English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
وەك ئەوەی خاوەن پرۆژەی دەوڵەت بن............. رێكان سەباح
2016-06-18 [08:14 AM]

ZNA - هه‌ولێر


هەڵمەتی میدیای گۆڕان لەسەر بنەمای " پارتی ئاستەنگە " لەبەردەم پرسی نەتەوەی كورد وەك كاڵایەكی هەمەجۆڕی فكری ئاراستە بوو، بەشێوەیەك " پەیەدە و گۆڕان" دەیانگووت پارتی ئاستەنگە لەبەردەم حزبە كوردیەكانی هەرچوار پارچە و پێویستە پارتی رابگیرێت.. ئەم جۆر خۆ خزاندنە ناو هەستی نەتەوەی تاكی كورد، لە بۆشاییەكی ماڵوێراندا بوو، بەشێوەیەك پرسیاری ئەوەی هێنا پێشەوە كە ئایا پارتی لە بەردەم كامە ستراتیژی " پەیەدە و گۆڕان" ئاستەنگە!! ئایا بەراستی دەبێت پارتی ئاستەنگی بۆ كامە ستراتیژی نەتەوەی و نیشتمانی هەردوو حزب دروست كردبێت!! هەمووی دوو رۆژ تێناپەرێت بەسەر لێدوانێكی ساڵح موسلیم، كە دەلێت دەوڵەتی كوردی بەسەر چووە، پێویستە كورد بگەرێتەوە بۆ بەغدا وەك پایتەختی ستراتیژی هەرچوارپارچەی كوردستان سەیر بكرێت... گۆڕانیش لە ئێستادا جگە لە گەرانەوە بۆ بەغدا هیچ شتراتیژیەكی تری پێشكەش نەكردووە، لەبەرامبەر ئەو ئاڵوگۆڕەی ناوچەكە، كەوایە پارتی لەبەردەم كامە ستراتیژی ئەوانە؟! لێرەدا زۆر بەروونی گۆڕان لەو هەڵمەتەی ئەوەی پێشاندا، كە پارتی ئاستەنگە لەبەردەم گەرانەوەی كورد بۆ بەغدا و دروست كردنەوەی دەوڵەتی عێراق!! هەر ئەمەشە سەركردە شیعە شۆڤینیەكان پشگیری لە نەوشێروان و گۆڕان كرد!!

لێرەدا پێویستە ئاستەنگی پارتی باش هەڵسەنگێنرێت لەبەردەم ئەو حزبانە، بەڵێ پارتی ئاستەنگە لەبەردەم بە ستراتیژیكردنی بەغدای پایتەخی عێراق، چونكە ستراتیژی پارتی بریتیە لە تۆمار كردنی سەروەری نەتەوەی و بنیات نانی دەوڵەتی كوردی لەكوردستاندا.

كەوایە كێشەی گۆڕان كە بەهاوفكری پەیەدە ئاراستە بوو لەو هەڵمەتەدا دەركەوت " لەسەر بنەمای سازكردنی دیموكراسی و مافی خەڵك نیە، وەك لە میدیاكان ئاراستە دەكەن، بەڵكو كێشەی گۆڕان، ستراتیژی پارتیە كە خاوەنی سازدانی دەوڵەتی كوردستانە، خودێ رێبەری ئەو فكرەش لەهەڵمەتەكە بەئامانج گیرا ئەویش" بارزانی بوو".





ئەم هەواڵە 808جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad