English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
تورکمان و سه‌ربه‌خۆی
2016-09-11 [02:48 AM]

ZNA- هه‌ولێر


عبدل سلام عبدل مجید

 

ماوه‌یه‌که‌ بارگرژی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به‌ روونی به‌ده‌ر ده‌که‌وێت ، به‌ تايبه‌ت مه‌سه‌له‌ی گه‌رم و گوری گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌کانی هه‌رێم  و هه‌ره‌شه‌کانی حکومه‌تی عێراق و بڕینی مووچه‌ و بری بودجه‌ی دياریکراوی هه‌رێمی كوردستان و درێژه‌دان به‌ سياسه‌تی تاكڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ولات  ، كاریگه‌ریان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر گۆرانکاری گشتی له‌سه‌ر سياسه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاقارێکی پێشکه‌وتوو تر.
هه‌رچه‌نده‌ له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌رێمی كوردستان  هه‌موو هه‌وله‌کانی خستبوه‌گه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌ی دانوستان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ، به‌لام رۆژ به‌ رۆژ پشێویه‌کان و ئالۆزیه‌کان ته‌شه‌نه‌ ده‌كات و كاریگه‌ری خستۆته‌ سه‌ر ميزاج و بژێوی دانشتوانی هه‌رێمی كوردستان.
مه‌سه‌له‌ی گه‌رموو و گوری شانۆی سياسی  هه‌رێمی كوردستان ، فرۆشتنی نه‌وت و دابين كردنی سه‌ربه‌خۆی ئابووری هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێکی سه‌ره‌کیه‌ به‌ره‌و دابين كردنی سه‌ربه‌خۆی سياسی ، چونکه‌ به‌ گوێره‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌ی عێراق  هه‌رێمی كوردستان چۆن ئاره‌زووی هه‌لبژاردنی عێراقی فیدرالی كردووه‌ ، ده‌توانن له‌ چه‌ند حاله‌تێکدا ئه‌و ئاره‌زوومه‌ندییه‌ وه‌لاوه‌ بنێن ئه‌وه‌ش له‌ رێگه‌ی ڕاپرسیدا .
لێره‌دا گه‌ر راپرسیه‌ک له‌ نێوان پێکهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بدرێت ، هه‌لوێستی تورکمانه‌کان چۆن دبێت ، بۆ وه‌لامدانه‌وی ئه‌م پرسه‌ ده‌بێ بگه‌رێینه‌وه‌ مێژووی په‌یوه‌ندییه‌کانی     نێوان نه‌ته‌وه‌ی کورد و تورکومان ، که‌وا بێگومان خالی هاوبه‌ش و مێژووی ئه‌رێنی زاله‌ به‌سه‌ریدا ، گه‌لی توركمان له‌ گشت شۆرشه‌کانی رزگاریخوازی كورد به‌ شێوه‌یه‌ گشتی يان به‌ به‌شداری يان پشتگیری و هاوسۆزی له‌گه‌ل نه‌ته‌وه‌ی كورددا بووه‌ ، له‌ یه‌ک سه‌نگه‌ردا بوون . بۆ نمونه‌ له‌ كاتی رووداوه‌ خوێناویه‌که‌ی ته‌موزی 1959ی شاری که‌رکوک ، دوای رووداوه‌که‌ راسته‌وخۆ بارزانی نه‌مر له‌گه‌ل نوێنه‌روو پیاو ماقولانی گه‌لی توركمان دانيشت ودووپاتی كرده‌وه‌ گه‌لی كورد له‌و کارانه‌ بێ به‌ریه‌ و ده‌ستی دوژمنانی له‌ پشته‌وه‌یه‌ .
له ‌رێکه‌وتنامه‌ێ ئازاری1970 دا بارزانی نه‌مر سوور بوو له‌سه‌ر مافی توركمانه‌کان ، هه‌روه‌ها له‌ گوته‌یه‌کدا ده‌لێن هه‌ولێریه‌کان ( توركمانه‌کان ) پالپشتی منن . ئه‌وه‌ش هانده‌رێک بووه‌ هه‌میشه‌ توركمانه‌کان له‌ سه‌نگی داكۆکی كردنبوونه‌ له‌ مافی نه‌ته‌وه‌ی و نيشتمانی هه‌رێمی كوردستاندا .
گه‌لی توركمان به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی داهاتووی سياسی خۆی به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ستووه‌ ، چونکه‌ جياوازی هه‌یه‌ له‌ نێوان گه‌لی توركمان و هه‌لوێستی جياجيای لایه‌نه‌ سياسیه‌کان توركمان به‌لام له‌ کۆتایدا من پێم وایه‌ هه‌ر راپرسیه‌ک بكرێت بۆ سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی  كوردستان نه‌ته‌وه‌ی توركمان پشتگیری ده‌كات .
هه‌ر چه‌نده‌ سه‌رهه‌لدانی پارت و رێخراوه‌ سياسیه‌کانی توركمانی له‌ گۆره‌پانی سياسی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه‌ دوای راپه‌رینی به‌هاری 1991 به‌ بیرو ڕای من هێزه‌ سياسیه‌کانیش دواجار هه‌ماهه‌نگن و رێک ده‌که‌ون له‌سه‌ر لایه‌نگیری بۆ سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌گه‌ر مه‌رجی پێشوه‌خته‌ و هه‌ندێ داخوازی خۆمان هه‌بێ ، به‌لام داخوازییه‌کان له‌و چوارچێوه‌ ده‌بێ كه‌وا زياتر به‌شداریی كارا و مافيان پارێزراو بێت له‌ ناو ده‌سهه‌لاتی نوێیه‌ی هه‌رێمدا .
بێگومان به‌ ده‌ستهێنانی ئه‌و مافانه‌ش كاریگه‌ری ئيجابی ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌لی توركمان له‌ ناوچه‌ دابراوه‌کان ، چونکه‌ ده‌بێته‌ هانده‌رێکی تر بۆ پێکه‌وه‌ ژیان له‌گه‌ل برا كورده‌کان و له‌ راپرسیدا هاوهه‌لوێست بن له‌گه‌ل كورده‌کان له‌ داهاتوودا .
به‌رای من چه‌ندی بارودۆخی توركمان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و باشتر بروات ، ئه‌وه‌نده‌ زياتر كاريگه‌ریان له‌سه‌ر توركمانه‌کانی ناوچه‌ دابراوه‌کان ده‌بێت و له‌ داهاتوودا ده‌بێته‌ خالێکی هانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خودی توركمانه‌کان داوای راپرسی بكه‌ن بۆ گه‌رانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ، له‌و حاله‌ته‌شدا هه‌نگاوێکی تر بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه‌ دابراوه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان .

 

 

 

ئا: گۆران هه‌رکی
 





ئەم هەواڵە 6199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad