English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
پارتی بەرپێـنی دەدرێتێ
2016-07-13 [11:30 AM]

نووسینی: دڵشاد مستەفا وەسانی


بەرپێن لە یاری تۆپی پێدا زۆر بەكاردێت، ئەمەش لەو حاڵەتەدا دەبێت كە بزانرێت یاریزانێك، یاریی جوان بكات و مەترسی بخاتە سەر بەرامبەر، زۆرجار یاریزانێك تەواوی وزەی بۆ رێگرتن لە هێرشی بەرامبەر بەكاردێنێ، دواتر كە بێ ئومێدبوو بەرپێن دەداتە یاریزانی هێرشبەر، بەرپێن بە بەرنامە بەكار دەهێندرێت و تەركیز دەخرێتە سەر ئەو یاریزانانەی لە گۆڕەپانەكەدا دیارن. لە ناو گۆڕەپانی سیاسیی كوردستاندا دەمێكە لە چەند قۆناغی جیاجیادا بەرپێن دراوەتە پارتی و تا ئێستاش بەردەوامە، زۆربەی بەرپێنەكانیش بەڕادان دەدرێن، بۆ ئەوەی پارتی لە كاروانی رۆیشتن بەرەو ئامانج بكەوێت، هەمووجارێكیش ئەوانەی بەرپێنی دەدەنێ خۆیان لە بەرگی قۆناغ و سەردەمەكەدا دەشارنەوە، بەڵام ناخۆشترین بەرپێن، ئەو بەرپێنانەن كە دوژمن لە ڕێی قاچەكانی ناوەوەدا دەیاندات.
بەرپێنی وەرزش و بەرپێنی گۆڕەپانی سیاسی، ئەگەرچی یەك ناویان هەیە، لێ لەوەدا جیاوازن، بەرپێنی تۆپی پێ بە گیانێكی وەرزشییەو وەرزشوانان لەیەكتری خۆش دەبن و ئەو یاریزانەی بەرپێن دەدات، یاریزانە كەوتووەكە هەڵدەستێنێتەوەو بۆ پیشاندانی نیەت پاكی دەستێكیشی بەسەردادێنێت، لێ بەرپێنی گۆڕەپانی سیاسی بۆ ئەوە دەدرێت كە كەوتنی بەدواوە بێت و لێخۆشبوونیشی تێدانیە. ئەگەر بە مێژووی ئەو بەرپێنانەدا بچینەوە كە دراونەتە پارتی، ئەوە دەردەكەوێت كە بەرپێندەرەكان بەشێوەیەكی كاتی دڵیان خۆشبووە، ئەو نەشئەیەی بەرپێندەرەكان و ئەوانەی لە دەرەوەی گۆڕەپانەكەدا لەگەڵ بەرپێندەر قاچیان دەجوڵینن بەردەوام نەبووە، هەمووجاریش بەرپێندەرەكان زۆر خۆیان هیلاك دەكەن و ئارەقەی رەش و شین دەدەن، كە سەر بەرز دەكەنەوە و لەو راكە راكەیە وەئاگادێنەوە، پارتی بەجێی هێشتوون، ئیدی دوای ئەو هەموو خۆماندوكردن و بە دەستی بەتاڵ گەڕانەوەیە، هێشتا پارتی ئاوڕێك دەداتەوە و دەستیان دەگرێت و دەیانباتەوە ژێر ئەو رەشماڵەی هەمووان دەگرێتەخۆ. بەدرێژایی زیاتر لە پەنجا ساڵی رابردوو، بەرپێندەرەكان لە ساتە هەرە ناسكەكاندا بەرپێنیان داوە، ئەوان خۆیان لە ئاست قۆناغەكاندا بەرگەی بەرپرسیارێتی ناگرن و خۆیان دەدزنەوە، لەڕێی ئەو خۆدزینەوەیەدا هەموو وزە و توانایان بۆ بەرپێندانە پارتی تەرخان دەكەن، بەرپێندەرەكان لە سەرەتای بەرپێندانەكانیاندا بە بێدەنگیی پارتی شاگەشكە دەبن، ئەو سەرەتایە خۆشترین ساتەكانیانە بەڵام زۆر نابات، ئەو بێدەنگییەی پارتی زادەی سەبر و ئارامی و خۆڕاگرییە، بەشێكی گرنگە لە خۆشكردنی زەمینەی بڕیارداندا، بەرهەمی بەرپێنەكانی چل ساڵی دوایی سەدەی بیستەممان بینی كە لە تێكدانی نێوماڵی كورد زیاتر هیچی لێ شین نەبۆوە، بەرهەمی بەرپێنەكانی سەرەتای سەدەی بیست و یەكەمیش لە هی سەدەی بیستەم مایەپوچتر دەبێت.





ئەم هەواڵە 3979جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad