English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
چ پێویستمان بە ڕیفڕاندۆم نییە
2016-07-25 [12:38 PM]

نووسینی: جه‌بار قادر


لە سەرەتای سەدەی بیستویەکدا، تیمۆری ڕۆژهەڵات و، مۆنتینیگرۆ و سوودانی خواروو سەربەخۆیییان وەرگرت؛ ساڵی 2008یش کۆسۆڤا و ئۆسیتای خواروو و، ئەبخازیا جاڕی سەربەخۆییان دا، به‌ڵام پێده‌چێت لەم هه‌رێمی كوردستانەدا به ‌ناوی پێکهێنانی كۆده‌نگیی نیشتمانی و هاوگوتاری و كۆكبوونی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانەوە هه‌وڵێك هه‌بێت بۆ دواخستنی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان. بۆیه‌ پرسیاره‌ گه‌وره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت، چ پێویستمان به‌ ڕیفراندۆمه‌؟ ئه‌رێ به ڕاست دەسته‌بژێری سیاسی ده‌توانێت چاره‌نووسی گه‌لێك دوا بخات؟ جا با وای وەڵام بدەینەوە: ماف ناخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ یه‌كه‌م/ لە پێش خۆمانەوە هەموو دەوڵەتانی ناوچەكە و به‌شێكی كاریگه‌ری جیهانیش دەزانن كورد، دەوڵەتی كوردستانی سەربەخۆی دەوێت، ئاخر ئەو هەموو خەبات و قوربانییە لە پێناوی چیدا داوە بۆ سه‌ربه‌خۆییی نیشتمان و گه‌له‌كه‌ی نەبێت؟! بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر كوردستانییه‌ك بپرسیت له‌گه‌ڵ دەوڵەتی كوردستانی سەربەخۆدایت، سه‌ره‌ڕای هه‌موو نیگه‌رانییه‌كانی و تێبینییه‌كانی له ‌سیسته‌می حوكمڕانی، ده‌ڵێت، به ‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌ڵێ؛ ئەگەر ڕاپرسییش بۆ شەرعیەتدان بێت بەو پرسە، ئەوا پێم وانییه‌ پێویست بكات، چونكه‌ پرسەكە خۆی مافێكی ڕەوا (شەرعی)ـی گەلی كوردستانە؛ كه‌واته‌ چ پێویست ده‌كات بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌؟ بەپێی جاڕنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان مافی چاره‌نووس دەبێت دابین ببێت بۆ هەموو نەتەوەیەك، هەڵوێستی هەموو ئایینەكان و بەپێی هەموو بەها مرۆڤایەتییەكانیش ئەوە هەر وایە. لەبەر ئەوە پێویست بە ڕاپرسی ناكات تا ئەو ڕەوایەتی و شەرعیەتە بەدەست بێنیت، بەڵكو بە پێچەوانەوە تۆ ئەو مافە دەخەیتە به‌ر نیشانەی پرسیار و شك و ئەگەرەوە، ئاخر كەس ماف ناخاتە دەنگدانەوە، بەڵكو ماف ڕەوایە و دەبێت بستێندرێت. دووه‌م/ با له‌م پرسیارە هەرە ساکارەوە‌ ده‌ست پێبكه‌ین؛‌ ئایا ده‌كرێت دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ببه‌سرێته‌وه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندی و هاوگوتاریی ده‌سته‌بژێری سیاسی له ‌ناوخۆی ئه‌م هه‌رێمه‌دا؟ یان به ‌دیتێكی دیكه،‌ ئایا ویستی بنیادنانی ده‌وڵه‌ت خواست و مافی خه‌ڵكه‌‌ یان ده‌سته‌بژێرێك؟ به ‌درێژای سه‌ده‌ی ڕابردوو، ده‌سته‌بژێری سیاسیی كورد گرفتی دروستكردنی كۆده‌نگیی نیشتمانی و یه‌كگوتارییان هه‌بووه‌ له‌ به‌رانبه‌ر مافه‌كانیدا، من گومانم له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ پێکهێنانی یه‌كیه‌تی ئه‌گه‌ر وه‌كو پێویستیش نه‌بێت، هێشتا هه‌ر له‌ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆکردنی كوردستان و دامەزراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان‌، به‌ڵام بنه‌مایه‌كی ڕه‌ها نییه‌ و ناشكرێت به‌ بیانووی نایه‌كگوتاری و كێشه‌ ناوخۆییه‌كان بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی بخرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌وه‌، ئاخر زۆر جار پێکهێنانی یه‌كگوتاری له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی ناسۆنالیزمی كورددا وه‌كو خه‌یاڵێكی خۆشباوه‌ڕم دێته‌ پێش چاو، چونكه‌ هه‌میشە ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و نائاسووده‌بوونی یه‌كتر له‌ به‌رانبه‌ر بنیادنانێكی دیتگابینییه‌كی گشتی بۆ میلله‌ته‌كه‌ ئاسته‌نگی خراوەتە ڕێ‌، بۆیه پێکهێنانی كۆده‌نگی بۆ ریفراندۆم و سازدانی، پێویستییه‌كی ڕه‌ها نییه‌ و به‌شێك نییه‌ له‌ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت؛ بۆیه‌شه‌ ناكرێت ئه‌م بابه‌ته‌ گرینگه‌ له‌م كاته‌ هه‌ستیاره‌دا بکرێته‌ قوربانی ناكۆكی و جیاوازییه‌ ناوخۆییه‌كان و،‌ باشترین ده‌رچه‌ی ده‌رچوون له‌م بابه‌ته‌ بریتییه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان و، پێویستیشمان به‌ سازدانی هیچ جۆره‌ ڕیفرادنۆمێك نییه‌. ئاخر چاوه‌ڕێی چ بین؟ ده‌وڵه‌ت به‌ ئیراده‌یەکی به‌هێزی سیاسی و به‌ ئه‌مری واقع دروست ده‌بێت نه‌ك به‌ پشتگیریی ڕاسته‌وخۆ و ئاشكرای وڵاتان؛ ئابووریی وڵات و خۆشگووزه‌رانی و بنیادنانی سه‌قامگیرییه‌كی هه‌تاهه‌تایی به‌دڵنیایه‌وه‌ قوربانیی ده‌وێت؛ لێ خۆ‌ ناشكرێت به ‌بیانووی گه‌نده‌ڵی و ناسه‌قامگیریی ناوماڵی كوردی و كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی حزبه‌ سیاسییه‌كان سه‌ربه‌خۆیی و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت بكرێته‌ قوربانی؛ دیارە ئه‌مانه‌ بابه‌تی گرینگن و ده‌كرێت دوای سه‌ربه‌خۆیی شه‌ڕی هه‌موومان بێت و گه‌نده‌ڵان دادگایی بکەین و، گرێی ناكۆی بکەینەوە و، مافی هه‌مووان بچەسپێنین.





ئەم هەواڵە 5092جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad