English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
هاوسەنگیی هێز بە سندووقی دەنگدان و ئیرادەی گەلی كوردستان دەگۆڕێت نەك بە هاوپەیمانی لەگەڵ حیزبی دەعوا و تەوقەكردن لەگەڵ مالیكی
2016-07-25 [11:42 AM]

نووسینی: فه‌رهاد محه‌مه‌د


جارێكی دیكە حكوومەتی ناوەندی لە بەغداوە ناتوانێت حكومڕانی عێراق بكات، لەبەر ئەوەی حزبی دەعوای عێراقی بە سەرۆكایەتیی نووری مالیكی و ئێستاش حەیدەر عەبادی لە ژێر سێبەری مالیكدا بە هەمان ئەو ئاراستەیە هەنگاو هەڵدەگرێت كە نایانەوێت عێراق هەبێت و عێراقیش نەماوە، بۆیە گرەوكردن لە سەرعێراق بە گشتی و لەسەر نووری مالیكی و حزبی دەعوا هەر لەسەرەتاوە گرەوێكی دۆڕاوە و، هەركەس و لایەنێكیش بیەوێت مالیكی و حزبی دەعوا وەك هێزێكی سەرەكی و كاریگەر لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا بۆ گەلی كوردستان بخاتە روو و، لە هەمانكاتیشدا لە ژێر سێبەری مالیكی و حزبەكەیدا نمایشی ماسولكەی هێز بەرامبەر پارتی و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بكەن، ئەوە جیا لەوەی شەڕی خۆتڕێن دەكەن، لە هەمانكاتدا لەوەش بێ ئاگان كە ئێستا بە ئاگاداری و رەزامەندیی ئەو حكوومەتەی كە حیزبی دەعوا هێزی سەرەكیە تێیدا و نوری مالیكی سەرۆكی ئەو حزبەیە، ئەوا ئەمریكا وەك سەرۆكی هاوپەیمانی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی دژی داعش، وەك ئەندامێكی ئەو هاوپەیمانیە مامەڵەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكات و، لەسەر ئاستی پێنتاگۆن یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ئیمزا دەكات.


ئەم وەرچەرخانەی هێز كە لە جیهاندا لەسەر چەندین ئاست هەیە و لە پرۆسەی سیاسی عێراقیشدا بە راشكاوی لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و دەوڵەتانی ئیقلیمیشدا رەنگدانەوەی هەیە، ئەوا نەك هەر هەندێك لە حزب و سیاسەتمەداری كوردستان لێی تێناگەن، بگرە حزبی دەعوا و خودی مالیكیش ناوێرێن راشكاوانە ئەم وەرچەرخانە گەورەیەی هێز بۆ سەركردایەتیی حزبەكەی خۆشیان باس بكەن، ئەمە تانتووتێكی سیاسیی نیە لە حزبی دەعوا یان ئەوانەی لە كوردستانەوە بە تازەكردنەوەی هاوپەیمانی لەگەڵ حزبی دەعواو مالیكی سەرخۆشن، بەڵكو ئەمە ئێستا لە واقیعدا هەیە، هەر بۆ نموونە ئەگەر سەرنج لە تویت و پۆستەكانی كادرە باڵاكانی حزبی دەعوای عێراق بدەین وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر ئیمزاكردنی لیكتێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان و پێنتاگۆندا، ئەوا وەك دەبینین پەرلەمانتار و ئەندامانی سەركردایەتیی حزبی دەعوا لە بێئاگایی خۆیان دەڵێن، ئەو رێككەوتنە پێشێلكردنی سەروەریی عێراقە و هەنگاوێكە بۆ جیابوونەوەی عێراق لە كوردستان، لەبەرامبەردا ئەوانەشی لە كوردستانەوە بە پشت بەستن بە هاوپەیمانی حزبی دەعواو مالیكی دەیانەوێت هەموو شتێكی كوردستان بێ بایەخ بكەن، ئەوانیش لە تویت و پۆستەكانی فەیسبووكدا دەڵێن، ئینجا ئەو رێككەوتنە چیە لەگەڵ فەرمانبەرێكی پێنتاگۆن كراوە، ئەمە لەكاتیكدا خودی ئەم لیكتێگەیشتنەی نێوان پێنتاگۆن و وەزارەتی پێشمەرگە راستەوخۆ بە سەرپەرشتی ئەشتون كارتەری وەزیری بەرگریی ئەمرێكا بووە و هەر خۆیشی ئەم پرسەی لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بەغدا باسكردووە و پاش ئەوەی بەغدا رازی بووە، خاتوو ئەلیسا سلۆكتین یاریدەری ئەشتون كارتەر بە نوێنەرایەتی وەزارەتی بەرگری ئەمرێكا ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ئیمزا كردووە.


ئەوجا بۆ ئەوانەی لە بایەخی ئەم وەرچەرخانەی هێز تێناگەن، دەڵێن ئەم رێككەوتنە دوو رەهەندی زۆر گرنگی هەیە كە بریتن لە لایەنی ( سەربازی و ئابوری) سەبارەت بەلایەنی سەربازی ئەمە دانپێدانانێكی گەورەی ئەمرێكا بە پێشمەرگە وەك سوپایەكی نیزامی كوردستان، پێنتاگۆن لە گەڵ هیچ هێزێكی سەربازی رێككەوتن ئیمزا ناكات كە سوپای نیزامی نەبێت یان مەرجەكانی سوپای نیزامی تیدا نەبێت، تەنانەت تایوان كە لە ساڵی 1945- 1971 بەفەرمی ئەندامی نەتەوەیەكگرتووەكان بووە، خاوەنی سوپا و دامەزراوەی دەوڵەتی خۆشیەتی، بەڵام لەبەر ئەوەی چین رازی نیە، پێنتاگۆن نەیتوانیوە رێككەوتنی سەربازی لەگەڵ تایوان ئیمزا بكات. بۆیە ئەگەر تایوان كە لە ساڵی 1949 ـەوە هیچ پەیوەندیەكی لەگەڵ چین نەماوە و تا 1971یش هەر تایوان نوێنەرایەتیی هەموو چینی كردووە بە ناوی
( چینی نیشتمانی)، ئێستا ئەمرێكا نەتوانێت رێككەوتنی سەربازی لەگەڵ تایوانێك ئیمزا بكات كە ئەندامی رێكخراوی بازرگانی جیهانی یە( WTO)، ئەمە مانای ئەوەیە ئەم رێككەوتنە سەربازییەی نێوان پێنتاگۆن و وەزارەتی پێشمەرگە، سەرەتایەكی گرنگە بۆ دەستپێكردنی دیالۆگ لەگەڵ عێراق و دەوڵەتانی ئیقلیمی بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان بەشێوەیەكی ئاشتیانە.





ئەم هەواڵە 1069جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad