English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
کورد له‌نێوان بون و نه‌بونی ده‌وڵه‌تدا
2016-08-07 [12:08 PM]

نووسینی: سیامەند سیلكی


نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ت وه‌کو ڕانه‌ مه‌ڕێکی بێ خاوه‌نه‌ له‌ دارستانێکی چڕی پڕ له‌گیانداری درنده‌ی وه‌کو گورگ و ورچ و شێرو پڵنگ و که‌فتیار. کاتێک ڕانه‌ مه‌ڕێک له‌دارستانێکی له‌و شێوه‌یه‌دا به‌ڕه‌ڵا ده‌کرێت ده‌بێته‌ خوراکی ئه‌و گیانداره‌ درندانه‌و مانه‌وه‌ی له‌ژیاندا مه‌حاله‌. من پێم وایه‌ واقعی ئێستای ژیانی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ده‌وڵه‌ت و خاک داگیرکراو له‌لایان تورک و فارس و عه‌ره‌به‌وه‌ ده‌قاوده‌ق وه‌کو ئه‌وه‌ وایه‌ که‌ ڕانه‌ مه‌ڕێک له‌ دارستانێکی چۆڵ و چڕو پڕ له‌گیانداری ده‌رنده‌ به‌ره‌لا ده‌کرێت .

به‌درێژایی مێژوو ئه‌و هیزه‌ داگیرکه‌رانه‌ خوێن و سه‌روه‌ت و سامان و ته‌نانه‌ت ناموسی کوردیشیان به‌تالان بردوه‌و بۆ خۆیان به‌حه‌ڵاڵ زانیوه‌ ! ئه‌گه‌ر تا ئێستا ده‌رفه‌تێکی بچوکیشیان له‌به‌رده‌م کورددا هێشتووته‌وه‌ بۆ مانه‌وه‌ له‌ژیاندا، ئه‌وه‌ سه‌ره‌تا که‌رامه‌تی مرۆڤی کوردیان تێکشکاندوه‌و ناچاریان کردوه‌ وه‌کو کوێله‌و سه‌پان له‌خزمه‌تیاندا بێت..


له‌هیچ هه‌لۆمه‌رجێک ئه‌و داگیرکه‌رانه‌ مافی ئه‌وه‌یان به‌کورد ره‌وا نه‌بینیوه‌ وه‌کو هه‌ر مرڤێکی دیکه‌ی ئاسایی ژیان به‌سه‌ر به‌رێت. بۆ کورد بڤه‌و حه‌رام بوه‌ وه‌کو عه‌ره‌بێک یان فارسێك به‌زمانی دایک بخوێنێت و قسه‌بکات یان داب و نه‌ریت و کلتوری نه‌ته‌وایه‌تی خوی بپارێزێت ! بۆ کورد نه‌بوه‌ وه‌کو تورکێک یان عه‌ره‌بێک ئازاد بێت له‌چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردن و جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌ ئاینیه‌کانیدا. له‌تورکیا کورد ناچارکراوه‌ وه‌کو تورکێک و به‌گویره‌ی خواست و بیرکردنه‌وه‌ی کومه‌ڵگای تورکی دینداری بکات، له‌عێراق و سوریا و ئێرانیش به‌هه‌مان شێوه‌ کورد ناچارکراوه‌ به‌گویره‌ی خواست و بیرکردنه‌وه‌ی کومه‌ڵگای عه‌ره‌بی و فارسی دینداری بکات .


واته‌ ئه‌و شیوازه‌ی کورد له‌بواری دینداریدا په‌یره‌وی لێکردوه‌ ئه‌و شێوازه‌ راسته‌قینه‌یه‌ نییه‌ که‌ له‌جه‌وهه‌ری بنه‌ماکانی دینی ئیسلامدا هه‌یه‌. بۆ نمونه‌ مه‌لای کورد له‌عێراق ناچار ده‌کرا له‌بله‌نگوی مزگه‌وته‌کانه‌وه‌ دوعا بۆ سه‌دام بکات، له‌ئێران و تورکیاش به‌هه‌مان شیوه‌ مه‌لای کورد ناچار ده‌کرێت ودوعا بۆ مه‌لاکانی ئێران و ئه‌ردوگان بکه‌ن و هه‌موو نوێژ خوینانیش ناچارن بڵێن ئامین! بێ گومان ئه‌مه‌ش ته‌واو دژو ناکوکه‌ له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ری دین و دینداری. ته‌نانه‌ت له‌بواری پێکهێنانی خیزان و ژنهێنانیشدا تاکی کورد ناچاره‌ له‌ هه‌ر پارجه‌یه‌کی کوردستان به‌گویره‌ی کلتوری داگیرکاری ئه‌و پارچه‌یه‌ ئاهه‌نگ بگیرێت. به‌کورتی و به‌کوردی کورد له‌بێ ده‌وڵه‌تیدا خاوه‌نی هێج شتێک نییه‌و بوون و نه‌بوون و هه‌مووشتێکی له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی له‌ناوچووندایه‌. له‌بێ ده‌وڵه‌تیدا هه‌موو کاتێک چاوه‌روانکراوه‌ سه‌روه‌ت و سامان و ناموسمان، داعش ئاسا له‌لایان عه‌ره‌ب و فارس تورکه‌وه‌ به‌تاڵان ببردرێت.


له‌بێ ده‌وڵه‌تیدا هه‌موو کاتێک ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م عه‌ره‌ب و تورک و فارسدا کراوه‌یه‌ یاسای جه‌نگه‌ڵستان به‌سه‌ر کورددا بسه‌پێنن. به‌لام ئه‌گه‌ر کورد به‌یه‌ک ده‌نگ و به‌یه‌ک ره‌نگ، هه‌لۆێستێکی جوامیرانه‌و پر له‌فیداکار وه‌رگرێت وله‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ئاماده‌یی قوربانیدان بێت و نه‌فره‌ت له‌ژیانی بن ده‌ستی و کویلایه‌تی و سه‌پانی بکات. ئه‌وه‌ وه‌کو هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ ده‌بێته‌ خاوه‌نی کیانێکی سه‌ربه‌خۆ، ده‌توانێت له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆدا که‌رامه‌ت و شکۆی ئینسانی خۆی بگێرێته‌وه‌، ده‌توانێت وه‌کو هه‌ر مرۆڤێکی خاوه‌ن که‌رامه‌ت له‌چوارچێوه‌ی به‌هابه‌رزو پیرۆزه‌کانی ژیاندا هه‌موو ماف و ئازادیه‌کانی زامن و مسگه‌ر بکات. به‌بونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ تاکی کورد ده‌توانێت به‌گویره‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی که‌ له‌جه‌وهه‌ری دیندا هه‌ن ئه‌رکه‌ ئاینیه‌کانی خۆی به‌ریوه‌ ببات و که‌سیش ناتوانێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئه‌رکانه‌ هیچ شتێکی به‌سه‌ریدا فه‌رز بکات. پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانین ئێمه‌ی کورد به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بکه‌ین و به‌هۆی نه‌بونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌رده‌وام له‌لایان دۆژمنانه‌وه‌ توشی کوفرو ئیلحاد ده‌بین . .......هتد. بێ گومان ئێستا به‌ هۆی ئه‌و هه‌موو گٶرانانه‌ی به‌سه‌ر جیهان و ناوچه‌که‌دا هاتوون ده‌رفه‌تێکی زێرین بۆ کورد ره‌خساوه‌ که‌ بتوانێت خۆی له‌و هه‌موو به‌ڵاو کوله‌مه‌رگیه‌ رزگاربکات و ده‌وڵتێکی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنێت. بۆیه‌ ئه‌رکێکی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانیه‌ هه‌موو کوردێک پاڵپشت و هاوکاری سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی بێت، بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.


پێویسته‌ بۆ مانه‌وه‌ی خومان، بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی شکو و که‌رامه‌تی ئینسانیمان، بۆ پاراستنی سه‌رو ماڵ و ناموسمان له‌ هه‌ر ده‌ست درێژیه‌ک پشتیوانی له‌ سیاسه‌تی حه‌کیمانه‌ی بارزانی بکه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌که‌ین ئه‌و ده‌رفه‌ته‌شمان له‌ده‌ست ده‌چێت و بۆ هه‌تا هه‌تا وه‌کو کوێله‌و سه‌پان ده‌مێنینه‌وه‌ .





ئەم هەواڵە 661جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad