English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
نیعمەتی ئاسایش و ئەركی هاووڵاتیان
2016-07-25 [11:41 AM]

نووسینی: ئاریان فه‌رج


نیعمەتی ئاساییش و ئەمن و ئارامی كە بە هیممەتی ئاساییشپارێزان بۆ هاووڵاتیان و ئاوارە و پەناهەندەكان دابین كراوە، ئەو خاڵە گەش و پڕ بەها و بەنرخەیە كە ژیانێكی جیاوازی لە كوردستاندا بە بەراورد لەگەڵ دەوروبەر و تەنانەت جیهانیش، فەراهەم كردووە.


داعش پەلەقاژەی مەرگیەتی، لە هەموو بەرەكانی رووبەڕووبونەوەدا تێك دەشكێ و پاشەكشە دەكات، لەو گیانەڵایەدا، لە هەر كات زیاتر مەترسیی ئەوەی لێدەكرێ داخی شكستەكانی دڕندانەتر لە جاران بە خەڵكی سڤیل بڕێژێ، كردەوە تیرۆریستییە قێزەونەكانی ئەم دواییەی شارەكانی ئەورووپا ئاماژەیەكی روونی ئەو حاڵەتەن.


داعش لە هەموو كەس باشتر دەزانێ ئەو یەكەمین هێزەی خەونی سەركەوتن و پێشڕەویی لێ تێكدا و ترسی مرۆڤایەتیی لێ شكاند و تاڵاوی تێكشكان و پاشەكشەی پێ نۆشی، كورد و پێشمەرگەی كوردستان بوو، هەر ئەو بەرەنگاربوونەوە و لوت شكاندنەش بوو كە دواجار بەو لاوازی و مایەپووچییەی ئێستای گەیاند. هەر بۆیەش لە دوا قۆناغی هاربوون و پەلەقاژەدا، گەر بۆی بلوێ و بتوانێ، بێگومان دەیەوێ دوا تۆڵە لە كورد و هاووڵاتیانی كوردستانیش بكاتەوە و زەبر لە شارەكانمان بوەشێنێ.


ئاساییشی كوردستان و بە تایبەت ئاسایشی هەولێری پایتەخت زۆر باشی كرد هاوڵاتیانی لە ئەگەری مەترسییەكی لەو جۆرە ئاگاداركردەوە، ئەو ئاگاداركردنەوەیە نابێتە مایەی نیگەرانی هێندەی دەبێتە هاندەر بۆ چاوكراوەیی و خۆپارێزی و ووریایی هاوڵاتیان. وریایی و خۆپارێزی و ئیجرائاتی پێشوەختە و زیادكردن و چڕكردنەوەی رێوشوێنی ئەمنیی توندوتۆڵ لە بازاڕ و شوێنەگشتییەكان و شەقامەكانی پایتەختدا ئەگەر زەحمەتێكێش بخاتە رێی هاتوچۆ و كاروباری رۆژانە، بەڵام سەد هەزار جار باشترە لەوەی خوانەكردە مەرامی دوژمن بێتەدی و كارەساتی تیرۆریستی بقەومێ.


دەمێنی هاوكاری و یارمەتی هاوڵاتیان بۆ دەزگاكانی ئاساییش كە هەمیشە هۆكارێكی سەرەكیی پاراستنی ئەمن و ئاساییش و سەركەوتنی دەزگا ئەمنییەكان بووە لە كارەكەیاندا. لە ئێستا بەدواوە دەبێ ئەو هاوكارییە جددیتر بێ و هاوڵاتیان بە پەرۆشییەكی زیاترەوە پەیڕەوی لێبكەن. هەركەس لە جێی خۆیەوە لە هەر حاڵەتێكی نائاسایی و گومانلێكراو بێ دودڵی و خەمساردی دەزگاكانی ئاساییش ئاگاداربكاتەوە و لەو ئەركەدا هیچ كەمتەرخەمییەك نەنوێنرێ. دەبێ هەمومان ئاساییش بین تا ئەو دەمەی بەڵای داعش لە كۆڵ ئێمە و تەواوی جیهان دەبێتەوە و ئەو دەمەش زۆری نەماوە.
 





ئەم هەواڵە 1300جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad