English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
وڵاتی (نەمسا) نۆ هەرێمە، با کوردستانیش پێنج هەرێم بێت
2016-07-26 [11:50 AM]

نووسینی: عبدالسلام بەرواری


لەم رۆژانەدا، باسی بەهەرێمکردنی کەرکوک و هەڕەشەی شاراوە و شەرمانەی دوو لایەنی سیاسی بۆ دابرانی سلێمانی و گەرمیان و دامەزراندنی هەرێمێک، باسێکی گەرمە، لە کاتێکدا سەرۆک بارزانی داوادەکات لە لایەنە سیاسییەکان کۆببنەوە و نەخشەرێگای سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردی پێکەوە دابرێژن.


لەزۆربەی لێدوان و نووسینەکانمدا ئاماژەم بە تایبەتمەندیەکی حاشاهەڵنەگری کۆمەڵگاکەمان کردووە، ئەویش بوونی کەلتوورێک کە کەلتووری خێل و بنەماڵە و ناوچە و زاراوەیە، کە ئاراستەی بیرکردنه‌وه‌ و رەفتارەکانی زۆرینەی تاکەکانی ئەم کۆمەڵگایەمان دەکات، بە دەستەبژێر (نخبە)ی سیاسی و ئەکادیمی و رۆشنبیریشەوە، کە کەلتووری پێش بوونه‌دەوڵەتە.


پێویستە دان بەوە بنێین، کە پابەندبوون و بەرزراگرتنی پێناسە لاوەکییەکان لە لایەن تاکی هەرێمی کوردستان ئەوندە بەهێز و کاریگەرە، گومان دەکرێت بێ رەچاوکردنیان و دۆزینەوەی فۆرمەلەی راست و دروست لە توانادا بێت تا کۆتایی مانی ئەم هەموو جیاوازی و پابەندبوونانە پێکەوە زامن بکرێت.


(نەمسا) یەکێکە لە دەوڵەتە بچووکەکانی ئەوروپا و رووبەرەکەی ٨٣ هەزار و ٨٧٩ کێلومەتری دوجایە (واتە هەمان رووبەری هەرێمی کوردستان بە گشت ناوچەکانی)، دانیشتووەکانی نزیکەی (٨) هەشت ملیۆن کەسە، بەڵام لە هەمان کاتدا دەولەتێکی فیدرالیی خاوەن (٩) نۆ هەرێمە، سەرەرای ئەوەی کە (٨١) هەشتا و یەک لە سەدی خەلکەکەی نەمساویی ئەڵمانی زمانن.


ئەم دابەشبوونە بەسەر نۆ هەرێم تەنها رێگا بوو تا ئەم ناوچانە و ئەم خەلکە رازی ببن لە چوارچێوەی یەک دەوڵەتدا پێکەوە بژین، چونکە (وەک کوردستانی خۆمان) کەس خۆی بە ئەویتر نادات و دەمارگیری کەلتووری و ناوچەگیری بە رادەیەک بەهێزە له‌لایەن خەلکی ناوچە جوداکان، کە ناچاری دامەزرێنەرانی دەوڵەتی نەمسای سەردەمی کرد ئەو وڵاتە بچووکە بکرێت بە نۆ هەرێمی خاوەن پەرلەمان و حکوومەت و بوودجە و تایبەتمەندیی خۆی.


من داوای ئەوە دەکەم، لەبەر هەمان ئەو هۆکارانە، ئێمەش سوود لەم ئەزموونە سەرکەوتووە وەربگرین و کوردستان بکەین بە پێنج هەرێم، بەڵام ئەمە پاش بەدەستهێنانی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی خۆمان.


من پێشنیار دەکەم لایەنە سیاسیەکان ئەم بابەتە بکەنە یەکێک لە خالەکانی دانوستانەکانیان و، کۆتایی بەوە بهێنرێت دروستکردنی هەرێم بەرامبەر ریفراندوم و پرۆژەی سەربەخۆیی دابنرێت.


ئەگەر نیگەرانیەکانی کەرکوک و سلێمانی و گەرمیان (و پاش ماوەیەک: شنگال و دەشتی نەینەوا) رەواش بن، پێویستە بۆ پاش دامەزراندی دەوڵەت بن، ئەگەر لایەنگیرانی سەربەخۆیی و پرۆژەی دەولەت نیگەران بن لەو هەولانەی دابەشکردنی هەرێم بۆ چەند هەرێم، پێویستە ئەو دلنیاییەیان پێ بدەن کە لە دەولەتی ئایندەی کوردستاندا زۆر ئاسان و ئاساییە چەند هەرێم دروست بکرین بە گشت دامودەزگا و دەسەڵاتی هەرێمەکانەوە.


چاوەروانی گفتوگۆیەکی هێمن و دلسۆزانە دەکەم بێ ئەوەی ئەوانەی لە مەبەستی راستەقینەی من تێنەگەیشتوون دەستبکەن بە پەلاماردانم.





ئەم هەواڵە 2257جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad