English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
جه‌مسه‌ری باشور... دیارده‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش به‌ڵام مه‌ترسیدار
2016-08-28 [07:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


زانایان مه‌ترسی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر ده‌ركه‌وتنی هه‌زاران ده‌ریاچه‌ی شینی بچوك بچوك له‌سه‌ر چینه‌كانی به‌سته‌ڵه‌كی كیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشور خسته‌روو.

ئه‌و ده‌ریاچه‌ و دیارده‌ سه‌رنجڕاكێش و دڵگیره‌ له‌ ناوچه‌ی گرینلاند سه‌ری هه‌ڵداوه‌، پێشتریش به‌هۆی توانه‌وه‌ی خێرای به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ نیگه‌رانی لای زانایان دروستكرد كه‌ له‌ نێوانی ساڵانی 2011 تا 2014 نزیكه‌ی تریلیۆنێك تۆن سه‌هۆڵ تواوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر له‌ئه‌نجامی شیكاركردنی سه‌دان وێنه‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان وه‌ریانگرتووه‌، ده‌ركه‌وتووه،‌ له‌ماوه‌ی ساڵانی 2000 تا 2013  نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار ده‌ریاچه‌ به‌درێژایی " لانگهۆڤ گلاسیه‌ر - Langhovde Glacier " له‌ رۆرژهه‌ڵاتی جه‌مسه‌ری باشور دروست بووه‌.

هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما هۆكارێكی دیكه‌یه‌ بۆ دروستبوونی ئه‌و ده‌ریاچه‌ و رووبارانه‌، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌، مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌و رووداوه‌ سه‌رهه‌ڵكێشێت بۆ لاوازكردنی چینی بنه‌وه‌ی "بناغه‌" به‌سته‌ڵه‌كه‌كان و له‌كۆتاییدا ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی وردوخاش بێت.

به‌پێی بۆچوونه‌كان، توانه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌ زۆره‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كان له‌ گرینلاند له‌رابردوودا وێنه‌ی نه‌بووه‌، به‌ڵام جاری یه‌كه‌مه‌ زانایان ئه‌و درێژبوونه‌وه‌ فراوانه‌ له‌ توانه‌وه‌ی به‌فره‌كان له‌ جه‌مسه‌ری باشور ببینن كه‌ پێشتر پێیان وابوو ‌گۆڕانی كه‌شوهه‌وا تاكو ئێستا كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌م ناوچانه‌ نه‌كردوه‌.

ستیوارت جامیسۆن یه‌كێكه‌ له‌ ئاماده‌كارانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ زانكۆی دۆرهام له‌ به‌ریتانیا، وتی، ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشور ناوچه‌یه‌كه‌ تاراده‌یه‌ك سه‌قامگیره‌، ناوچه‌یه‌كی زۆر سارده‌ و گۆڕانكاری گه‌وره‌ له‌و ناوچانه‌ رووی نه‌داوه‌، به‌ڵام به‌مدوایه‌ ئه‌م ده‌ریاچه‌ بچوكانه‌ی له‌سه‌ر دۆزرایه‌وه‌.

جامیسۆن وتیشی، ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ده‌ریاچانه‌ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ناوچه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ هه‌مان كاتدا په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویش له‌نێوان ژماره‌ و رووبه‌ری گشتی و هه‌روه‌ها قوڵایی ده‌ریاچه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئه‌و ناوچه‌یه‌ هه‌یه‌.

پێویسته‌ بوترێـت، داهاتووی ئه‌و پێكهاته‌ به‌سته‌ڵه‌كانه‌ له‌ كیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشور پێناچێت ئومێدخش بێت له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی مانگه‌ هه‌ره‌ گه‌رمه‌كانی ساڵی 2016 ئه‌ویش مانگی ته‌مووزه‌، بۆیه‌ له‌كاتی به‌رده‌وامبوونی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمی، له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا قه‌باره‌ و ژماره‌ی ئه‌و ده‌ریاچانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد ده‌كات.

نتيجة بحث الصور عن ‪Lakes in the southern pole‬‏

 

rt





ئەم هەواڵە 12001جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad