English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ناسنامەی مرۆیی
2016-07-26 [11:49 AM]

نووسینی: گوهدار ئاكره‌یی


لەم جیهانەی تیا دەژین لەنێو تەواوی بوونەوەرەکاندا تاکە بوونەوەرێک نایەوێی ئەوە بێ کەهەیە ئەویش مرۆڤە. کەچی لە بنەرەتدا تەواوی مرۆڤەکان بەتەواوی دێنە دونیاوە بێجگە لەکەم ئەندامانی عەقلی زگمایەکان نەبێ .زۆر لەمرۆڤەکان لەگەڵ گۆرانی دەورەی ژیان و کۆمەلێک گۆران کاری جۆراو جۆر بەتێپەربوونی رۆژگار بەسەر ئەوژینگەیەی تیا دەژیی کاریگەری لەسەر چۆنیەتی رەفتارکردن و بیرکردنەوەی زۆر لەئێمە دەنێتەوە بەتایبەتی هەندێ رووداوو گۆران کاری پێداویستیەکانی ژیان لەتواناو هێزی زۆر لەئێمە بەهێزترو بەدەرن کاریگەری راستەو خۆی لەسەر جیهانی ناوەوەی مرۆڤەکان دەنێتەوە،بەدەر لەوجیهانەی کە هەموو بوونەوەرەکان بە هاوبەشی لەسەری دەژین، ئاشکرایە هەر ێک لەئێمە ئەوە دەزانین هەر مرۆڤێک لە رێرەوی ژیانیدا خاوەن جیهانی تایبەتی ناوەوەی خۆیەتی ئەوجیهانەی رەنگدانەوی کەسایەتیکەیتی لەهەموو رووێکەوە شاراوەیە پرلە تەم و مژاوی نادیارن زۆر بەئەستەم وزەحمەت بتوانین لەجیهانی ناوەوەی مرۆڤەکان ولەیکتر تێبگەین لەنزیکترین کەسی خۆمان،تا بتوانرێت خاسیەتی رەسەنایەتی و نارەسەنایەتی مرۆڤ بزانرێت . تەنیا لەرێگای ئەو رەفتارانەی تاچەند مرۆین و نامرۆین،


وە تاچەند هەستی بەهرەبوون و بەهرەمەندکردنی تیا بەدی دەکریێ بە کردار ئەنجامی دەدا وە بەقسە پێی دەکات بەتایبەتی لەکاتی رووداوەکان رەنگدانەوەی جیهانی ناوەوەی هەرێک لەئێمە بە بجوکترین سەرنجدان پرۆسەی درک پێکردنی رەسەنایەتی ونارەسەنایەتی بە ئاسانی هەستی پێدەکرێت و ناسنامەی کەسێکی رەسەن یاخۆت نارەسەنی هەڵبژاردووە بەویستی خۆیەتی لەئەنجامی تێگەیشتن وشارەزایەتی تاکەکەیە. تایبەت بە شێوازی چۆنیەتی رێگای ژیانی کەسی رەسەن و نارەسەن زۆر جیاوازن بەدەر لەیەکتر لەهەمبەر چۆنیەتی بەردەوامی رێبازی مرۆڤایەتی. هەرچی کەسی نارەسەنن هیچ سۆزو خۆشەویستی لەعەقلی دا جێگای نابێتەوە مرۆڤیش ئەگەر سۆزی نەبوو جەستەیکی مردوو بێ روحە،هەر چەند زیاتر لێیان نزیک ببینەوە نارەسەنایەتیان ڵێ بەدەردەکەوێی لەجیهانێک دەژین پر لەکەم وکورتی و ناشارستانیەتی وتێنەگەیشتن لە هەمبەر چۆنیەتی ژیان، دونیاێک لەحەزوو چێژی بێ سنور بۆخودی خۆیان و بەس،


تەنیا حەزوو چێژ لەوە دەبینن خزمەتیان بکرێی هەمووشتێک حەلال و رەوایە بۆیان بەتایبەتی خۆشیەکان نەهەر ئەوندە مافی وەچەکانی خۆشیان پێشڵ دەکەن هەندە خۆویستن، لەپێناو چێژو خۆشیەکانی خودی خۆیان بچوکترین قوربانی بۆ نزیکترین کەسی خۆی بە رەوایی نازانێ. لەهەموویان ترسناکتر هەر چەند وەفاو رەنجدت بۆ دابێ هەر هەندە بەسە یەکجار بەپێچەوانەی ئارەزووەکانی کار بکەیت، سوکایەتی و بێ رێزیەکی زۆر بە بەرامبەرت دەنوێنێ زۆرجار بگاتە رادەی هەرەشەی لەناو بردنت زۆر شتێکی ئاساییەو سروشتیە لەلایەن ئە کەسایەتیانەوە، وەک داری بێ سێبەرن زۆر زەحمەت بتوانی لەژێر سێبەری بحەسێەوە چونکە هەردەم بێ توانایوو لاوازی لەدڵ ودەروونیان گەشەدەکات .


بەڵام هەرچی کەسایەتی خاوەن ناسنامەی رەسەنن هەموو بیرکردنەوەکانیان لەپێناو ئاسایش وسەلامەتی و دڵنیایی لەوشتانەی نائاسایین دووریان بکەوێنتەوە بەهرەمەند کردنی خەلک و تێرکردنی پێداویستە مرۆیەکان پرلە سۆزوو خۆشەویستی وەکوو پێویست بە بەرامبەرەکانی ببەخشێ، لەکۆتایی مرۆڤی رەسەن پێگەیشتووە لەهەموو رووێکەوە لەتوانایدا هەیە بەکاروو فەرمانەکان وبرپرسیارەتیەکانی خۆیوو خەلکانی دەورووبەری هەڵسێت.

 




ئەم هەواڵە 1507جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad