English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
پیرۆزبێت ١٢ی ئاب ڕۆژی جیھانی لاوان
2016-08-11 [11:59 AM]

نووسینی: دڵشاد هه‌ركی


 

کەی بڕیاری درا بۆ ئەوەی رۆژێک بۆ لاوان دەست نیشان بکرێت؟ دوای ئەوەی لەلایەن کۆنگرەی جیھانی وەزیرانی لاوانەوە پێشنیاری ئەوەکرا ڕۆژێک بۆ لاوانی جیھان تەرخان بکرێت، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بە بڕیاری ١٢٠/٥٤ لە ساڵی ١٩٩٩ دا بڕیاریدا ١٢ ی ئابی ھەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیھانی لاوان دەستنیشان بکرێت.

دەمەوێت بە قسەیەکی بانکیمۆن سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان دەست پێبکەم کە دەلێت، "لەچوارچێوەی ئەو قەیرانە ئابووریەی زۆرێک لە وڵاتانی جیھانی گرتۆتەوە پێویستە لاوان لە پرۆسەی دروستکردنی بڕیارداندا بەشداری پێبکرێن،  ئەگەر ھەلومەرجی گونجاو بۆ لاوان نەڕەخسێنرێت ئەوا توێژێکی وون بو لەکۆمەڵگەدا بەرھەم دێنین".

ئەوەی من لێرەدا مەبەستمە باسی بکەل لاوانی کوردن، لاوانی ولاتی من لە زۆرترین پێگەی بڕیارداندا بەشداریان پێکراوە توانیوانە سەرکەتووببن شوێن پەنجەیان دیارە، بەلام ئەوەی جێگای داخە ئەو باردۆخە نەخوازراوەیە کە بای بەسەر ناوچەکە کێشاوە ، ئەوە سەرەرای باردۆخی خراپی ئابووری ولاتمان لە ژێر مەترسی مان و نەمان دایە، بۆ ئەوەی ولاتمان سەرکەوتوو و ئازاد بێت ھەر چرکە ساتێک لاوانی کورد ئامادە گیان بەخت کردنن بۆ پاراستی ولاتیان لە دەستی نەحەزان و دوژمنانی ولات.
سەرەرای ئەو بەرگریە جوامێرانەی لاوانی کورد، ھەمیشە لاوانی کورد بە پشت بەستن بەو ئیرادەیە بە ھێزە ھەیانە توانیویانە ھەلومەرجی گونجاو بۆ بەرەپێشبردنی خۆدی تاکی لاو برەخسێنن کۆمەلگا لێیان سوودمەند بێت.
ئەم ھۆکارانە کە کۆمەڵگای کوردستانی ھەمیشە و بەردەوام خاوەن سەرمایە و بەرھەم ھێنی توێژێکی بەھێزە لاوانە لە گشت قوناغەکاندا.
پیرۆبێت یادی ڕۆژی جیھانی لاوان لە سەرجەم لاوانی جیھان بە تایبەت لاوانی کوردستان، ئەو لاوانەی چرکەو سات ئامادەی مردنن بۆ خۆشگوزەرانی مرۆڤایەتی، سلاو لە شەھیدانی لاوان، سلاو لە لاوان ھێزە لەبن نەھاتووەکەی کوردستان.

 





ئەم هەواڵە 1144جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad