English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ڤیدیۆیی... دوای ساڵێك دابڕان، له‌ناو چادره‌كه‌یان هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌
2016-08-29 [07:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای دابڕانیان بۆ ماوه‌ی ساڵێكی ته‌واو، شه‌ش له‌ زانایان كۆتاییان به‌ ئه‌زموونی لاساییكردنه‌وه‌ی ژیانی سه‌ر مه‌یخ هێنا.

ئه‌و زانایانه‌ كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی و فه‌ره‌نسی و ئه‌مه‌ریكی بوون، له‌ناو ئه‌و چادره‌ تایبه‌ته‌ گۆییه‌ی له‌ شاخی مۆنا لوای گڕكانی له‌ هاوای دامه‌زرابوو ژیانیان به‌ڕێ ده‌كرد، پێویست بوو له‌سه‌ریان بژێوی خۆیان له‌و كه‌ره‌سته‌ سنوردارانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیان دابووه‌، دابینی بكه‌ن.

كریستیان هاینیكه‌، یه‌كێك له‌و تیمه‌ شه‌ش كه‌سیه‌ وتی، "ئه‌و كاره‌ ده‌توانرێت به‌ده‌ست بێت، ده‌توانی له‌زه‌وی وشك ئاوت ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌و كاره‌ش ده‌توانرێت له‌سه‌ر رووی مه‌ریخ به‌ده‌ست بهێنرێت، ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ ده‌توانیت له‌سه‌ر گۆی مه‌ریخ ئاوت ده‌ست بكه‌وێت، له‌شوێنێكی ئاوا بچووكی له‌مشێوه‌یه‌ش."

ئه‌و تیمه‌ی زانایان كه‌ له‌شه‌ش كه‌س پێكهاتبوون، له‌نێو چادرێكی گۆیی به‌رووبه‌ری 93 مه‌تر و بۆ ماوه‌ی 365 رۆژ به‌بێ خواردنی فرێش و هه‌وای سروشتی مانه‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتدا پێویست بوو له‌سه‌ریان به‌سه‌ر ناكۆكی و كێشه‌ كه‌سییه‌كانیان سه‌ر بكه‌ون و وه‌لای بنێن.

تێچووی ئه‌و ئه‌زموونه‌ ناسا دابینی كردوه‌ و دوای ئه‌و ئه‌ركه‌ی روسیا كه‌ ماوه‌ی 520 رۆژی خایاند به‌ دووه‌مین درێژترین لاساییكردنه‌وه‌ی له‌وجۆره‌ داده‌نرێت، تێیدا هه‌ر ئه‌ندامێكی تیمی زانایان ئه‌گه‌ر له‌ چادره‌كه‌ بهاتایه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌بوو به‌رگی بۆشایی بپۆشێت، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ بووه‌، بنه‌ما و بناغه‌ دابنێت بۆ ئه‌و نێردانه‌ی له‌ داهاتوودا پێده‌چێت به‌ره‌و مه‌ریخ گه‌شت بكه‌ن.

نتيجة بحث الصور عن ‪life simulation of Mars‬‏

نتيجة بحث الصور عن ‪life simulation of Mars‬‏

نتيجة بحث الصور عن ‪life simulation of Mars‬‏

نتيجة بحث الصور عن ‪life simulation of Mars‬‏

یۆرۆ نیوز





ئەم هەواڵە 6919جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad