English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئافره‌تی کورد مه‌عسومه‌، ئێوه‌ شه‌ڕانگێزن!
2016-06-15 [08:16 AM]

شازاد ئه‌نوه‌ر


 

*چه‌ند رۆژێک به‌ر له‌ ئێستا، که‌ناڵێکی ئیسلامی سیاسی لۆکاڵ که‌ نه‌ک له‌ ھه‌موو کوردستان به‌ڵکو له‌ ڕێی کارتی تایبه‌ت له‌ ئه‌وروپاش وه‌رده‌گرێ، به‌ ده‌ق گوتی: (حیجاب نه‌کردن له‌لای ئافره‌تان راگه‌یاندنی شه‌ڕه‌ له‌گه‌ڵ خودا)..!. بۆ زانین، کات و ڕۆژ و چرکه‌ساتی ئه‌و دێڕه‌ و ده‌سته‌واژه‌یه‌م تۆمار کردوو.

 

* ھاوکات، له‌ به‌رایی مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ، دیسان وه‌ک پیشه‌ی حه‌رامزاده‌یی و نامه‌ردی داعش پۆلێک کیژ و دایک و منداڵیی قاسری له‌ قه‌فه‌س گڕدا و سووتاندنی. لێره‌دا من باسی دووفاقی به‌شێک له‌ میدیای خۆرئاوا ناکه‌م که‌ چه‌نده‌ نامرۆڤانه‌ و بێباکانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌ ته‌ک ئه‌و کاره‌ساته‌ و ده‌یانی دیکه‌ له‌و چه‌شنه‌ کرد، له‌ کاتێکدا منداڵێک به‌ فڕۆکه‌ی روس یان ئێران و سوپای ئه‌سه‌د بریندار ده‌بێ (خۆزگه‌ وانه‌بووبا) جیھان ده‌ھێننه‌ خرۆشان و ده‌یکه‌نه‌ شینی حه‌سه‌ن و حوسێن.

 

ئه‌وه‌ی مه‌تره‌حه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ماڵی خۆمانه‌وه‌ ھه‌یه‌، که‌ بریتیه‌ له‌ قۆزتنه‌وه‌ و ترساندنی ئافره‌ت و ژنان، گوایه‌، ماده‌م حیجابی نین ئه‌وا جاڕی شه‌ڕتان له‌گه‌ڵ خودا راگه‌یاندووه‌. به‌راستی ئه‌م قسه‌ پڕوپووچانه‌ له‌ رۆژگاری شه‌ڕی نه‌گریس و داسه‌پاوی داعش و ده‌یان ئاریشه‌ی دیکه‌ی وه‌کو رۆژبه‌رۆژ ھه‌ژاربوونی خه‌ڵکی کوردستان و چاوچنۆکی ھه‌ندێ بازرگان به‌به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی که‌لوپه‌ل و قڕوقه‌پی (عه‌مه‌لی) ده‌زگا چاودێره‌کان جێی ھه‌ڵوه‌سته‌ و تێڕامانه‌

 

ئاخر چۆن ده‌بێ، بێ ده‌زگای شه‌رعی و یاسایی ئایینی، فتوای وا بدرێت ئاخۆ کاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌کێتی زانایان و خودی به‌رپرسانی حکوومی چییه‌، خه‌ڵک له‌وپه‌ڕی بارخراپی دابێ و سه‌ر لێشێواوێک بێت و کچ و دایک و که‌سوکارمان به‌ ده‌سته‌واژه‌ی (شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا) ئه‌مه‌ ته‌نھا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موحه‌جه‌به‌ نین بیانکه‌یه‌ موشریک و لاده‌ر، به‌مانای شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌زدانی مه‌زن. لێره‌دا ده‌توانم بڵێم ئه‌و ئه‌توارانه‌ له‌ کوشتوبڕ و سووتاندنی که‌سوکاره‌ ئێزدییه‌کان ترسناکتره‌. چونکه‌ ئه‌و دوژمنته‌، وه‌لێ تۆ له‌ که‌ناڵه‌که‌ته‌وه‌ جاڕی کوشتنی میلله‌تێک ده‌ده‌ی که‌ سه‌دان ساڵه‌ بۆ ئازادی و دیموکراسی و مافی گه‌لان ده‌کۆشێ و له‌و پێناوه‌ قوربانی ده‌دات. به‌ڕاستی بێ ده‌نگی له‌و کاره‌ به‌لای منه‌وه‌ ئه‌و په‌ڕی مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ئازادی و دیموکراسی.

 

*سه‌باره‌ت به‌ مه‌لاکانی مزگه‌وت، ده‌پرسم ئه‌و ھه‌موو کوشتوبڕه‌ی ئێزدی و غه‌یره‌ ئێزدی و سووتاندنیان له‌ یه‌که‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، تۆزقاڵێک ویژدانی نه‌جوڵاندن، ئایا ئه‌مه‌ پێویستی به‌وه‌ ھه‌یه‌ پێتان بگوترێ ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ وتار بخوێننه‌وه‌؟.

 

*نزیکه‌ی یه‌ک سه‌ده‌یه‌، موفتی عێراق، له‌ نه‌مران زه‌ھاوییه‌وه‌ تا عبدالکریمی موده‌ڕیس کورد بوون، له‌ پاڵ ئه‌وه‌ ئه‌ده‌ب و مێژوو و شیکاری راست و دروستی ئایینمان فه‌رامۆش نه‌کردووه‌ و ھیچ کات له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌توار و قسه‌ی له‌م جۆره‌ بێده‌نگ نه‌بوون، ئه‌مێستا، خێره‌ باسی ئه‌و قه‌تڵ و عامه‌ له‌ ڕه‌مه‌زاندا ناکرێ و به‌شێکی میدیای ئیسلامی سیاسی دێت و ژنانمان به‌ کافر و مولحید ده‌ناسێنن.

 

بیرتان دێنمه‌وه‌ چه‌ند که‌سی وه‌کو عه‌بدولخالق مه‌عروف و زانا و ئه‌دیب و دانا به‌ قسه‌ی چه‌ند مه‌لایه‌کی توندڕه‌و شه‌ھیدکران، یان ژیانیان لێ بووه‌ به‌دۆزه‌خ.

 

*له‌ کۆتاییدا، ھێڤیدارم لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان چاوپۆشی نه‌که‌ن، باگیانی شه‌ھیدان ئاسووده‌ بێ، کورد شه‌ڕی جیھان ده‌کا به‌رامبه‌ر ئیسلامێکی مێشک کرمێی وه‌کو داعش، گومانیش ھه‌ڵناگرێ ئه‌و که‌سانه‌ به‌جۆرێ  و ھاوکاریانن.

 

ئه‌وه‌ش له‌ یاد نه‌که‌م، زۆر مامۆستای ئایینیمان ھه‌یه‌ سه‌د له‌ سه‌د پێچه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره‌ ئاخاوتن و بێ ده‌نگییه‌یه‌ له‌ دژی ئێزدییه‌کان، به‌ڵام که‌منین و گه‌ر بۆیان بڕه‌خسێ وێنه‌ی مه‌لاکه‌ی داره‌توو له‌ داعش داعشترن.





ئەم هەواڵە 2836جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad