English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
سیخوڕەکانی پارتی و میت
2016-07-12 [08:32 AM]

بەختیارجاف



بڵاوکردنەوەی ناسنامە و پاسەوپۆرتی خەڵکانێک لە میدیاکانی پەکەکەو یەکێتی و گۆڕان کەگوایە ئەوانە سیخوڕی پارتی و تورکیان و بەشێک لەو سیخوڕانەش لەلایەن پەکەکەوە دەستگیرکراون،  جگە لەدرۆیەکی شاخدار شتێکی ترنییە، ئەوانەی وێنەی ناسنامەکانیان بڵاو کراوەتەوە ستافی کاری کونسلخانەی تورکیان و پارساڵ لە مانگی (٩)دا بەمەبەستی ھەندێک کاری تایبەت بەخۆیان میوانی کۆمپانیای (کالایار گروپ) بوونە لەشاری سلێمانی و لەھوتێل (رامادا) ماونەتەوە، ھەر لەو ئوتێلەشدا دەزگایی زانیاریی یەکێتی کۆپی ناسنامە و پاسەوپۆرتەکانیان وەرگرتووەو داویانە بە پەکەکەو ئێستاش واوێنایانکردووە کە ئەوانە تۆڕێکی گەورەی سیخوڕی پاراستنی پارتی و میتی تورکیان. دەنا ئەوانە نەسیخوڕن نە پەیوەندیشیان بەوکارەوە ھەیەو نە دەستگیریش کراون.

دروستکردنی سیخوڕ لەنێو ھێزو لایەنە سیاسیەکان کاری ئەوکەسانەیە کە سیناریۆیی قێزەوەنی لەم شێوەیە دادەڕێژن بۆ بەلاڕیبردن و چەواشەکردنی ھاوڵاتیان و ناشیرین کردنی ڕکابەرەکانیان.

ئەوەی من باسی دەکەم بەڵگەیە و زانیاریی دروستەو ھیچ گومانی نییە، ئەو پیلان و بەرنامەڕێژیەی ئەو جۆرە سیناریۆیە لەچوارچێوەی ئەو کۆبوونەوەیە سەرچاوەیەی گرتووە کەبەرلەماوەیەک نەوشێروان مستەفای ڕێکخەری گۆڕان لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی راگەیاندنی یەکێتی و گۆڕان، بڕیاریدا ھەردوولا  ژووریکی ھاوبەشی راگەیاندن دامەزرێنن و بە ھەماھەنگی یەکتر لەگەڵ پەکەکە کاربکەن بۆ لێدان لەپارتی و بارزانی. لەو کۆبوونەوەییەی نەوشیروان و سەرانی ڕاگەیاندنی حزبە ھاوپەیمانەکانی باسی ئەوەش کراوە ھەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ دانانی سنوورێک بۆھەیمەنەی پارتی بە سەر ڕای گشتی و بەتاڵکردنی کارتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی لە دەست بارزانی و ئەو پرسە نیشتیمانیە گرنگە لەڕێگەی ڕاگەیاندنەکانیان وا نیشان بدەن کە بارزانی پێچەوانەی بانگەشەکانی ھیچ پلان و نیازێکی بۆ سەربەخۆیی نیە، ئەوەی باسیش دەکرێت تەنھا قسەیە و ھیچی تر.

دەستی ئێوە دەمێکە بۆ ئەوجۆرە کارانەن لای ئێمە ئاشکرایەو بەوجۆرە سیناریۆو پیلانەگێڕییە شکستخواردوانەشتان نەئێوەو نە ئاغاکانتان ناتوان ببنە ڕێگری بەردەم کاروانی ھەنگاونانی کورد بۆ سەربەخۆیی.





ئەم هەواڵە 2047جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad