English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
سلێمانى مەکەنە ئامراز بۆ مەرامى سیاسى............. دکتۆر ئارى عەبدوڵ
رێکلام
راپرسی No date
فۆتۆ گەلەری
2016-06-25 [04:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

زنجیرەى  ڕووداوە خێراو پێکەوەگرێدراوەکانى ئەم دواییەى سەر گۆڕەپانى سیاسى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئاماژەگەلێکن بۆ ئامادەسازى لەبەردەم گۆڕانکاریەکى گەورە لە نەخشەى جیۆسیاسى ناوچەکە، لەم نێوەندەشدا دەرفەتێکى لەبار بۆ کورد ڕەخساوە، بۆ ئەوەى بەرهەمى ڕەنج و بەرخۆدان و قوربانى سەدەیەک لە خەباتى ڕزگاریخوازى بچنێتەوە، لەچوارچێوەى چێکردنى قەواریەکى سیاسى سەربەخۆدا، مایەى گەشبینیە کە سەرکردایەتى سیاسى کورد بەڕابەرایەتى سەرۆک بارزانى توانیویەتى لەسەر ئاستى هەرێمایەتى و نێودەوڵەتى ڕۆڵێکى کارا و بەرچاو بگێڕێت لە چەسپاندنى ئەجێنداى کورد لە چوارچێوەى پلانى نێودەوڵەتى و گۆڕانکاریەکاندا، لە ئێستادا هەرێمى کوردستان وەک دەوڵەتێکى دیفاکتۆ مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت واتە کورد بکەرێکى سیاسیە لە ڕووداوەکان و بووەتە ژمارەیەکى بەسەنگ لە هاوکێشە ڕامیاریەکانى ناوچەکە. لە کاتێکدا لەسەر ئاستى دەرەکى گڵۆپى سەوز داگیرساوە بۆ کوردستانیان تا لەڕێى ئەنجامدانى گشتپرسیەوە، ویست و داواى سەربەخۆیی بدەن بەگوێى جیهاندا بەڵام جێى نیگەرانییە لەسەر ئاستى ناوخۆیى هەوڵێک هەیە بۆ لەباربردنى ئەم دەرفەتە بە ئاڕاستەى لێکترازان و لاوازکردنى ئیرادەى کوردستانیبوون و خۆ وابەستەکردن بە ئیرادەى بەرژەوەندیخوازى و ناوچەگەرایى و پەردەپۆشکردنى ئەم دیدگا مەترسیدارە بە پاساوى چەسپاندنى لامەرکەزى. ئەم دیدگایە لە دڵسۆزى و خەمخۆرى بۆ سلێمانى سەرچاوەى نەگرتووە بەڵکو ئامانج لێى بەدەستهێنانى دەستکەوتى سیاسى و حزبیە.

ئێرنست ڕێنان بوونى نەتەوە پەیوەست دەکات بە ئیرادە و خواستى پێکەوەژیان، واتە ئیرادەى یەکبوون و یەکڕیزى ئەو توخمە سەرەکیەیە کە مانەوەى نەتەوە و سەربەخۆیى نیشتمان مسۆگەر دەکات. لەم دۆخە هەستیارەدا کە قۆناغى ڕاگوزەرە بەرەو سەربەخۆیى کوردستان، کاڵکردنەوەى هەست و ئیرادەى نەتەوەیى و جێ گرتنەوەى بە ویستى ناوچەگەرایى، وەشاندنى گورزێکى مەترسیدارە لە بزاڤى ڕزگاریخوازى گەلى کوردستان.

ئەوەى جێى سەرنج و تێڕامانە ڕوانگەى تەسکى حزبى گەیشتووەتە ئاستێک کە مافى خاوەندارێتى لەم شارەدا بدرێتە عەرەب و خاک و خۆڵى نیشتمان هەڕاج بکرێت لەپێناوى بەدیهێنانى دەستکەوتى ماددى. ئەمەش دەبێتە مایەى گۆڕینى دیمۆگرافى شارەکە لە داهاتوو، هاوکات گۆڕینى کەلتورى کۆمەڵگا خودى کەلتوریش یەکێکە لە بنەما و پێکهێنەرە بنچینەییەکانى نەتەوە هەروەک (فیختە و هێدرەر) باسى دەکەن. سەرئەنجام لەڕێگەى شێواندنى کەلتورى کۆمەڵگەى کوردى گورزێکى تر ئاڕاستەى ناسیۆنایزمى کوردى دەکرێت.

ئەوانەى بانگەشەى دیموکراسى و ئازادى ڕادەربڕین دەکەن ئەمڕۆ بێ گەڕانەوە بۆ ڕاى جەماوەر و دوور لە خواستى  هاوشاریانى سلێمانى بڕیارى چارەنوسساز لەسەر ئایندەى ئەم پارێزگایە دەدەن، دروشمبازى و ئارایشتکردنى مەرامە حزبیەکان لەژێر دروشم و ناونیشانى خزمەتکردن بە سلێمانى ڕەفتارێکى دوورە لە ئیتیکى نەتەوەیى و نیشتمانى و لەپشت ئەم هەڵوێستانەوە مۆتیڤێکى  حزبگەرایى و دەستەگەرایى خۆى نمایش دەکات. سلێمانى لە بزووتنەوەى ڕزگاریخوازى کوردستاندا مێژوویەکى پڕشانازى تۆمارکردووە، ئەم شارە زۆر لەوە شکۆمەندترە بکرێتە کاڵا و لەچوارچێوەى ئەجێنداى حزبیدا سەودا و مامەڵەى پێوە بکرێت، سلێمانى بەدرێژایى تەمەنى بەشێکى هەستیار و کارا بووە لە جەستەى کوردستان و زەوتکردنى ناسنامەى کوردى و کوردستانى لەم شارە خەونێکى نەزۆک و کارێکى مەحاڵە.

 

                                                                                                                             





ئەم هەواڵە 2047جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad