English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیتنه‌یه‌ک یه‌خه‌ی کوردستان ده‌گریت.. ناکرێت پارتی تاسه‌ر ھه‌ر بیده‌نگ بیت
2016-06-15 [08:49 AM]

فه‌رھاد محه‌مه‌د


 

پارتی دیموکراتی کوردستان  زۆر ھه‌وڵیدا کێشه‌ ناوخۆیی نێوان حزبه‌ سیاسیه‌کان به‌ دیالۆگ و سازانی نیشتمانی چاره‌سه‌ربکرێن، به‌ڵام پێده‌چیت سیاسه‌ت گه‌یشتۆته‌ بنبه‌ست و عینادی گۆڕان و رێکخه‌ره‌که‌ی بۆ سه‌پاندنی مه‌رج به‌سه‌ر پارتیدا .. سیاسه‌تی بێ مانا کردبێت. له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیشدا کاتێک  سیاسه‌ت ده‌بێته‌ توخمێکی بێ مانا و ناتوانێت رۆڵی خۆی له‌چاره‌سه‌کردنی کێشه‌کاندا بگێرێت، ئه‌وا ده‌بێت میکانیزمی دیکه‌ بدۆرزێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌کانی پێ چاره‌سه‌ر بکرێت.

ئه‌و ده‌ھۆڵه‌ سیاسیه‌ی که‌ ئێستا له‌ ده‌ڤه‌ری سلێمانیه‌وه‌ له‌دژی پارتی ده‌کوترێت، به‌وه‌ی حکومه‌ت.. حکومه‌تی پارتی یه‌ و پارتی به‌ته‌نھا مووچه‌ی خه‌ڵک ده‌بڕێت و خه‌ڵکی برسی ده‌کات و ، حزبه‌ ھاوبه‌شه‌کانی ناو حکومه‌ت و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تیش که‌ یه‌کێتی یه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌ھۆڵ کوتانه‌ بێده‌نگه‌ ، ئیدی ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ زه‌مینه‌ بۆ فیتنه‌یه‌ک ریکده‌خرێت که‌ بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت یه‌خه‌ی کوردستان ده‌کرێت، یارییه‌کی ترسناکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ مێژووییه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان ھاتۆته‌ پێشه‌وه‌ له‌بار ببرێت.

بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ له‌م فیتنیه‌یه‌ بگیرێت که‌ نه‌وشیروان مسته‌فا داینه‌مۆی سه‌ره‌کیه‌تی ، ده‌بێت پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌و راستیانه‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری سلێمانی و گه‌رمیان رونبکاته‌وه‌، به‌ ئاشکرا ئه‌و رێژانه‌ بڵاو بکاته‌وه‌ که‌ ھه‌تا سه‌ره‌تای ساڵی  ٢٠١٤  که‌ بووجه‌ی ھه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ ده‌ھات ،بوودجه‌ی ده‌ڤه‌ری سلێمانی له‌ ده‌ڤه‌ری سلێمانی له‌ پشکی ١٧% بودجه‌ی ھه‌رێمی کوردستان چه‌ند بووه‌ و ئه‌وه‌ش روونبکاته‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجکردنی ئه‌و بودجه‌یه‌ لای کێ بووه‌؟ ، بۆ ئه‌مه‌ش ئاشکرایه‌ رێژه‌که‌ ٤٧% ی بۆ ده‌ڤه‌ری سلێمانی  و ٥٣% بۆ ھه‌ردوو پارێزگای ھه‌ولێر و دھۆک  بووه‌، له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت په‌رله‌مانتارانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی کوردستان راشکاوانه‌ ئه‌وه‌ روونبکه‌نه‌وه‌ ، له‌ ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت  توانیوویه‌تی بودجه‌ دابنێت و دای نه‌ناوه‌، ئه‌وا ده‌بێت ھه‌موو فراکسێۆنه‌کان داوایه‌ک ئاراسته‌ی  داواکاری گشتی بکه‌ن  بۆ ئه‌وه‌ی داوا له‌سه‌ر وه‌زیری ئابوری حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان ( که‌ پشکی گۆڕان بووه‌) تۆمار بکات و لێی بپرسێت ، که‌ وه‌زاره‌تی دارایی توانای ھه‌بووه‌ بودجه‌ دابڕێژێت بۆچی دای نه‌رشتووه‌؟

یاریکردنی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ قه‌یرانی دارایی و خراپی بژێوی خه‌ڵکی کوردستان ، کارێکه‌ قابیلی قبوڵ کردن نیه‌، ده‌بێت ئه‌و په‌رده‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دروشمه‌ دیماگۆگیه‌ ھه‌ڵبماڵرێت که‌ ده‌یه‌وێت ده‌ڤه‌ری سلێمانی له‌ کوردستان جیابکاته‌وه‌ و جارێکی دیکه‌ کوردستان دابه‌ش بکاته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسه‌ش گه‌مه‌ کردن نیه‌ به‌ قه‌یرانی ئابوری و بژێۆی خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌وا ده‌بێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ رێگه‌ی وه‌زیری داراییه‌که‌ی خۆیه‌وه‌ راستیه‌کان بۆ خه‌ڵک روونبکاته‌وه‌و ، ئه‌گه‌ر توانی بیسه‌لمێنێت که‌ داھاتی کوردستان ھه‌مووی لای پارتی یه‌و پارتی ھۆکاری سه‌ره‌کی قه‌یرانی دارایی و داواکه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی کوردستانه‌، ئه‌وا ده‌کرێت فراکسێۆنی گۆڕان له‌ رێگه‌ی داواکاری گشتیه‌وه‌ داوای فه‌رمی له‌سه‌ر پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمار بکات، ھه‌روه‌ک چۆن پارتی داوای یاسایی له‌ رێگای داواکاری گشتی یه‌وه‌ له‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا تۆمار کردووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش ناکات، ئه‌وا ئیتر پارتی دیموکراتی کوردستان نابێت له‌ ئاستی ئه‌م فیتنه‌و ئاژاوه‌گێریه‌ بێده‌نگ بێت و ده‌بێت خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری سلێمانی به‌تایبه‌تی لێ ئاگادار بکاته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ یه‌کێک له‌ سیاسه‌تمه‌داره‌ دیاره‌کانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ ئامانجی ئه‌م رێککه‌وتنه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی پێی ووتم: کادره‌ پێشکه‌تووه‌کانی گۆران ، ئه‌وه‌یان نه‌شاردۆته‌وه‌ و گووتیانه‌، ئێمه‌ وه‌ک گۆران ھێزێکی جه‌ماوه‌رین و یه‌کێتیش ھێزێکی سه‌ربازی ھه‌یه‌، بۆیه‌ که‌ گه‌یشتینه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی کێشه‌کانمان به‌ سیاسی بۆ چاره‌سه‌ر ناکرێت، ئه‌وا ده‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌کێتی رێکبکه‌وین و به‌سه‌ربازی یه‌کلایی بکه‌ینه‌وه‌. قسه‌ی ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره‌ ئاشکرای ده‌کات، که‌ ئامانجی گۆران له‌ رێککه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی، ته‌نھا بۆ ئه‌وه‌یه‌ یه‌کێتی نیشتمانی بکاته‌ به‌شێک له‌ کێشه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی و باردۆخه‌که‌ به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌بات فیتنه‌یه‌کی گه‌وره‌ له‌ کوردستان دروست بکات.

پارتی دیموکراتی کوردستان که‌ ھه‌تا ئێستاش ئومێدی به‌وه‌یه‌ که‌ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، له‌رۆڵی میژووی و نیشتمانی خۆی به‌رده‌وام بێت و ئه‌مجاره‌ش نه‌که‌وێته‌ ژێر سیحری پیلانه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته‌ یه‌کێتی نه‌توانێت سنورێک بۆ ئه‌و ده‌ھۆڵکوتانه‌ سیاسیه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری خۆی دابنێت، ئه‌وا راستیه‌کان بۆ خه‌ڵک ئاشکرا ده‌کرێن و پارتی تاسه‌ر به‌ بیده‌نگی نامێنێته‌وه‌ھه‌تا به‌ ته‌واوی پیلانی فیتنه‌ گێڕی بۆ تێکدانی سه‌قامگیری کوردستان داده‌رێژرێت و ئه‌و ھه‌له‌ میژووییه‌ی ئێستا بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان ھاتۆته‌ پێشه‌وه‌ له‌بار ده‌برێت.





ئەم هەواڵە 4825جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad