English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
iOS10 بەفەرمی گەیشت و لێرە پەڕگەی فەرمی بە بەستەری ڕاستەوخۆ دابگرە
2016-09-13 [10:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر کۆمپانیای ئەپڵ وەشانی فەرمی لە iOS10 بۆ ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد وەشاند و ئێستا ئێوە دەتوانن ئامێرەکانتان لە ئای ئۆ ئێس ٩ بەرزبکەنەوە بۆ ئای ئۆ ئێس ١٠. ئەنجامدانی ئەم کارە بە دوو ڕێگا دەکرێت یان لەناو مۆبایلەکە خۆی یان لەڕێگەی کۆمپیوتەر. ڕێگەی ناوخۆی مۆبایلەکە ئاسانە و تەنها بەبوونی هێڵی ئینتەرنێت و چونەناو Settings>General>Software Update دەتوانن ئامێرەکانتان بەرزبکەنەوە.

ios10-0-1

ڕێگەی دووەمیش لە کۆمپیوتەرەوە بە نەرمەکاڵای ئایتیونز دەکرێت و دەبێت ئەم پەڕگانەت هەبێت کە لەخوارەوە دایدەنێم یان ڕاستەوخۆ لەناو ئایتیونز دایانبگرن بەڵام باشترە لێرە بە بەرنامەیەکی داگرتن دایبگریت و نوێکردنەوە وبەرزکردنەوە بۆ iOS10ـی پێ ئەنجام بدەیت.

تێبینی گرنگ:

  1. بۆ ئەوەی لەکاتی ڕوودانی هەر کێشەیەک زانیارییەکانی ناو ئامێرەکەت لەدەست نەچێت ئەوا باکئەپ واتە پاشەکەوت لە ئامێرەکەت بگرە.
  2. پێش ئەپدەیت لەناو بەشی iCloud لەناو Settings ئەم هەڵبژاردەیە ناچالاک بکە Find my iPhone
  3. ئای ئۆ ئێس ١٠ تەنها بۆ ئەم ئامێرانە دەبێت کە لەم وێنەیەدا ناویان هەیە:screen-shot-2016-06-14-at-7-26-48-am

بفەرموون لەخوارەوە پەڕگەی گونجاو بۆ ئامێرەکەت دابگرە:





ئەم هەواڵە 12163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad