English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
پرۆتۆكۆڵێك بۆ دژایەتی پرۆتۆكۆڵی واشنتۆن- هەولێر.......دڵشاد مستەفا وەسانی
2016-07-18 [08:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


رۆژی 12 ی 7 ی 2016 پرۆتۆكۆڵێكی سەربازی لە نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان ئیمزا كرا، ئەو پرۆتۆكۆڵە بووە مایەی دڵخۆشیی خەڵكی كوردستان و دڵتەنگیی پایتەختی ئەو دەوڵەتە ئیقلیمییانەی لە دژی كوردستان كاردەكەن، بەتایبەتیش بەغدا، بە جۆرێك ئەندام پەرلەمانێكی وەك "حەنان فەتلاوی" پێیوایە بێڕێزی بە بەغدا و سەرۆك وەزیران كراوە، بەڵام  لەتەك ناڕەزایی ئەو پایتەختانەی دەوروبەر، هەندێ لایەن و میدیای ناوخۆش كەوتنە دژایەتیكردنی ئەو پرۆتۆكۆڵەی نێوان هەولێر و واشنتۆن.

چوونی شاندی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان بۆ بەغدا، برایانی عەرەبی دڵخۆش كرد، بەڵام بەم پرۆتۆكۆڵەی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان دڵتەنگ بوون، "تارق حەرب"ی یاساناس لە وتارێكدا دەربارەی چوونی ئەو شاندە هاوبەشە گوتی، عەرەب دڵخۆش بوون چونكە دژی بەرنامەی ریفراندۆمی بارزانییە، دیارە هەندێ لایەن لەرێی پەرلەمانتار و میدیاوە، دەیانەوێت دڵی بەغدا خۆش بكەن، ئەو ترسەی لەلا بڕەوێننەوە، بۆیە كەوتونەتە دژایەتی كردنی پرۆتۆكۆڵی سەربازیی نێوان واشنتۆن و هەولێر.

بۆ كەمكردنەوە لە بەهای ئیمزاكردنی پرۆتۆكۆڵەكە، ئەو پرۆتۆكۆڵەی لەگەڵ خۆیان ئیمزایان كردووە، وەك پرۆتۆكۆڵێكی حازربەدەستی دژایەتیكردنی دەسكەوتەكانی كوردستان هێنایانەوە گۆڕێ، بەڵام بەجۆرێك دەستیان بەدژایەتییەكە كرد كە نەیانتوانی لە ئاستیدا بوەستن و فیشەكەكانیان چروكی كرد، دڵنیام ئەگەر ئەو پرۆتۆكۆڵە دوور لە چاوی میدیا ئیمزاكرابا، باشتر كاریان لەسەر دەكرد و زەمینەی شێواندنی چاكتر دەرەخسا، بەڵام لە بەدبەختی داڕێژەر و جێبەجێكارانی پرۆتۆكۆڵی دژایەتی و بێ قیمەتكردنی دەسكەوتەكانی خەڵكی كوردستان، ئەو پرۆتۆكۆڵە بە ئاشكرا ئیمزاكرا.

شاڵاوی دژی پرۆتۆكۆڵەكە بە خاتوو (ئیلیزا سلۆتكین) ی یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریكا دەستی پێكرد، وایان پێشاندا كە پلەیەكی نزمی لە ئیدارەی ئەمەریكا هەیە، لەوە زیاتریان پێنەكرا، ئەندام پەرلەمانێكی بزووتنەوەی گۆڕانیش گوتی ئەوە رێككەوتنی نێوان پارتی و ئەمەریكایە، نەك ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان، چونكە لە دامەزراوەیەكی فەرمی ئیمزا نەكراوە، ئەگەر پارتییەك ئەو قسەیەی كردبا، لێیان نەدەبڕیەوە و چەند رۆژێك مێشكمان ماندوو دەبوو.

ماوەیەك شاڵاوەكە ئەوەبوو كە پارتی لە ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی نەماوە، ئێستاش دەڵێن ئەم پرۆتۆكۆڵە لە نێوان پارتی و ئەمەریكا ئیمزاكراوە، ئەم دوو هۆنینەوە پێچەوانەی یەكن.

ئیلیزا سلۆتكین لە رێوڕەسمی ئیمزاكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتن لەبارەی پرۆتۆكۆڵەكەوە گوتی:" هێمای هاوبەشییەكی بەردەوامی ئەمەریكا و هێزی پێشمەرگە و دۆستایەتییەكی پتەوە". جا ئەوانەی دەیانەوێ ئەو پرۆتۆكۆڵە بە هی پارتی نەك هەرێمی كوردستان بزانن، ئەوا جێگەی دەست خۆشییە حزبێك لەو ئاستە بەرزە بۆ كوردستان كار بكات، ئەوە من نیم ئەو دەسكەوتە دەكەمە موڵكی پارتی، بەڵكو هەڵسوڕاوێكی بزوتنەوی گۆڕانە.

 





ئەم هەواڵە 1918جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad