English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئەندرۆید, بەم بەرنامانە سیخوری بەسەر مۆبایلەکانتان دەکەن
2016-09-17 [01:17 AM]

ZNA – ھەولێر


 

کۆمپانیای "لوک ئاوت" ی تایبەت بە پاراستنی تەکنەلۆژیا ئاشکرای کرد و ئاگاداری بەکارھێنەرانی ئەندرۆید دەکاتەوە کە  ٤ بەرنامە ھەیە سیخوڕی بەسەر بەکارھێنەران دەکات لەوکاتەی ئەو بەرنامانە جێگیر دەکەن لەسەر ئامێرەکانیان.
بەپێی ھەواڵێکی پێگەی "سی نێت" ی تایبەت بە ھەواڵی تەکنەلۆژی لەو کۆمپانیایە کە دەڵێت, ئەم بەرنامانە بەرێگەیەکی زۆر خراپ و بەشێوەیەکی وورد شوێنی جوگرافیت ئاشکرا دەکات و زانیاری زیاتر لەسەر بەکارھێنەر دەزانێت لەکاتی تەلەفۆن کردن بە ئامێرە زیرەکەکان.
بەرنامەی"Embassy" ئەمە لە پلەی ستۆر دەستدەکەوێت و تایبەتە بە ئەندرۆید, ئەم بەرنامەیە بۆ پێشکەشکردنی زانیاریی لەسەر بالیۆزخانەکانی ووڵاتەکەتە لە ووڵاتانی تر.
بەڵام لەراستیدا ئەم بەرنامەیە بەگوێرەی کۆمپانیای لوک ئاوت, سیخوڕی دەکات لەسەر بەکارھێنەران لەرێگەی تەلەفۆن, ھەروەھا لیستی تەلەفۆنەکان رەوانەی سیرڤەر دەکات لەرێگەی ئینتەرنێت.
بەرنامەکانی تر بەرنامەی ھەواڵ- ین , بەڵام لەھەمان کاتدا بەرنامەی سیخوڕی کردن و چاودێریکردن "Overseer" کە سیخوڕی کردنێکی گرنگ بەسەر بەکارھێەران دەکات.
کۆمپانیای گوگل ھەموو ئەو جۆرە بەرنامە خراپ و نەشیاوانە لە پلەی ستۆر دەسرێتەوە و ئاگاداری ھەموو شارەزایەکان دەکاتەوە کە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو بەرنامە خراپانە بکەن.
 




ئەم هەواڵە 13492جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad