English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
وڵاتبینی لە دانوستانی سیاسیدا
2016-08-03 [09:12 AM]

نووسینی: د. ستلار عوسمان


دانوستانی سیاسی واتە گفتوگۆی لایەنە سیاسییە ناكۆكەكان بۆ گەیشتن بە چارەسەر، كەواتە دانوستان واتە چارەسەر، بۆیە وەك (كیسنجەر) دەڵێ: ئەوانەی دانوستان دەكەن دەبێ بەردەوام وەرەقەی تەنازول لەنێو جانتاكانیاندا بێ، كەواتە بە دیوێكی تردا دانوستان واتە تەنازول، ئەم تێگەیشتنە سیاسییە لە خۆرئاوا بڕاوەتەوە، بەڵام لای ئێمە وەك پێویست نەبۆتە كلتوور، كە ئەمەیش بۆخۆی گرفتێكی سیاسی كلتوورییە، بۆیە دەبینین گرفتی سیاسی بچووك بە چارەسەرنەكراوی دەمێنێتەوە و زەمەنی زۆریش دەگەڵ خۆیدا رادەكێشێ، كە هەردووكیان: گەورەكردنی گرفتەكان و بەهەدەردانی زەمەنی سیاسی، زەرەری زۆری لێداوین و یەكێ لەو دوو زەرەرە هەرە سەرەكیەكانیش بریتین لە : سوودوەرگرتنی دووژمنان و دوردۆنگی كۆمەڵایەتی .


ماوەیەكە هەوڵێك بۆ دانوستانی سیاسی هەیە و وەك دەبینین لایەنە سیاسیە ناكۆكەكانی هەرێمی كوردستان خەریكی بیركردنەوەن لەچارەسەر، بەڵام بەداخەوە بەشێك لەئەندامانی سەركردایەتیی لایەنەكان و میدیایش هاریكار نین و بە ئاگا یان بێئاگا لەمپەر دروست دەكەن، كە ئەمە بۆ خۆی حاڵەتێكی نێگەتیڤە و دەبێ هەموومان لە دژی بوەستینەوە.


لە دانوستانی سیاسیدا پرسی وڵات و تەحدیەكانی بەردەمی لە هەموو پرسێكی تر گرنگترە، بۆیە لایەنە ناكۆكەكان بەردەوام بەم زهنیەتە دەچنە نێو دانوستانی سیاسی كە پرسی وڵات پرسی یەكەمە، بەڵام بەداخەوە هەندێ لایەنی سیاسی لە هەرێمی كوردستان كە بەندە لێرەدا بە چەمكی (وڵاتبینی) ناوزەندم كردووە نەبۆتە قەناعەتی سیاسی، یان باشتر بڵێین نایانەوێت بیكەنە بەشێك لە قەناعەتی سیاسی خۆیان، ئەگینا لەكوێی لۆژیكی سیاسییدا جێی دەبێتەوە، وڵاتێكی وەك كوردستان كە دەورەدراوە بەم هەموو شەڕ و گرفتەوە، حزبی سیاسی هەبێ شەڕ نەبینێ، گرفتی قوڵ لەگەڵ بەغدا نادیدە بگرێ، ئاریشەكانی قۆناغی نەتەوەیەكی بەر لەدەوڵەت پشت گوێ بخات، كێشە داراییەكان و بژێوی خەڵك بەهەند هەڵنەگرێت و حیساب بۆ ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی نەكات!!؟


دەمێنێتەوە بڵێین: حزبی گەورە لە ڕوانیندا بیركردنەوەی گەورەی هەیە و وڵات و تەحەدییەكان دەبینێ، حزبی بەرژەوەندخوازیش تەنیا خۆی و بەرژەوەندییە بچووكەكانی، بەكورتی تا ئەم دوو جۆر لە ڕوانینە سیاسییە دژبەیەكە هەبێ، زەحمەتە دانوستانەكان بەرهەمی هەبێت، چاوەڕێ دەكەین بزانین كام حزبی سیاسی وڵات دەبینێ و كام حزبیش تەنیا خۆی و بەرژەوەندییە بچووكەكانی!!





ئەم هەواڵە 1234جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad