English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
نه‌وشیروان نه‌ک چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ نه‌بوو به‌ڵکو به‌ ھیچیش ڕازی بوو
2016-06-16 [08:06 AM]

سه‌نگه‌ر مسته‌فا


 

دوای شکستی پیلانه‌ به‌رده‌وامه‌کانی ڕێکخه‌ره‌که‌ی گۆڕان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ھه‌ندێک گرته‌ ڤیدیۆیی که‌ تیایدا ھه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و ڕفاندن و ھه‌وڵی ئاژاوه‌گێڕی و تێکدانی ئارامی کوردستان و به‌تایبه‌ت شاری ھه‌ولێری ده‌کرد، دواتر به‌ بیانووی نه‌خۆشی و بۆ خۆدزینه‌وه‌ زیاتر له‌ حه‌وت مانگ کوردستانی به‌جێھێشت، له‌و ماوه‌شدا بێ ھه‌ڵوێسترین سه‌رکرده‌ی سیاسی کوردستان بوو له‌ کاتێکدا شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی و کێشه‌ی سیاسی ڕووبه‌ڕوی کوردستان بووبویه‌وه‌، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی باش ده‌یزانی که‌ ھه‌ڵه‌کانی ڕاست نابنه‌وه‌ و شکسته‌کانی په‌رده‌پۆش ناکرێن و ھیچ قسه‌یه‌کی بۆ جه‌ماوه‌ره‌ فریودراوه‌که‌ی (به‌ چاکسازی و گۆڕانکاری له‌ سیستمی حوکمڕانی) پێ نه‌بوو، بۆیه‌ بۆ ده‌رباز بوونی له‌ تانه‌ی لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌که‌ی و ھه‌روه‌ھا بۆ به‌ده‌ستھێنانه‌وه‌ی پشتیوانی به‌شێکی یه‌کێتیه‌کان که‌ ھێشتا به‌ سۆز و عاتیفه‌ وابه‌سته‌ی نه‌وشیروانن، په‌نای بۆ ھه‌ندێک سه‌رکرده‌ی ناو یه‌کێتی برد و ھه‌وڵی ڕێککه‌وتنی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی دا، بێگومان نه‌وشیروان ھه‌رگیز چاوه‌ڕێی ئه‌و گه‌رم و گوڕیی و په‌رۆشیه‌ی یه‌کێتی بۆ پێشوازی کردن له‌ پێشنیار و ھه‌وڵه‌کانی نه‌ده‌کرد، چونکه‌ له‌ کاتی جیابوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان له‌ یه‌کێتی و دامه‌زراندنی گۆڕان و تا ئه‌وکاتیش ئه‌وه‌ی خراپ بوو به‌رامبه‌ر یه‌کێتی و مام جه‌لال و سه‌رکرده‌کانی ناو یه‌کێتی کردی و ده‌ستی لێ نه‌پاراستن، بۆیه‌ له‌و ڕێککه‌وتنه‌ی نێوانیان به‌ بێ ھیچ ده‌ستکه‌وتێکیش ڕازی بوو، ئاخر نه‌وشیروان زیاتر مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو یه‌کێتی له‌ ھاوپه‌یمانێتی پارتی دووربخاته‌وه‌ و ده‌یشیزانی که‌ ڕۆژێک وه‌کو ئه‌مڕۆ بڕیاری دادگایی کردن و ده‌ستگیر کردنی له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ بۆ ده‌رده‌چێت، بۆیه‌ زیاتر مه‌به‌ستی بوو که‌ پشتیوانی یه‌کێتی بۆ به‌رگریکردن له‌خۆی به‌کار بھێنێت. به‌ڵام دواجار یاسا سه‌روه‌ره‌ و تاوانباریش ده‌بێ بچێته‌ به‌رده‌م دادگا.





ئەم هەواڵە 3370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad