English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
سێ فاكتەری سەرەكی هەیە كە پارتی زۆر بەهێز دەكات... رێكان سەباح
2016-06-17 [08:07 AM]


تەیار بوونی پارتی لەسەر ئاستی ناوخۆی بۆ پرۆسەی سەربەخۆی، مۆركێكە كە هیچ كات ناكرێت و ناشتوانرێت" سەربەخۆی بێ ناوهێنانی بارزانی " دروست بێت، چونكە هەم دژایەتی سەربەخۆیی و هەم بەتاكتیك مامەڵەكردنی هێزە نەیارەكانی پارتی و بارزانی سەلماندویانە، كە پارتی و بارزانی خاوەنی ئەو ستراتیژەن، لەئێستاوە تاوەكو هەزارەی سێهەم" كە بەخەونی شاعیرانە" تێكهەڵشێلاوە، لەخیتابی نەیاری بارزانی دا ناتوانرێت بێ ناو هێنان، ئەو سەروەریە نەتەوەیە تۆمار بكەن ئەمە یەكڵا بوەیەوە لە هەرێمی كوردستان و باشوری كوردستان بگرە لە پارچەكانی تریش. لەسەر ئاستی ئابووری و چاكسازی، جارێكی تر پارتی بەگروتینێكی زۆرەوە لە گۆڕەپانی چەواشەكاری چاكسازی و خیتابە پۆپۆلیستەكەی هێزە لۆكالیەكان بەزاندوو، بەدەیان لێژنەی یاسای و چاودێری دروست كردوو دەستی كرد بە چاكسازی، ئەو جۆر لە چاكسازیەی پارتی و بارزانی نیازی پارتی لەرووی چاكسازی دا چەسپاند، بۆیە پارتی لەوەشدا توانی هەنگاو پراكتیكی بنێت بەكەمترین مزایەدە و قسە كردنی هەنگاوە كان بنێت. پارتی لەسەر ئاستی شەڕی داعش ئەفسانەی دبلۆماسیەتی خۆی وەك ئەستێرەیەكی درەوشاوە پێشانی نەتەوەی كوردستان لە سەر ئاستی چوار پارچە دا، بەوەی توانای جوڵەپێكردنی دۆستەكانی هەیە بۆ پارێزگاریكردن لە هەرێمی كوردستان، ئەمەش تەنها لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان نا بەڵكو پەڵهاوێشتنی ئەو جوڵانە سیاسی و دبلۆماسیەی و سەربازی پارتی لە ئاسمانی رۆژئاوای كوردستانیش درەوشایەوە لە كۆبانێ، بۆیە هیچ هەوڵێك ناتوانێت پارتی لەو بیناكردنە بەهێزەی دا بروخێنێت، بەتایبەتی بەو میتۆدە ناشرین و قێزەونەی لەرێگایـی " تەشهیر و جنێو و ناوزڕاندن" بەخەونی رووخان كلاو كلاوانێ دەكات .





ئەم هەواڵە 4249جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad