English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەڕاجکردنی سلێمانی!
2016-06-16 [02:43 AM]

عەبدولڕەزاق عەلی


بڕیاری پارێزگاری سلێمانی کە ڕێگە بە عەرەبی عێراق دەدات موڵک لە سلێمانی بکڕن و لەسەر خۆیانی تۆمار بکەن، واتە تاپۆ ڕەشەکەی لە گیرفانیان بنێن، یەکەمین، بەرھەمی ڕێککەوتنی نەوشیروان و یەکێتییە. ئاخر ھەردوولا، ڕێککەوتوون، باری ئابووریی سلێمانی ھەستێننەوە. بڕیارەکەی پارێزگاریش، ئەگەرچی بە ساویلکانە نوسراوە، بەڵام بە ڕوونی ھۆکارگەلی ئابووریی، دەکاتە پاساوی بڕیارەکە. 
لەو مەسەلەی ئابووریی و شتانە گەڕێن، درۆیەکە وەک ئەوانی تر. مەحاڵە پارێزگاری سلێمانی و ئەنجوومەنەکەی شار، بێ نەوشیروان و دەستڕۆیشتووانی یەکێتی، بتوانن بڕیارێکی وا مەترسیدار بدەن، بگرە ھەر بڕیارەکە ھی نەوشیروان و دەستڕۆیشتوانی یەکێتییە. کەواتە ئەم بڕیارە، بە ڕەزامەندیی و تەگبیری نەوشیروان و یەکێتی دەرچووە. ئەڵبەت تەنسیقی پێشوەختەش لەگەڵ بەغدا و تاراندا کراوە. ئەمە ئەگەر لەسەر داوای ئەوان نەبووبێت. بە دڵنیاییەوە، بەغدا و تاران، بەڵێنێکیان بە نەوشیروان و یەکێتی داوە، لە بەرانبەر فرۆشتنی خاکی سلێمانیدا بە عەرەب. ڕۆژانی داھاتوو، نیشانەکانی ئەو بەڵێنانە دەردەکەون.
ئەم بڕیارەی یەکێتی و گۆڕان، کە میدیا (پرۆفیشناڵ و ئەھلی و سەربەخۆ و بێلایەن)ەکەی سلێمانی لێی بێدەنگە، سەرەتای ئەو بەڵێنەیە، کە بە تارانیان داوە: ھەموو شتێک بکەن، تا بارزانی بواری نەبێت، ڕیفراندۆم بکات، یان سەربەخۆیی ڕابگەیەنێت. ئەو دوو سێ ساڵە ئەم برادەرانە خەریکی ئاستەنگ دروستکردنن، دواترینیان؛ جیاکردنەوەی سلێمانییە لە کوردستان. ئەم بڕیارە بەشێکە لە ھەوڵی دابڕین و جیاکردنەوەی سلێمانی. 
لەم کێشمەکێش و ئاژاوەگێڕییەی نەوشیروان و بەردەستەکانیدا، سەرنجی خوێنەران بۆ دوو خاڵ ڕادەکێشم.   
یەکەم: کاربەدەستانی سلێمانی ڕاست ناکەن کاتێک دەڵێن لە ھەولێر و دھۆکیش وایە. با ھەموو کوردستان و ھاوشارییەکانم بزانن و دڵنیا بن؛ ئەو قسەیە درۆیە و  لەم دوو شارە شتی وانییە، ئەو درۆیانەی ئیدارەی سلێمانی، پاکانەیەکە بۆ خیانەتەکەیان. 
دووەم: باوەڕ ناکەم بە ھیچ کلۆجێک خەڵکی شار ڕازی بن سلێمانی ھەڕاج بکرێت؟ خەڵکی سلێمانی چۆن مەجالی ئەو فێڵە دەدەن، چۆن دەھێڵن ئەم کاربەدەستانە کە ھیچیان خەڵکی شارەکە نین، ئەم خیانەتەش بکەن؟ مەحاڵە بواریان بدەنێ ئەم غەدرەش لە سلێمانی بکەن؟ چۆن دێڵن نەوشیروان و بەردەستەکانی سلێمانی ھەڕاج بکەن.





ئەم هەواڵە 10981جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad