English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی نه‌بینراوی موشته‌ری گه‌یشت
2016-09-04 [03:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌ته‌لایتی چۆنۆ یه‌كه‌م دیمه‌نی جه‌مسه‌ری باكوری موشته‌ری بۆ زه‌وی ره‌وان كرده‌وه‌، كه‌ پێشتر نه‌بینراوه‌، ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ مرۆڤایه‌تی وێنه‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه‌ی به‌ده‌ست ده‌گات.

ئاژانسی ناسا رایگه‌یاند، سه‌ته‌لایتی جۆنۆ وێنه‌ی جه‌مسه‌ری باكوری موشته‌ری ره‌وانه‌ی زه‌وی كرده‌وه‌، له‌و كاته‌ی ئامێره‌كانی له‌ خولگه‌ی ئه‌و هه‌ساره‌ گازیه‌ زه‌به‌لاحه‌ به‌كار خست، له‌ وێنه‌كان گه‌رده‌لولێكی بێوێنه‌ و كه‌شوهه‌وایه‌كی چالاكی ده‌ر ده‌كه‌وێت كه‌ له‌سه‌ر هیچ له‌ هه‌ساره‌كانی سیسته‌می خۆر به‌دی ناكرێت.

به‌ڵام ئه‌و پاكێجه‌ له‌ داتا وێنه‌ی باكوری موشته‌ری تێدایه‌، یه‌كێك له‌ زاناكان ده‌ڵێـت له‌هیچ شتێك له‌و شتانه‌ بینیومانه‌ یان خه‌یاڵمان كردوه‌ ناچێت.

سكۆت بۆڵتۆن توێژه‌ری سه‌ره‌كی جۆنۆ، رایگه‌یاند، ره‌نگی ئه‌و شوێنانه‌ی وێنه‌ی گرتووه‌ زۆر شینتره‌ له‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ی هه‌ساره‌كه‌، هه‌روه‌ها گه‌رده‌لولێكی زۆری تێدایه‌. وتیشی، به‌زه‌حمه‌ت ئه‌و وێنانه‌ ده‌ناسرێنه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ رووی موشته‌ریه‌.

ئاژانسی ئه‌وه‌ی خسته‌روو، كه‌شتی جۆنۆ یه‌كه‌م سوڕی خۆی له‌و 36 سوڕه‌ی ئه‌نجامی داوه‌، له‌ 27ی ئاب ئه‌نجام دا، له‌و كاته‌دا له‌به‌رزی 4200 كیلۆمه‌تر له‌ دووری و له‌سه‌ر هه‌وری تێكئاڵاوی موشته‌ری جێگیر بووه‌، له‌ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێردا بڕی شه‌ش مێگا بایت داتا له‌ جه‌مسه‌ری باكوری موشته‌ری گه‌یشتووه‌ و ماوه‌ی یه‌ك رۆژو نیوی خایاندووه‌ تاكو داونلۆد بووه‌.

 





ئەم هەواڵە 85375جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad