English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
مالكیش قسە لە ئاییندەی موسڵ دەكات؟............دڵشاد مستەفا وەسانی
2016-07-25 [09:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


گرتنەوەی موسڵ و رزگاركردنی لە دەستی داعش چەند گرنگ بێت، باسكردنی ئایندەی ئەو شارە و  دەوروبەریشی دە هێندە گرنگە، چونكە گرتنەوە پرۆسەیەكی سەربازییە و لە كاتێكی دیاریكراودا تەواو دەبێت، بەڵام ئەوەی كە زۆر لەوە گرنگترە، قۆناغی دوای داعشە.

بەو پێیەی چەند پێكهاتەیەكی نەتەوەیی و ئایینی لەو شارەو دەوروبەری هەن، ناكرێ هیچ حیسابێك بۆ قۆناغی دوای داعش نەكرێت، لەو سۆنگەیەوە سەرۆك بارزانی لە هەموو ئەو كۆبوونەوانەی هاوپەیمانان، بەتایبەتیش ئەمەریكا، قۆناغی دوای داعش بە گرنگ دەزانێت، داكۆكی لە پاراستنی مافی هەموو پێكهاتەكان دەكات، ئەمەش تاكە رێگەیە بۆ ئەوەی هەموویان خۆیان بە شەریك بزانن و هیچیان پەراوێز نەخرێن.

ئەوەی جێی تێڕامان و پرسیارە ئەوەیە،كێ قسە لەبارەی ئاییندەی ئەو شارە و پێكهاتەكان بكات؟ ئایا بۆ یەكێكی وەك مالكی رەوایە قسە لەبارەی ئاییندەی موسڵەوە بكات؟ مالكی كە سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو، بەرپرسیاری یەكەمی كەوتنی موسڵە بەدەستی داعش، ئەو سوپایەكی پڕ لە چەكی پێشكەوتووی فێری شكست و بەزین كرد، ئەو هەموو چەكە زۆرەی لە موسڵ خستە بەردەستی داعش، ئێستا فراكسیۆنەكەی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، قسە لە ئاییندەی موسڵ دەكات و كار لەسەر ئەوە دەكات بە قەولی خۆیان مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەیەوێت موسڵ دابەش بكات.

هەموو كەسێك باسی موسڵ بكات مالكی بۆی نییە باسی بكات، چونكە بە بەرنامە موسڵی بەو دەردە برد، مالكی و جەماعەتەكەی لەبەر ئەوەیانە، ئەو شاندانەی دێنە هەرێمی كوردستان، بەتایبەتیش بۆ ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی موسڵ، راوێژ بە سەرۆك بارزانی دەكەن، بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان زۆر لە جێی خۆیدایە، قسەی لە ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی موسڵ هەبێت و پێ لەسەر ئەوەش دابگرێت مافی هەموو پێكهاتەكان بپارێزرێت، چونكە جگەلەوەی كورد و پێكهاتەی دی لە موسڵ هەن، هەر هەرێمی كوردستانیش باوەشی بۆ هەموو خەڵكی موسڵ كردەوە.

نوری مالكی موسڵی لە سەر سینییەكی زێڕ پێشكەشی چەند سەت چەكدارێكی داعش كرد و گوێیشی بە دانیشتوانەكەی نەدا چییان بەسەردێت، ئێستاش دەڵێ بارزانی دابەشی دەكات، ئەمەشی بۆ ئەوەیە گەرای فیتنەیەكی گەورە لە قۆناغی دوای داعش لە موسڵ بچینێت، لەوانەیە (فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا) سەردانی مالكی رۆژی 18 ی تەمووزی 2016 ی  بۆ سلێمانی، بە هاندەر بۆ ئەو تێڕوانینەیان بزانن، مالكی ئەگەر خەون بەوەشەوە ببینێ كە 29 كورسیی (یەكێتی و گۆڕان) ی لە پەرلەمانی عێراق، بۆ وەرگرتنەوەی سەرۆك وەزیران بۆ جاری سێیەم مسۆگەر كردبێت، ئەوا بۆ موسڵ قسەی وەرناگیرێت.





ئەم هەواڵە 901جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad