English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
له‌یاد ئه‌نفالکردنی بارزانیه‌کاندا
2016-07-31 [10:18 AM]

نووسینی: سیامەند سیلكی


سی و سێ ساڵ بەر لە ‌ئێستا لە ڕۆژی سی و یەکی تەمموزی (١٩٨٣) سەدام و بەعس گەورەترین و دڕندانەترین تاوانیان دژی کورد و مرۆڤایەتی ئەنجامدا. لەو ڕۆژەدا ھێزەکانی گاردی کوماری سەدام ھەشت ھەزار گەنج و پیر و مێردمنداڵی بارزانیان لە ‌کومەڵگا زۆرەملێکانی دەوروبەری ھەولێر دەستگیرکرد و دواتریش لە بیابانەکانی ئێراقدا و لە گۆڕی بە ‌کومەڵدا ژێرخاکران .

ھەر لە ‌چوارچێوەی ئەو تاوانەدا ھێزەکانی سەدام ھەموو جۆرە خزمەتگوزاریەکی وەکوو ئاو و کارەبا و تەندروستی و .....ھتد لەسەر ئەو کومەڵگایانەدا بڕی کە خیزانە بارزانیەکان تێیدا نیشتەجێکرا بوون . جگە لەمەش بەردەوام ھێزەکانی ئەمن و مخابرات ھەڵیان دەکوتایە سەر کومەڵگاکان و بەشێوازێکی دڕندانە ‌و دوور لەھەموو بەھا و ئەخلاقێکی ئینسانی ئازار و ئەشکەنجەی ئەو منداڵ و ئافرەتە بێ دەسەڵاتانەیان ئەدا کە لە ‌کومەلڵگاکاندا ھەبوون.

ئەو تاوانانەی لەو سەردەمەدا سەدام و دارودەستەکەی دەرحەق بارزانیەکان ئەنجامیاندا رەنگە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا وێنەیان نەبێت .

ئەگەر ھەش بێت ئەوە تەنھا دەسەڵاتدارەکانی سەردەمی جەھل و نەفامی بەتاوانی لەو شێوەیە ھەستاون. ئەم تاوانە تۆڵەکردنەوە بوو لە ‌ھەڵوێستی شۆڕ‌شگێرانەی بارزانییەکان کە بەدرێژایی یەک سەدە ڕووبەڕووی ھەموو داگیرکەرانی کوردستان بونەوە. ھەرگیز ئامادەنەبوون تەسلیم بەئیرادەی داگیرکەرانی کوردستان ببن یان ژیانی بن دەستی قەبووڵ بکەن .


بارزانیەکان لەپێناو گەڕاندنەوەی کەرامەتی مرۆڤی و کورد و بەدەستھێنانی مافە نەتەوەیەکانی، بە ‌درێژایی زیاتر لەیەک سەدە مردنێکی شەرەفمەندانە ‌و پڕ لەسەرفەرازیان ھەلبژارد..........ھتد


لە یادی ئەنفالکردنی بارزانیەکاندا سەری ڕێز و نەوازش بۆ ھەموو شەھیدانی کوردستان و سەروەریان بارزانی نەمر دادەنوێنین. سڵاو بۆ ئەو دایکە سەربەرزانەی کە لەسەختترین و دژوارترین بارودوخدا رووبەرووی ھەموو سەختی دژواریەکان بوونەوە ‌و نەیانھێشت منداڵەکانیان ھەست بە بێباوکی بکەن .


سڵاو بۆ خه‌ڵکی سەربەرزی ھەولێر و ھەریر و سۆران کە سەرەڕای زەبر و زەنگی ھێزەکانی سەدام لە ھەموو ڕوویەکەوە ھاوکاریی خێزانە بارزانیەکانیان کرد . ئەوەی لەو سەردەمەدا ئەو خەڵکە کوردپەروەرە بۆ بارزانیەکان کردیان ھەلۆێستێکی مەردانە ‌و کوردانە ‌و ئینسانی بوو .....ھتد





ئەم هەواڵە 835جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad