English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
داوای چاککردنەوەی شتێک ده‌که‌ن که‌ خۆیان تێکیانداوه‌
2016-08-22 [12:56 PM]

نووسینی: سیامەند سیلكی


سه‌رۆک بارزانی، وه‌کو سیاسیه‌کی هوشیار و واقعبین و خاوه‌ن ئه‌زموون، توانی قه‌ناعه‌ت به‌تورکه‌کان بێنێ که‌ پرسی کورد له‌باکووری کوردستان له‌رێگای هێز و شه‌ر و کوشتاره‌وه‌ چاره‌سه‌ر ناکرێت،


به‌لکو ده‌بێت له‌ریگای دیالوگ و لێک تێگه‌یشتنه‌وه‌ چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌و پرسه‌ ره‌وایه‌ بدۆزرێته‌وه‌ .له‌م سونگه‌یه‌وه‌ پارتی داد و گه‌شه‌پیدانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌تورکیا پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له‌تورکیا راگه‌یاند . دیاره‌ له‌هه‌موو مێژووی تورکیادا ئه‌وه‌ جاری یه‌که‌م بوو ده‌رفه‌تێکی له‌و شێوه‌یه‌ بۆ کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان بره‌خسێ .


له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌که‌دا زۆر هه‌نگاوی باش هاوێژران .ده‌رفه‌ت به‌کوردرا له‌رێگای خه‌باتی مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانیه‌وه‌ چالاکی بنوێنێت و، هه‌ر له‌و رێگایه‌شه‌وه‌ داوای ماف و ئازادیه‌کانیشی بکات . تورکه‌کان ده‌ستیانکرد به‌گفتۆگۆکردن له‌گه‌ل سه‌رۆکی زیندانی کراوی (پ ک ک)له‌ریگای په‌رله‌مانتارانی کورد له‌په‌رله‌مانی تورکیاوه‌ ئالۆگوڕ به‌په‌یامه‌کانی قه‌ندیل و ئیمرالی کرا . بێ گۆمان سه‌رۆک بارزانی گوته‌نی :(سه‌عاتێک ئاشتی له‌ چه‌ندین ساڵی شه‌رو خوێن رشتن باشتره‌) بۆیه‌ پێویست بوو سه‌رکردایه‌تی (پ ک ک ) له‌روانگه‌ی ئه‌قل و مه‌نتق و له‌پیناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاکانی کورد مامه‌له‌ له‌گه‌ڵ پرۆسه‌که‌دا بکه‌ن و هاوکاربن بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌که‌ به‌رده‌وام بێت بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێکی ئاشتیانه‌ .لێ مخابن جه‌میل بایک و هاورێکانی نه‌گوێیان به‌بانگه‌وازه‌ پر له‌خه‌مخۆرییه‌کانی سه‌رۆکی کوردستاندا، نه‌هیچ به‌هایه‌کیان بۆ هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکه‌ زیندانیکراوه‌که‌یان و په‌رله‌مانتاره‌ کورده‌کانی نێوپه‌رله‌مانی تورکیاش دانا .به‌ڵکو له‌چوارچێوه‌ی ئه‌جیندایه‌کی ئه‌قلیمی و له‌کۆشکه‌کانی شاری (ورمێ)به‌لێدوانه‌ ئاگرینه‌کانی دوا بزماری له‌تابۆتی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریدا و هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که‌ ئاگر به‌رده‌داته‌ تورکیا ! یه‌که‌م چه‌خماخه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی که‌ بایک باسی لێوه‌ده‌کرد کوشتنی دوو پولیسی تورک بوو له‌شاری پرسوس ! دواتریش ئاگره‌که‌ی گواسته‌وه‌ ناو چه‌ند شارێکی کوردستان. واته‌ ئه‌و ئاگره‌ی که‌ بایک به‌لێنی دابوو به‌رداته‌ تورکیا ته‌نها شاره‌کانی کوردستان و خهڵکی ره‌شورووتی کوردیان سووتاند ! بێ گومان ئه‌وه‌ی جیگای سه‌رنج و هه‌لۆه‌سته‌ له‌سه‌رکردنه‌ ئه‌وه‌یه‌ .دوای ئه‌و هه‌موو کاولکاریه‌ی که‌ به‌هۆی ئاگره‌که‌ی جه‌میل بایکه‌وه‌ له‌شاره‌کانی باکووری کوردستان دروستبووه‌ .جه‌میل بایک له‌بانگه‌وازێکدا که ‌ئاراسسته‌ی تورکه‌کان کراوه‌ (که‌ زیاتر له‌پارانه‌وه‌ ده‌چێ له‌وه‌ی راگه‌یێنراوێکی سیاسی بێت ) داواده‌کات پرۆسه‌ی ئاشتی زیندوو بکرێته‌وه‌ و ئاماده‌یی خۆشی ده‌رده‌برێت بۆ هه‌موو هه‌نگاوێکی پیویست !! بێ گومان ئه‌وانه‌ی که‌مێک سه‌ریان له‌ئه‌لف و بێی سیاسه‌ت ده‌رده‌چێت زۆر باش هه‌ست به‌و راستیه‌ ده‌که‌ن، که‌ ئه‌م هه‌لۆیسته‌ی پ ک ک و بایک ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ له‌خه‌می ئاینده‌ی کورددان له‌باکوور، به‌لکو ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هاوکێشه‌ سیاسیه‌یه‌ که‌دوای لێکنزیک بوونه‌وه‌ی ئێران و تورکیا له‌ناوچه‌که‌دا دروستبووه‌ .


واته‌ ئه‌وانه‌ی که‌ بایک و پ ک ک یان هاندا به‌کوشتنی دوو پولیس ئاگر به‌رده‌نه‌ باکووری کوردستان و سه‌دان هاوولاتی سڤیل به‌ئاگره‌که‌یان بوونه‌ خوله‌مێش و چه‌ندین شاریش وێران بوون .


هه‌ر ئه‌وانیش فه‌رمانیان به‌بایک کردوه‌ که‌ ئه‌م بانگه‌وازه‌ رابگه‌ینێت .که‌واته‌ بایک و هاوریکانی داوای شتێک ده‌که‌ن که‌خۆیان تێکیانداوه‌و له‌باریان بردوه‌ .بویه‌ کاتێک که‌سێک یان لایه‌نێک به‌ده‌سته‌کانی خۆی شتێک ویران ده‌کات ره‌نگه‌ مه‌حاڵ بێت بتوانێت دووباره‌ بنیاتی بنێته‌وه‌ .





ئەم هەواڵە 1978جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad