English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
خوێندنەوەیەک بۆ بڵاوەپێکردنی ھێزەکانی سوپای عێراق لە بەغدا
2016-07-12 [08:31 AM]

نیاز حاجی



چەند سەرچاوەیەک ، پشتڕاستی ئەوە دەکەنەوە کە لەلایەن باڵوێزخانەی ئەمریکا لە کۆتایی ھەفتەی رابردوەوە ، بە تەواوی دەسەڵاتەکانی جوڵاندنی یەکە سەربازیەکانی سوپای عێراق لە (حەیدەر عەبادی) سەرۆک وەزیرانی عێراق وەرگیراوەتەوە ، سەرجەم جموجۆڵەکان لەمەودوا بەھەماھەنگی نێوان وەزیری بەرگری (خالد عوبەیدی) و (باڵوێزخانەی ئەمریکا) دەبێت .
دوێنی وەزیری بەرگری ئەمریکا (ئاشتون کارتەر) بەسەردانێکی رانەگەیەنراو و لەناکاو گەیشتە بەغدا ، دوای ئەو ، سەردانی وەزیری بەرگری کەنەدای بەدوادا ھات ، پێدەچی سەردانەکەی یەکەم ، پەیوەندی بە جموجۆڵە سەربازیەکەی ئەمرۆی ناو بەغداوە ھەبێ ، ھەروەھا ھەر دوێنێ ئەمریکا رایگەیاند کە زیاتر لە ٥٠٠ سەربازی تر دەنێرێتە عێراق و پێدەچی لە بنکەی گەیارە جێگیریان بکات ، پێدەچێ ئەمجارە ئەمریکا چێتر رێگا نەدات کە ئازادکردنەوەی موێڵ دوابخرێت و تەگەرەی بۆ دروست بکرێ .
دوای تەقینەوەکەی (کەرادە) ، میلیشیا شیعەکان ھەرەشەی داگیرکردنی بەغدا دەکەن و بەکردەوەش نارستەوخۆ دەستیان بەسەریدا گرتوە .
وەزیری ناوخۆی عێراق دەستی لەکارکێشاوەتەوە و حەیدەر عبادی رەزامەندی لەسەری داوە .
ھەروەھا حەیدەر عەبادی لە سەرەتای ئەم ھەفتەیە چەند ئەفسەری باڵای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدای گۆریوە ..
ھادی عامری ھێنانی ھێزی سەربازی تری ئەمریکای بۆ عێراق رەت کردۆتەوە و پێداگیری کردوە کە حەشدی شەعبی بەشداری گرتنەوەی موێل دەکات و کەس ناتوانێ رێگری لێ بکات .
لە ھەفتەی رابردوو لە شارۆچکەی فەلوجە بەتەواوی داعش لێی پاشەکشەی کرد و کەوتەوە دەست سوپای عێراق ، ھەر دوای ئەوە ، لەسەرەتای ئەم ھەفتەیە ، گەورەترین بنکەی سەربازی لە گەیارە لە دەست داعش دەرھێنرا بە بێ بەشداری پێ کردنی حەشدی شەعبی ، کە ھەڵکەوتەی جوگرافی ئەم بنکەیە و جێگیربونی ھێزەکانی ئەمریکا تێدا ، خەونی بەشداری پێکردنی حەشدی شەعبی لەگرتنەوەی موێڵ دەزرێنێت .
موقتەدا ێەدر لە چاوپێکەوتنەکەی کەناڵی شەرقیە بەر لە دوو رۆژ ، ناراستەخۆ باسی لەوە کرد کە تەقینەوەی (کەرادە) داعش ئەنجامی نەداوە ، دوێنێش بەجلی سەربازیەوە کۆبونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی رەوتەکەی کرد و ئەمڕۆش بانگەوازی راگەیاندوە کە پێویستیان بە ژمارەی زیاتر لە خۆبەخش ھەیە بۆ ناو ھێزەکانی سەر بە رەوتەکەی ، ھەروەھا داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات لە ھەینی دادێ لە شاری بەغدا .
ھەروەھا گوشارەکانی چڕ کردۆتەوە تا ( حاکم زاملی ) سەرکردە لە رەوتەکەی لە شوێنی وەزیری ناوخۆ دابنرێت و ھادی عامری رێگری لەو کارە دەکات .
میلیشیاکان ھەرەشەی ھەلکوتانە سەر بەندیخانەکان دەکەن بۆ کوشتنی بەندکراوان کە سەرجەمیان سوننەن و ژمارەیان لە ۳٠٠٠ ھەزار بەندکراو زیاترە .
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ھێزەکانی سوپا بە فراوانی بڵاوەیان پێکرا بە چەکی قورسەوە لە ناو شەقامەکانی بەغدا و ھەندێک نمایشی سەربازیان لە ناوچەی ( کەرادە ) ئەنجام دا و سەرجەم شەقام و رێگا و چوار رێیانەکان داخران ، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ھۆکارەکەی بۆ ئەوە گەراندەوە کە ئەوان بەو کارەیان ئامادەسازی دەکەن بۆ مانۆرێکی سەربازی گەورەتری سوپا لە یادی ۱٤ی تەموز و ئەوەی ئەمڕۆ وەک دەسپێک و ئامادەسازی و پرۆڤەیەکە بۆ ئەو رۆژە .
لەوەڵامی ئەوەدا ھەر ئەمڕۆ ، چەند گروپێکی میلیشیا شیعەکان لە ناوەراستی بەغدا لە شەقامی سەعدون نماییش و رێپێوانێکی سەربازیان ئەنجامدا !
ئەو روداوانە ئاماژەن بۆ ئاڵۆزبونی تەواوی دۆخی بەغدا لە چەند رۆژی ئایندەدا ، ئەمرۆ ئەو ھێزانەی سوپا کە بڵاوەیان پێکرا بۆ ئەوەیە تا لە ئەگەری ھەر پێشھاتێکدا ، سوپا بەزوترین کات بێتە ناو گۆڕەپانەکە و رێگر بێ لە کەوتنی بەغدا و دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە کە ئێران پیلانی بۆ کێشاوە .
 





ئەم هەواڵە 2692جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad