English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
نا بۆ ریفڕاندۆم!.................... کاروان عەبدوڵأ
رێکلام
راپرسی No date
فۆتۆ گەلەری
2016-06-18 [08:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ریفڕاندۆم وەک پرەنسیپێک بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشە ئاڵۆزو گەورەکان تەنیا لە وڵاتە دیمۆکراسییەکان پەیڕەو ناکرێ ، بەڵکو زۆرجاریش بۆ دیاریکردنی چارەنووسی گەلانی ژێردەستەش کە لە وڵاتێکی نا دیمۆکراتدا دەژین ، کاری پێکراوە. ئەنجامدانی ئەو پرەنسیپە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گەلانی رزگاریخواز رێساو هەلومەرجی تایبەتی گەرەکە وەک :

1 -  مەحاڵبوونی پێکەوە ژیانی گەلی ژێردەستە لەگەڵ نەتەوەی باڵا دەستی حوکمڕان لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی سانتڕاڵی نا دیمۆکرات .

2-  لەباربوونی دۆخی سیاسی نێوخۆیی بزاڤی رزگاریخوازی گەلەکە.

3-  هەبوونی جۆرێک لە پشتیوانی نێودەوڵەتیی ، کە مەترسی پەلاماردان بۆ سەر گەلی ژێردەستە بڕەوێنێتەوە .

4-  هەبوونی جۆرێک لە قەناعەت لەلایەن دەوڵەتی سەنتراڵەوە بۆ حەقانییەتی ئەو ریفڕاندۆمە ،کە ئەمەیان زۆر سەختە و پەیوەستە بە تێکچونی باڵانسی هێز و زهنییەتی سیاسی نوخبەی حوکمڕان .

5-  دیاریکردنی ئامانج لە بەڕێوەبردنی ئەو پڕۆسەیە .

6-  هەبوونی دەزگایەکی شەرعی بۆ راگەیاندن و بەڕێوەبردنی ئەو پڕۆسەیە .

لە هەرێمی کوردستان (باشور) زۆربەی ئەو مەرجانەی سەرەوە کەموزۆر بۆ ئەنجامدانی ریفڕاندۆم وجودیان هەیە ، لێ ئەوەی لەو رێگەیەدا بۆتە مایەی نیگەرانی و دروستکردنی کۆسپ و تەگەرە ململانێی هێزە سیاسییەکانە کە دەیانەوێ لەموقابیلی ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە دەسکەوتی حزبی بۆخۆیان مسۆگەر بکەن ، واتە مەرجی رازیبوونیان ،سازشکردنە . مەترسییەکە لێرەوە دەستپێدەکا ، کە پراکتیزەکردنی ریفڕاندۆم وەک پرەنسیپێکی نیشتمانیی مەرجی سیاسی و حزبی بۆ دادەنرێ ، لە کاتێکدا ئەزموونی هەموو گەلانی ئازادبوو ،ئەوەمان پێ دەڵێ کە هێزە سیاسییە سەرەکییەکانی ئەو گەلانە لەسەر هەموو شتێک ناکۆک و دژ بن ،لە مەسەلەی ریفڕاندۆم هاوتەبان ، چونکە سەرکەوتنی بۆ هەمووان وەک یەکە.

 ئەگەرچی لەهەلومەرجی ئاڵۆزی جیۆسیاسی کوردستان زۆر زەحمەتە ئەو تەباییە هەبێ ، بۆیە خۆخەریکردن بۆ گەیشتن بەو تەباییە وەخت کوشتنە و رۆژ بە ڕۆژ نیگەرانی و دڕدۆنگی بەرهەم دێنێ و ئەنجامدانی پڕۆسکەش لە مەحاڵ نزیک دەکاتەوە ، کەواتە باشترین ئیختییار بڕیاردانە لەسەر سەربەخۆیی و راگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان ، کە من پێموایە هیچ هێزێکی سیاسی( بچوک و گەورە) ناتوانێ دژی سەربەخۆیی بێ .بۆ ئەو هەنگاوەش دەکرێ سەرۆکی هەرێم بە زووترین کات راوێژ بە یاساناسە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بکا و لەگەڵ هەموو حزبەکانیش کۆ ببێتەوەو بڕیاری کۆتایی بدا . بۆ ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش ریفڕاندۆم بکرێ . ئەمە تاکە رێگایە بۆ رزگاربوون لەو کێشمە کێشەو کۆتایی هێنانە بە هەموو گومان و موزایەدە سیاسییەکان .......

 





ئەم هەواڵە 1978جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad