن ودابەشکردنی کوردستانەوە بەرنامەو پیلانەکانی ئەو دەوڵەتانە بۆ ڕێگری وتێکدانی ئەو مافە ڕەوایەی کورد ڕوون وئاشکرایە کە لەڕێگای کەناڵ وئامرازی جیاوازەوە پشتگیری ئەو قوتابخانەیە دەکات وھانیان دەدات وئاسانکاریان بۆ دەکات . بەڵام لەناو ئەو قوتابخانەیەدا تێڕوانین وخوێندنەوەی جیاواز ھەیە کە زۆر ڕەگەزو کارەکتەری سیاسی لەگەڵ ئەو تێڕوانین و ڕەوتەدانین.
قوتابخانەی دووەم کە ھەندەسەی سیاسیە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کورستان وھێزە کۆمەڵایەتیەکان ، لای ئەم قوتابخانەیە دەوڵەت مافێک وپرسێکی مرۆیی نیشتیمانی سیاسیە کە لەڕێگەیەوە بە کۆدەنگی سیستەمی سیاسی ودەسەڵات دیاریدەکات . ئەم ھەندەسەیە لەگەڵ ژینگەو ھاوکێشەی سیاسی سەردەم مامەڵەی خۆگونجاندن دەکات ، بۆ زەمینە خۆشکردن وئامادەکاری دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان کە باوەڕی بە پەرەسەندنی سیستەمی نوێ ودینامیکیەتی ئەو سیستەمە لەسەر ئاستی جیھان ھەیە ، کە پەیوەندی ئابووری وئاڵوگۆڕی بازرگانی تەحەکومی پێوە دەکات ، ڕۆڵ وکارایی ئەو پەیوەندیە لەسەر ئاستی ناوخۆی کوردستان ودەرەوە کاریگەری بەفاکتەری دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانەوە ھەیە.
دەبینین ئاستی پەیوەندی ھەرێمی کوردستان وتورکیا لەو بوارەدا ھەروەھا حەزی ئێران بۆ گەیشتن بەھەمان ئاست وەک کێبڕکێیەک ، کە دوو دەوڵەتی داگیرکەری کورستانن ودژی دۆزو مافەرەواکانی کوردن بەڵام پەیوەندیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھێمن وئاساییەو بەرەو پەرەپێدان دەڕوات کە بەرھەمی سوود وەرگرتنی کوردستانە لە سیاسەتی وەبەرھێنان وبەکاربردنی سەرمایە گوزاری دەرەکی وتێکەڵکردنی لەگەڵ ئەوەی لەناوخۆدا ھەیە . ئەم ئەزموونە بێ ھەڵەو کێشە نیە کە کۆسپ وتەگەرە لەناوخۆدا دروستدەکات کە پێویستی بە پرۆسەی چاکسازیە ئەمڕۆ خودی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی پرۆسەکەی پیادەکردووە بەھاوکاری دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان لەجێبەجێکردندایە.
سەرباری تێڕوانین وخوێندنەوە جیاوازەکان ئەوەی گرنگە کات وزەمەنی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان لەدەست نەدرێت چونکە ھەلومەرج وفاکتەرەکان لەم کاتەدا لەبارن ، گرنگ ئەوەیە ئاسایش وسەقامگیری بپارێزرێت ، ئەوانەی ئەمڕۆ بانگەشەی لامەرکەزیەت وسەربەخۆیی ناوچەیی دەکەن ، کە دەوڵەت راگەیاندرا ناتوانن لە نەوات وچەقی ئەو دەوڵەتە داببڕێن ، بەڵکو ھەموویان لەگەڵ ئەو نەواتەدا یەک دەگرنەوە چونکە ئەوە خواستی گەلە.

 





ئەم هەواڵە 8584جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad